(ساتی دانانی ده‌ستوور)
ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و فه‌راهه‌مكردنی میكانیزمه‌كانی هاوكاری و دهستباربوونی نێوانیان، یه‌كێكه له سیما دیاره‌كانی سیستمی په‌رله‌مانی پێڕهوكراو له زیاتر له سێیه‌كی كۆی ده‌وڵه‌تانی دنیا.
له گرنگترین میكانیزمی به‌دیهێنه‌ری راگرتنی هاوسه‌نگیی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنیش، توانای وه‌ستاندنی یهكتریانه له به‌رانبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێكی كرده‌یی كه هاوكاری و دهستباربوونی نێوانیان له بار ببات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ژموون و په‌كخستنی رۆڵی بهرانبهرهكی دوور ده‌خاته‌وه.
له‌ڕووی كرده‌ییه‌وه سیستمی په‌رله‌مانی سیستمێكی نه‌رمی فره وێستگه‌یه بۆ لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری و سه‌قامگیری له ده‌وڵه‌تدا، له پێناو فه‌رمانڕه‌واییه‌كی پێكه‌وه‌یی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی دیاری ده‌وڵه‌ت (یاسادانان و جێبه‌جێكردن)، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه هه‌موو كات كۆك و هاودید نه‌بن له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كان و داڕشتنی سیاسه‌ت و پابه‌ندبوون به سیاسه‌تی گشتی ده‌وڵه‌ت، كه له میانه‌ی خولێكی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا یه‌كلا بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پارته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، رێژه‌ی پێویستیان له به‌رده‌ست نییه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری و به ناچاری په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هاوپه‌یمانی و كاری هاوبه‌ش، بۆ فه‌راهه‌مكردنی زۆرینه‌ی پێویست له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له نێوانیاندا.
ده‌رئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له هه‌ر كاتێكدا گه‌یشته ئاستی بنبه‌ست له تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا، كه ئه‌ركی به‌جێگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی كاری متمانه‌پێكراوی په‌رله‌مانی خۆی به‌جێ ناگه‌یه‌نێت، له رێڕه‌وی دروستی پابه‌ندیی ده‌ستووریی لا ده‌دات و ویستی هه‌ژموونی لێ به‌دی ده‌كرێت، ئه‌وكات له رێی رێكاره ده‌ستوورییه رێكخراوه‌كان، ئه‌و متمانه‌یه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه پێی داوه، لێی وه‌رده‌گرێته‌وه و دووباره پرۆسه‌ی سیاسیی له پاش هه‌ڵبژاردن، دێته‌وه سه‌ر خاڵی ده‌سپێك و خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌نگی گه‌ل، له رێی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و به دیاریكراوی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت كه به‌هه‌مانشێوه‌ی حكوومه‌ت، متمانه‌پێدراوی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه، چاودێریی ره‌وشی هاوكاری و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌كات، كاتێك ده‌بینێ پێوه‌ندیی نێوانیان ده‌گاته ئاستی بنبه‌ست و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و له‌كاركه‌وتنی پرۆسه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی، هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یاخۆ حكوومه‌ت خۆی ئه‌گه‌ر تاكه پێكهێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بێت، بۆ دووركه‌وتنه‌وه و كۆتاپێهێنانی ململانێی له‌گه‌ڵ یاسادانان، دوو رێی له پێش ده‌بێت، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
له میانه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت یان حكوومه‌ته‌وه، ده‌كرێ راسته‌وخۆ باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێت، به‌ڵكو واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشكات رابگه‌یه‌نرێت كه هه‌مان ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌ویش به كۆتاهاتنی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان وه‌ك لێكه‌وته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی پێشكات.
جگه له‌وه، وه‌ك ماف و ده‌سه‌ڵاتێكی بنه‌ڕه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان خۆیشی مافی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌یه و دوور له ململانێی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كۆسپێكی سیاسی یان وه‌لانانی ململانێی نێوان پارته‌كان و به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنیان، ئه‌م كاره به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕێی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه‌وه.
كه‌واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوو جۆر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌میان: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆیی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. دووه‌میان: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه وه‌ك ڕاگرتنی باڵانسی بهرانبهرهكی له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت.
له‌باره‌ی عێراقی نوێ و ساتی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری به‌ركار، پاش یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پیاده‌كردنی سیستمی په‌رله‌مانی، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به دوو ئاراسته رێچكه‌ی گرت وه‌ك:
ته‌نیا به رێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی ئه‌م كاره به‌جێ ده‌گه‌یه‌نرێت
یه‌كه‌م: هاوتای ده‌وڵه‌تانی سیستم په‌رله‌مانی، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوولایه‌نه بێت، واته په‌رله‌مان خۆی و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش بتوانن پیاده‌ی بكه‌ن.
دووه‌م: كه پاڵپشت بوو به دوورخستنه‌وه‌ی پێشینه‌ی حوكمڕانیی بێزراوی به‌عس له هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نیا تایبه‌ت كرا به په‌رله‌مان خۆیه‌وه، ئه‌ویش له رێی ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، واته ته‌نیا به رێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی ئه‌م كاره به‌جێ ده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش به‌خشیوه، ئه‌ویش به پێشكه‌شكردنی داواكاری له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كۆمار.
رێكخستنی ده‌ستووریی عێراق (2005) له ماده‌ی (64/أولا) به‌ده‌ق هاتووه: (یحل مجلس النواب بالأغلبیه المگلقه لعدد أعچائه، بنا‌و علی گل‌ب من پلپ أعچائه، أو گل‌ب من رئیس مجلس الوزراو و بموافقه رئیس الجمهوریه، ولا یجوز حل المجلس فی أپناو مده استجواب رئیس مجلس الوزراو).
له میانه‌ی تێڕوانین بۆ ئه‌م ده‌قه ده‌ستوورییه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازیش به‌دی ده‌كرا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی لاواز بوو له ورووژاندن له‌سه‌ر ئاستی پسپۆرانی یاسایی، پشتگیریی كردهییشی لێ نه‌كرا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (2021)، له كاتێكدا كه هه‌ردوو پێكهێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له چاوهروِانی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوون، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی و ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران مه‌رجی دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنیشی سه‌پاند به‌سه‌ر سه‌رۆكی كۆمار.
له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی، ده‌ستووری عێراق به‌پێی ماده‌ی (64) دوو لێكه‌وته‌ی دیاری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه كه پێویسته هه‌ڵبژاردنی پێشكات به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت. دووه‌میشیان له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه كه حكوومه‌ت ئه‌ركی بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌گۆڕێت.