عێراقێك به درێژایی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، به ئێسته‌یشه‌وه هه‌رگیز پرس به گه‌ل و پێكهاته‌كانی نه‌كراوه له‌سه‌ر هیچ بڕیارێك و گۆڕانكارییه‌ك، به‌ڵكو ته‌نیا شه‌ڕ و ململانێی قورسه سیاسییه‌كان، نائارامی و ئاڵۆزیی سوودی هه‌ره گه‌وره بووه بۆ دانیشتووانی، به‌رده‌وام هه‌ندێك گرووپ و لایه‌ن له پێناو پارێزگاریكردن له كورسی و سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان، خۆیان به زۆرداری سه‌پاندووه، ئێسته‌ش به‌هه‌مان سازی رابردوو و ئاگری چاچنۆكی و به‌رنه‌دانی كورسی ده‌سه‌ڵاتی له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه گڕی گرتووه، عێراقیان به‌ره‌و تاریكی و هه‌ڵدێر بردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیواكان بۆ باشتربوونی ڕه‌وشه‌كه له ئاینده كه‌متر ده‌بێته‌وه .
له ماوه‌ی رابردووش‌دا هه‌ر جۆره بژارده خرابێته به‌رده‌م سیاسییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی 19 ساڵه عێراقیان به خراپترین دۆخ بردووه، به هۆی بێ‌متمانه‌یی به‌یه‌كتر، ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و هه‌زار و یه‌ك شك و گومانی بۆ دروست ده‌كرێت. ناكرێت رۆڵ و كاریگه‌ریی هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باس نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر پڕۆژه و بژارده‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وشی عێراق پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌به‌ر زۆریی ئه‌جێندای ده‌ره‌وه، به‌ریه‌ككه‌وتن ڕوو ده‌دات و هیچیان ڕێ ناده‌ن به سه‌رخستنی پڕۆژه‌كانی یه‌كتر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش بێت و به‌لای خه‌ڵكی عێراقه‌وه قبووڵكراو بێت.
قه‌یرانه‌كان و نیگه‌رانییه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك قووڵ و ئاڵۆز بوونه‌ته‌وه كه سیاسییه‌كانیان سه‌ریان لێشێواوه، ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی دێنه به‌رچاوی كامێرا و میدیاكان، ده‌یانه‌وێت ڕه‌وشی عێراق به ئه‌وروپا به‌راورد بكه‌ن و خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵكه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره به‌رانبه‌ر ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی عێراق، به‌رپرسیاری یه‌كه‌م و كۆتایی له ماوه‌ی رابردوو و ئێسته بۆ داڕمانی سیاسی و بێ متمانه‌یی له عێراقدا، سیاسییه‌كانیه‌تی، چونكه به ده‌سه‌ڵاته سیاسی و به‌رژه‌وه‌نده ئابووری و مه‌زه‌وی و تایه‌فییه‌كانیان، بوونه‌ته ماشێنی ئاراسته‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و چۆنیان بوێت ئاوا ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه بۆ دۆخی پڕ قه‌یراناویی عێراق پێشبینی كراون بریتین له:
یه‌كه‌م، توندتربوونه‌وه‌ی ململانێكان به‌و ئاراسته‌یه‌ی گرووپی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی هه‌ڵوێستی بێده‌نگی و به‌رگری بگۆڕن، بۆ دۆخی هێرشكردن و ده‌ستكردنه‌وه له ره‌وتی سه‌در، به‌شێوه‌یه‌ك له رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌رانی سه‌درییه‌وه بۆ په‌لاماردانی راسته‌وخۆی ره‌وتی سه‌در.
دووه‌م، رازیبوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن. ئه‌م بژارده‌یان وا پێ ده‌چێ به دڵی سه‌درییه‌كان بێت.
سێیه‌م، دروستكردنی حكوومه‌تی راگوزه‌ر بۆ ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر، تا ئه‌وكاته‌ی كه زه‌وینه‌سازی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئاینده. نابێت ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت كه له ماوه‌ی رابردوو و ئێسته‌شدا، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی به‌هاوسۆز له‌گه‌ڵ سه‌در ده‌زانن و تۆمه‌تی ئاژاوه‌چیی ده‌ده‌نه پاڵ. ئه‌مه‌ش ده‌رگای كه‌سی سێیه‌م بۆ راسپاردنی حكوومه‌تی راگوزه‌ر ده‌كاته‌وه.
چواره‌م،، ئێسته هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی، ئاماده نین هیچ چاره‌سه‌رێك كه لایه‌نی به‌رانبه‌ر پێشكه‌شی ده‌كات قبووڵ بكه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌ك هه‌موو جارێك له ده‌ره‌وه و به زۆر به‌سه‌ر سیاسییه‌كان خۆیان و خه‌ڵكه‌كه‌دا بسه‌پێنرێت، كه هه‌موو چوار ساڵ جارێك یان زیاتر ئه‌م گه‌مه قێزه‌ونه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه.
پێنجه‌م، ئه‌و كۆنه ڕق و كینه‌یه دوور له سیاسه‌ت، له نێوان نووری مالیكی و موقته‌دا سه‌در له رابردوودا هه‌بووه، ئینجا ململانێیه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر زۆری شه‌ڕی ناوخۆیی و سه‌ره‌تایه‌كی خوێناوی كه كه‌س نازانێ كه‌ی ئه‌و خوێنه راده‌وه‌ستێ، چونكه هه‌م حه‌شدی شه‌عبی و هه‌م سه‌دریش، خاوه‌نی هێز و چه‌كن و كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه ئاسان نابێت.