له‌م جه‌ژنه‌ی به‌سه‌رچوو، چه‌ندان گۆرانیی نوێی كوردی له‌ڕێی كه‌ناڵه میدیاییه‌كانه‌وه كه‌وتنه به‌رچاومان، هه‌ریه‌كه و له ئاستێك. به‌ڵام له ناویاندا گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان به‌ناوی "ئای چه‌ندم خۆش ئه‌وێ"، هونه‌رمه‌ندان تارا ره‌سووڵ و عه‌تا قه‌ره‌داغی له نوێكردنه‌وه‌یدا پێشكه‌شیان كردووین، هی ئه‌وه‌یه به‌كورتی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، چونكه نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه كه جیا له عه‌لی مه‌ردان، هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازیش به‌شێوازی خۆی پێشتر كاری له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام تارا و عه‌تا جیاواز له هه‌موو ده‌نگه‌كان، له ئاستێكی باڵادا نوێیان كردووه‌ته‌وه و پێشانی ئێمه‌یان دا.
من پێشتریش له‌باره‌ی تارا ره‌سووڵ و چۆنێتی كاركردن له گۆرانییه‌كانیدا قسه‌ی تایبه‌تم هه‌بووه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و خاتوونه به‌ئاسانی گۆرانی هه‌ڵنابژێرێ ئه‌گه‌ر له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بێت، له كاتێكدا وا ده‌زانم جۆری ده‌نگی ده‌ره‌قه‌تی زۆربه‌ی ستایله‌كان دێت. راستیتان ده‌وێ عه‌تا قه‌ره‌داغیش باڵبهسته نییه به‌رانبه‌ر به ستایله جیاوازه‌كان، ئه‌ویش ئه‌و ده‌نگه‌یه به هێمنی و سه‌رنجی ورده‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ گۆرانی ده‌كات، جیاله‌وه‌ی یه‌ك له ده‌نگه دروست رهسهنهكانه، ته‌نانه‌ت له ستایله رۆژئاواییهكانیشدا هه‌ست به‌و ره‌سه‌نایه‌تییه له‌لای عه‌تا ده‌كه‌ین.
به‌كورتی و به‌كوردی، ئاوێته‌بوونی ئه‌و دوو ده‌نگه "تارا و عه‌تا" له‌ناو میلۆدییه‌كی دروست "سۆزداری"ی وه‌ك "ئای چه‌ندم خۆش ئه‌وێ" و نوێكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه، سۆزی له ده‌نگه‌كان ده‌وێ كه به‌ڕاست هه‌ردووك هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یان پێ به‌خشین. ئه‌وان دوو ده‌نگی پرۆفیشناڵی گۆرانیی كوردین له هه‌موو توخمه‌كانی گۆرانی، له‌و گۆرانییه‌شدا ئه‌و سۆزه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێ.
ئێوه واز له هه‌موو توخمه‌كانی گۆرانی بێنن و ته‌نیا سه‌رنجه‌كانتان بخه‌نه سه‌ر سۆزی ده‌نگه‌كان، له كاتێكدا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیی جیاواز له یه‌كترن، كه‌چی ئاوێته‌بوونی ده‌نگه‌كان و ئه‌و چێژه‌ی له سۆزی ده‌نگیان كه به بیسته‌ر و بینه‌ری ده‌به‌خشن، له ئاستێكی زۆر باڵادان، كه پێم وایه ئه‌و سۆزه وا ده‌كات ته‌مه‌نی ئه‌و گۆرانیی زۆر درێژ بێت، زۆریش درێژ. ئه‌وه‌یه كاتێك بیسته‌ر و بینه‌ر كه سه‌رنجی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندیش نه‌بێت، ده‌ڵێ "گۆرانییه‌كی خۆشه".
دواتریش نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه له تازه‌گه‌ریدا، وێڕای ئه‌وه‌ی له میلۆدی و تێكستی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان خۆیه‌تی و به ده‌نگی خۆی و ناسری ره‌زازیش به‌جوانی گوتراون، به‌ڵام ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده به سۆزی ده‌نگ و موزیكی نوێ و كلیپه‌كه‌یان، گۆرانییه‌كی نوێمان پێ ده‌به‌خشن كه جێی ستایش و ده‌ستخۆشییه.