ڕاستییه‌كه‌ی نابێ بێ‌ویژدان بین، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆدا دوای ده‌ستبه‌كاربوونی، بڕیار و یاساگه‌لێكی زۆرباش و به سوودی ده‌ركردووه، بێ دوودڵی كێشه له جۆری بڕیاره‌كانیشدا نین، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی له جۆری جێبه‌جێكردنی بڕیار و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌ركه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بۆ كرداریكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كان.
1- دابه‌شكردنی به‌نزینی حكوومی به نیوه‌ی نرخی به‌زینی بازرگانی، بڕیاێكی زۆرباشه و له جێی خۆیدا بوو، به‌ڵام بۆچی نرخی به‌نزینی بازرگانی دانابه‌زێت و خه‌ڵك ئه‌و به‌نزینه هه‌رزانه ناكاته ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه؟
2- بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك بڕیارێكی گرنگ و پێویست بوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ی له بازاڕی ڕه‌شدا بوو، چی‌یان لێ هات و بۆ كوێ ده‌برێن؟ ئایا هه‌مووی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا یا نا؟ ئه‌گه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كارێكی مه‌زن و گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و ئه‌و چه‌كانه بۆ كوێ گوازراونه‌ته‌وه كه پێشتر له بازاڕدا بوون؟ ئه‌مانه كاری داوده‌زگای خواره‌وه‌ن كه خه‌ڵك دڵنیا بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا هیچ حكوومه‌تێكی دنیا سه‌رۆكه‌كه‌ی ناتوانێ بێته ناو ورد و درشتی بڕگه‌كانی ژیانه‌وه.
3- ده‌یان ڕاسپارده و بڕیاری گرنگ دراون بۆ سه‌روه‌ركردنی یاسا كه باشترین و گرنگترینن، به‌ڵام ده‌یان نووسینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی حزبی و سه‌تان دیوه‌خانیش هه‌ن كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، دواتر كاره‌ساتی گه‌وره له‌مانه‌وه خوڵقاون، ئایا ئه‌م جۆره له چاوپۆشی له پێڕه‌وكردنی خێڵگه‌رایی، ڕێگرییه‌كی سه‌ره‌كی نییه له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسادا؟، ئه‌ی نابێ ناوه‌نده‌كانی دادگا و وه‌زاره‌تی ناوخۆ تۆمار و وردبینیان هه‌بێت و كه زانیان ئه‌م دیوه‌خانانه كێشه بنبڕ ناكه‌ن، فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ربكه‌ن؟ خۆ ئه‌مه‌یش یاسای په‌رله‌مانی ناوێ.
4- ده‌یان و سه‌تان بڕیاری زۆر گرنگ هه‌ن بۆ بواری ڕاگه‌یاندن، به‌ڵام بێ له تیڤییه فه‌رمی و ڕێپێدراوه‌كان، ئێسته هه‌ر پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی په‌یچێكی سۆشیال میدیای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، بێ له‌وان ده‌یان و سه‌تان پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمی و فه‌یك كاران، بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت سه‌رچاوه‌ی داراییان له كوێوه بۆ دابین ده‌كرێت و كێ سه‌پۆرتیان ده‌كات. ئه‌مانه خۆره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن و زۆرینه ته‌نیا كار بۆ شێواندنی وره و ژیاندۆستی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یان له‌وانی تریش ئاسانتره، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌توانێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت و فه‌یسووك پێوه‌ندی هه‌بێت و داوای داخستنیان بكات، خۆ نابێت كۆمه‌ڵگه بكرێت به گۆڕه‌پان و هه‌ركه‌س هه‌ڵسا ئه‌سپی خۆی تێدا تاو بدات، چونكه زۆرینه‌یان تێكده‌رن و به‌ناوی دڵسۆزییه‌وه پێمان ده‌فرۆشنه‌وه.
بۆیه پرسیاره رژده‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو كاربه‌ده‌ست و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌م حكوومه‌ته‌دا، پێگه‌ی یاسایی خۆیان هه‌یه به جۆرێك له جۆره‌كان سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌من له كاره‌كه‌یاندا، زۆر گرفت و ئاڵۆزی هه‌ن ئیشی ئه‌مانه چاره‌سه‌ری بكه‌ن و رابه‌ر بن بۆ پێشخستنی بواره‌كه‌یان و ره‌وینه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك، به‌ڵام داخه‌كه‌م زۆرینه بوونه‌ته فه‌رمانبه‌ر و گه‌وره‌یی پێگه‌یان و پشتیوانییه یاساییه‌كه‌ی نابینن و هه‌ر ده‌وام ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌م به‌رپرسانه‌ن راسته‌وخۆ پێوه‌ندارن به ژیانه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مان ئیشی خۆیان بكه‌ن، سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر باشتر ده‌توانێ به پڕۆژه‌ی گه‌وره و شایسته‌وه خه‌ریك بێت، نه‌ك وه‌ك ئێسته كه بۆ بچووكترین گرفت، ده‌بێت خۆی بێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه.
5- ده‌یان بڕیار و رێنوێنی هه‌ن بۆ سنوورداركردنی هه‌موو كارێكی نه‌گونجاو و فریودان و قۆستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌تی ته‌ندروستییه‌وه، كه‌چی رۆژ نییه نه‌بینین له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی كه‌تنێك نه‌كرێت و دكتۆر زۆر بێشه‌رمانه له ده‌وامه حكوومییه‌كه‌ی رێكلام بۆ نۆرینگه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ ئێواره وه‌ره، ئێ راستییه‌كه‌ی ئه‌مه ماندووكه‌رترین كه‌رتی ژیانه كه پێوه‌نداره به خه‌ڵكه‌وه، باشه بۆچی نوقته‌یه‌ك دانانێن و ده‌وام رێك‌وپێك ناكه‌ن، پزیشك یه‌كلا ناكرێته‌وه له‌وه‌ی شوێنێك هه‌ڵبژێرێت و رێزی پیشه و پێگه‌كه‌ی بگرێت؟ خۆ ئه‌مه هیچ ئاڵۆزییه‌كی تێدا نییه ته‌نیا رێكخستنی كارێكه.
ئه‌مانه‌ی باس كراون به‌شێكن له‌و كێشانه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ن و له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵك په‌نگیان خواردووه‌ته‌وه و نایه‌ڵن میله‌ت له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانیشدا چێژ له هیچ بكات، له كاتێكدا به چه‌ند تیمێكی لێهاتوو هه‌مووی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه راستییه‌كه‌ی ئه‌مانه كێشه نین، به‌ڵكو كه‌مته‌رخه‌می كردوونی به كێشه چونكه مۆدێلێك له به‌رپرسیارێتی په‌یدا بووه كه هه‌مووی بووه به موجامه‌له و كات به‌ڕێكردن، ئه‌گه‌رنا ورد و درشتی ژیان له‌م وڵاته‌دا یاسا و بڕیاری خۆی هه‌یه، داخه‌كه‌م كه‌س جێبه‌جێی ناكات، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وایكردووه ئه‌ركی حكوومه‌ت زۆر قورس بێت و خه‌ڵكیش وا هه‌ست بكات هیچ كارێك وه‌ك خۆی ناكرێ. به دیوێكی تردا، ئه‌م فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانه‌ی خواره‌وه كه راسته‌وخۆ پێوه‌ندارن به ژیانی خه‌ڵك و رێكخستنی كاروباره‌كانه‌وه، راستگۆ نین له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆیان و پله‌كه‌یان و سه‌رووی خۆیشیانه، چونكه له ژیاندا پله‌به‌ندی هه‌یه و هه‌ر كه‌س له شوێنه‌كه‌ی خۆی رۆڵی خۆی بینی، پله‌كه‌ی دوای ئه‌و جه‌نجاڵی تێدا دروست نابێت، بۆیه رێی راست ئه‌وه‌یه كه گوشار بخرێته سه‌ر داوده‌زگای خواره‌وه و رۆڵی خۆیان ببینن، ئه‌وه‌یشی توانای نییه شوێنه‌كه‌ی بدرێت به كه‌سانی شایسته و دڵسۆز