گه‌نده‌ڵی، وشه و زاراوه‌یه‌ك نییه له‌م قۆناغه‌ی ژیاندا هه‌ستی پێ بكه‌ین. گه‌نده‌ڵی به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه، مێژوویه‌كی زۆر درێژی هه‌یه و له چمكهكهدا ئاوێته‌ی خیانه‌ت بووه. گه‌نده‌ڵیی ئه‌مڕۆ وابه‌سته‌ی گه‌نده‌ڵیی دوێنێیه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه جۆری گه‌نده‌ڵییه‌كانه كه به‌پێی قۆناغه‌كانی ژیان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت. منیش كه باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌م، له چوارچێوه‌ی ئه‌و بوارانه ده‌یخه‌مه به‌ر رۆشنایی كه خۆم كاریان تێدا ده‌كه‌م، بۆیه گه‌نده‌ڵی له بواره‌كانی هونه‌ر لێره‌دا ده‌كه‌ونه به‌ر قه‌ڵه‌م.
دوێنێش گه‌نده‌ڵی هه‌بوو. دوێنێ ده‌بوو بۆ دانانی میلۆدییه‌كی نوێ، روو له ئاوازدانه‌رێك بكه‌یت و ئه‌گه‌ر بتوانی رازی بكه‌یت، ده‌بوو چاوه‌ڕێی چه‌ندان رۆژ یان مانگ بكه‌یت تا ئاوازێك پڕ به ده‌نگی خۆتت بۆ ئاماده بكات، چونكه دانانی میلۆدی یاریی منداڵان نییه و پسپۆری تایبه‌ت به خۆی ده‌وێ. له‌گه‌ڵیدا هه‌ندێك ئاوازدانه‌ری دوێنێ، ئاماده بوون ئه‌گه‌ر ده‌نگیشت خۆش نه‌بوایه، به‌رانبه‌ر به بڕه پاره‌یه‌ك یان هه‌ندێك جار به داوه‌تێك میلۆدیت بۆ دابنێن.
ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵییه‌كه به‌پێی پێشكه‌وتنه‌كانی ژیان و گه‌شه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان، ره‌نگ و جۆری نوێتری له‌خۆ وه‌رگرتووه. ئه‌ی ئه‌وه نییه ئاوازدانه‌رێك ده‌توانێ له ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا نه‌ك میلۆدی بۆ گۆرانییه‌ك دابنێت، به‌ڵكو ده‌توانێ ئه‌لبوومێكی چه‌ندان تراكیت بۆ ئاماده بكات. ده‌ی دۆخه‌كه به‌و جۆره‌یه ده‌ست بكه به گیرفانی خۆتدا و شاباشی خۆت بكه.
دوێنێش كه‌سێك ئه‌گه‌ر ده‌نگی بۆ گۆرانیگوتن ساز نه‌بوایه و هاوكات پاره‌ی له به‌رده‌ست هه‌بوایه، ده‌یتوانی ده‌می به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه چه‌ور بكات و گۆرانیی بۆ تۆمار بكات. به‌وه‌یش دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، به‌سه‌ر هونه‌ری كوردیدا ده‌بووه گۆرانیبێژ و ئێسته‌یش به ئه‌رشیڤه‌كه‌ی ده‌توانێ له سه‌ندیكای هونه‌رمه‌نداندا ببێته ئه‌ندام.
ئه‌مڕۆ كه پێویستیت به‌وه نییه ده‌می به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان چه‌ور بكه‌یت، سیستمه‌كانی كۆمپیوته‌ر ئه‌و رۆڵه ده‌بینن. ئه‌ی ئه‌وه نییه ئه‌گه‌ر ده‌نگیشت خۆش نه‌بێ، به سیستمێكی كۆمپیوته‌ر له‌ناو ستۆدیۆیه‌كی تۆماركردندا، ناسازییهكانی ده‌نگت بۆ ساز ده‌كه‌ن و دواتریش به‌سه‌ر هونه‌ری كوردی و جه‌ماوه‌ردا ده‌بیته بار.
ئه‌گه‌ر ده‌نگیشت خۆش نه‌بوایه، پێشوازیت لێ ده‌كرا.
دوێنێ ئه‌گه‌ر بتویستایه گۆرانییه‌ك تۆمار بكه‌یت و بڵاوی بكه‌یته‌وه، ده‌بوو بچیته كه‌ناڵی كه‌ركووك كه ته‌نیا كه‌ناڵی كوردی بوو. له‌و كه‌ناڵه لیژنه‌یه‌كی پسپۆر هه‌فتانه یه‌ك رۆژ داده‌نیشتن و ده‌نگه‌كانیان تاقی ده‌كرده‌وه و ده‌نگی شیاویان له ناشیاوه‌كان جیا ده‌كرده‌وه، ئه‌وجا ده‌تتوانی گۆرانییه‌ك بڵاو بكه‌یته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كه قادسییه‌ی سه‌دام به‌رپابوو، هه‌مان لیژنه ئه‌گه‌ر ئاماده‌ییت تێدا بوایه سروودێك بۆ ئه‌و قادسییهیه تۆمار بكه‌یت، ئه‌گه‌ر ده‌نگیشت خۆش نه‌بوایه، پێشوازیت لێ ده‌كرا.
ئه‌مڕۆ كه كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن له كوردستاندا هاڕه ده‌كه‌ن، پێویستییان به لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه تا گۆرانی نوێ بڵاو بكه‌نه‌وه. پیشه‌ت هه‌رچی بێ و ده‌نگت ساز بێ یان ناساز، بڕۆ گیرفانه‌كانت هه‌ڵبڕێژه و له ستۆدیۆیه‌كی تۆماركردندا گۆرانیی بژارده‌ی خۆت تۆمار بكه، به هه‌مان گیرفان كلیپی بۆ بكه و به خۆڕایی بیده‌ره كه‌ناڵه‌كان، بۆتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بێته گۆرانیبێژ.
ئه‌مه‌ی من باسی ده‌كه‌م، شهنهكردنێكی زۆر بچووكه له خه‌رمانی هونه‌ری كوردیی دوێنێ و ئه‌مڕۆمان. گه‌نده‌ڵییه‌كه دوێنێ هه‌بوو و ئه‌مڕۆیش درێژه‌ی پێ ده‌درێت، دڵنیابه سبه‌ی هه‌مان دۆخ ده‌بینن. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه جۆری گه‌نده‌ڵییه‌كانه كه زۆرجار شه‌رعییه‌تیان پێ ده‌درێت و بۆتی حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن. بۆیه گه‌نده‌ڵی چووه‌ته ناو كرۆك و شۆڕشی درێژخایه‌نی ده‌وێ. حكوومه‌تی هه‌رێم ره‌نگه بتوانێ له داوده‌زگاكانی خۆیدا چاكسازی بكات، ئه‌ی له‌م بواره‌دا چۆن چاكسازی ده‌كرێت؟.