گه‌ڕێكی تری گفتوگۆ ئاڵۆز و پڕ كێشمه‌كێشه‌كانی عێراق جارێكی تر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه سه‌در نه‌یتوانی له هاوكێشه‌ی سیاسیی عێراقدا سه‌ربكه‌وێت و هاوكێشه‌كان له به‌رده‌ستی خۆیدا كۆتایی پێ بهێنێت، كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ عێراق یه‌كلا بكاته‌وه كه بتوانێ وڵات بخاته‌وه سه‌ر رێچكه‌كه‌ی خۆی. بەڵاك له پاش شكستی هه‌وڵه‌كانی سه‌در، به‌ره‌ی دژیشی نه‌یتوانی ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه، چونكه ئه‌وانیش هێنده كێشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه و هێنده له‌ناو ئاڵۆزی عێراق گلاون، ناتوانن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م ریتمه كه مالیكییه، تووشی گرفتی گه‌وره بووه، له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كانه‌وه.
جارێكی تر پرسه‌كانی عێراق روو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌ولێر وه‌ك نوێنەری ته‌واوی كوردستان، ده‌بێت له عێراق رۆڵ بگێڕێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان. پارتی كه ده‌نگی یه‌كه‌می كایه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌بێت رۆڵی له دانانی سه‌رۆك كۆماردا هه‌بێت، گه‌ڕێكی دانیشتن و گفتوگۆ له نێوان سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی له سه‌ری بڵند ئه‌نجام درا، زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سووره له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و پارتیش تێبینی له‌سه‌ر ئه‌م بژارده‌یه هه‌یه، پێده‌چێت هه‌ردوولا له‌سه‌ر كاندیدی خۆیان سووربن.
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌م شێوه‌یه‌یه: پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی كۆ ببنه‌وه، فوئاد حوسێن و بافڵ تاڵه‌بانی كۆ بوونه‌ته‌وه و پێنج سه‌عات گفتوگۆیان كردووە، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه وابووە كە تاڵه‌بانی گوتوویه‌تی به‌ربژێری ئه‌وان هه‌ر به‌رهه‌م ساڵحه و سوور بووه له‌سه‌ر مانەوەی وەك سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه "نابێت رێ بدرێت پێكنه‌هێنانی حكوومه‌تی عێراق بخرێته ئه‌ستۆی كورد، چونكه ناوماڵی شیعه زۆر په‌رته‌وازه‌یه و حكوومه‌تی بۆ پێكناهێنرێت، كەچی ده‌یانه‌وێت رێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار بكه‌نه هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت."
سه‌رۆك بارزانی بڕیاری كۆتایی ده‌دات
سه‌رۆك بارزانی له پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی، بڕیاری كۆتایی ده‌دات و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت كورد له عێراقدا به‌یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك كاندید بڕواته ململانێوە، به مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بێته نوێنه‌ری كورد هیچ گومانێكی له‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌شێك بێت له هاوكێشه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان عێراق و كوردستان، هاوكات بیری بێت كە ئەو نوێنەری كوردستانە لە كۆشك، نه‌ك خۆی له كێشه‌كان به‌دوور بگرێت.
با هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه بزانن، سه‌رۆك بارزانی ته‌نیا ڤیتۆی له‌سه‌ر كه‌سانێك هه‌یه كه ئاماده‌سازی رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌رن و مه‌ترسین له‌سه‌ر ئایندهی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته عێراق و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد نه‌بێت، بێگومان تووشی گرفتی گه‌وره ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات.
بارزانی له ژێر بیری ناسۆنالیزمانه و په‌روه‌رده‌ی بارزانی نەمرەوە، بڕیار له‌سه‌ر كه‌سێك ده‌دات كه له عێراق بێت، بیرێكی نیشتمانی هه‌بێت و بتوانێ به باشترین شێوه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكات، كوردێكی پاك بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گرفتێكی تر له به‌رده‌م مافه‌كانی گه‌لی كورددا دروست نه‌بێت و خۆ ئەگەر دروست بوو، بێهەڵوێست نەبێ.
ئێسته سه‌رۆك بارزانی له نه‌خشه‌ڕێی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی عێراقدا به‌دوای سێ پرسی گرنگه‌وه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له: هاوبه‌شی راسته‌قینه و مافی گه‌لانی عێراق و ده‌ستووریبوونی ته‌واوی ده‌وڵه‌ته‌كه. ئەمانە له قازانجی هه‌ندێك لایه‌ن نین كه له عێراقدا رۆڵ ده‌گێڕن، بۆیە ركابەرییەكان درێژەیان كێشاوە. بەڵام بارزانی پلانێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ڕوو كه جارێكی تر كورد له عێراقدا تووشی ئه‌و گرفتانه‌ی رابردوو نه‌بێتەوە، چونكه ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایەتی كوردی‌یان كردووه، نه‌یانتوانیوه ڕوویەكی جوان و جوامێری كورد بن و هه‌روه‌ها پشتیان له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌یان كردووه.
سه‌رۆك بارزانی رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كوردبوونهیه كه سه‌ده‌یه‌كه له پێناویدا خه‌بات ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی مافه‌كانی گه‌لدا بمێنینه‌وه و بتوانین به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و مافه به‌دی بهێنین كه گه‌ل بۆی ده‌جه‌نگێت.
عێراق له دۆخێكی ئاڵۆزدایە، پێده‌چێت به‌شێكی زۆر له لایه‌نه عێراقییه‌كان بچنه ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌وه و وڵاتەكە زیاتر تووشی كێشمه‌كێشی سیاسی ببێته‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵێكی وه‌ها گه‌وره‌ی نه‌مێنێت له ناوخۆدا، ئه‌وه‌ش ده‌ستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیشی له پشته. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانە و ئەوانەی پێوەندارن بە دۆزی كورد، سه‌رۆك بارزانی بڕیاری تایبه‌ت ده‌دات و بڕیاری كۆتاییش هه‌ر له‌لای خۆیەتی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی سه‌رۆك كۆمار و پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئێسته گه‌وره‌ترین لایه‌نی عێراقی كه خاوه‌نی ملیۆنان ده‌نگه، سه‌ید سه‌دره، پێویستییه‌كی گه‌وره‌ی به سه‌رۆك بارزانییه و به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌در به‌بێ سه‌رۆك بارزانی هیچ بڕیارێك نادات و رێنوێنی لە سه‌رۆك بارزانی وەردەگرێ پێش هەر جووڵەیەك، ئێسته له عێراقدا دوو زلهێزی گه‌وره هه‌ن ئه‌وانیش بارزانی و سه‌درن كه بڕیاری كۆتایی له‌بارەی عێراق دەدەن، ئیتر ئەمە پێوەندی بەوەوە نییە كە لە دەسەڵاتدان یان نا، چونكە پێگەیان خۆیان لە دەسەڵات گەورەترە.
به‌پێچه‌وانه‌وه، هەموو كات دۆخێكی خراپ له عێراقدا دێته كایه‌وه كاتێك سه‌رۆك بارزانی بڕیاری كۆتایی نادات و گوێ له سه‌دریش ناگیرێت، ئه‌و هێزانە كه له عێراقدان و نوێنەری بیری ئێرانیزمن، بێگومان ئه‌و راستییه ده‌زانن، بۆیە ئەمجارە زۆر دڵەڕاوكێ بە جووڵەكانیانەوە دیارە و دەیانەوێ بە هەر جۆرێك بێت، ئەو دوو كەسایەتییە كاریگەرە رازی بكەن و سەردەمێكی باشتر پێشان بدەن.
كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌مزووانه‌یش یه‌كلا نابێته‌وه، كورده‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی پلانیان بۆ ئایندهی عێراق هه‌یه و رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و گرفتانه بوونه‌ته‌وه كه روو له ئایندهی عێراق ده‌كات، تاكه گرفت له به‌رده‌م گه‌لی كورددا هه‌بێت له عێراق، ئه‌و لایه‌نه كوردییانهن كه مه‌ترسیی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی هه‌یه.
مه‌ترسییه‌كه هیچی كه‌متر نییه له رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، خۆ ئه‌و كارتانهیش ئه‌و لایه‌نانه ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن كه ده‌ستی خۆیان ده‌سووتێنێت، هه‌مان ئه‌و كارتانهن كه دوژمن له قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستی بۆ ده‌بردن و تووشی گرفتی گه‌وره بوون و كورد هەر مایەوە و خۆی بەهێز كردەوە.