له هیچ وڵاتێكی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌وییه‌دا نییه حكوومه‌ت پاره بدات به گۆرانیبێژ یان هونه‌رمه‌ند و بڵێت دڵی خه‌ڵك خۆش بكه‌ن، یاخۆ له هیچ وڵاتێكی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌وه‌ییه‌دا نییه حكوومه‌ت مووچه بۆ هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژان دابین بكات، به‌پێچه‌وانه كاره هونه‌رییه‌كان له وڵاتان سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهاتن بۆ حكوومه‌ت له كاتی نمایشی فیلمێك یان كۆنسێرتێكی هونه‌ری یاخۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆرانییه‌كدا، ڕێژه‌یه‌ك له داهاته‌كه‌یان وه‌ك باج ده‌ده‌ن به حكوومه‌ت به‌رانبه‌ر ڕێپێدان و دابینكردنی ئاسایش بۆیان.
بڕی داهاتی هونه‌رمه‌ند پێوه‌سته به‌و كاره هونه‌رییانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه كاری باشی هونه‌ری ده‌توانێ داهاتێكی باش بۆ نمایشكاران و ده‌رهێنه‌ر و كۆمپانیای سۆپۆنسه‌ره‌كانیان كۆ بكاته‌وه، به‌پێچچه‌وانه‌شه‌وه كاری خراپ چاوه‌ڕێی داهاتی باشی لێ ناكرێت، ڕێك وه‌ك كاڵای باش له بازاڕدا داهات و سوودی باشتری هه‌یه له كاڵایه‌كی خراپ.
هه‌ندێك جار له هه‌رێمی كوردستاندا درامایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له ئاستی پێویستدا نییه، به‌ڵام حكوومه‌ت وه‌ك پشتگیرییه‌ك هاوكاریی داراییان لێ ده‌كات یان فیلمه‌كه‌یان لێ ده‌كڕێته‌وه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بدات بۆ به‌رده‌وامبوون و باشتركردن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته‌ش هونه‌رمه‌ندانی كورد نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ئاستێكی به‌رز. له وڵاتان هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژه‌كانیان دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی خێرخوازین نه‌ك خێریان پێ بكرێت.
ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسۆن و ڕاگه‌یاندن و شۆسیال میدیا له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌یكات، سنووره‌كانی ئه‌خلاقی تێپه‌ڕاندووه له به‌لاڕێبردن و چه‌واشه‌كاریدا، زیندوو و مردوو به‌ده‌ر نییه له موزایه‌ده‌كانیان، كاتێك هونه‌رمه‌ندێك یان گۆرانیبێژێك نه‌خۆش ده‌كه‌وێت یاخۆ كۆچی دوایی ده‌كات، ئیتر به‌دوای جۆری ژیان و كه‌مده‌رامه‌تی ده‌گه‌ڕێن بۆ به‌لاڕێبردن. یان هونه‌رمه‌ندێك یان كاره‌كته‌رێكی هونه‌ری كارێكی به‌ده‌ر له كاره هونه‌رییه‌كه‌ی بكات، ئیتر هه‌رچی چاوی كامێرایه ڕووی تێده‌كه‌ن و لێ ده‌پرسن بۆ ئه‌م كاره حكوومه‌ت هاوكاریت ناكات؟ یاخۆ مووچه‌كه‌ت به‌شت ناكات وا ئه‌م كاره ده‌كه‌یت؟.
له بنه‌ڕه‌تدا هاوكاریی هونه‌رمه‌ندان و مووچه‌ی هونه‌رمه‌ندان زیانێكی گه‌وره‌ی له داهاتی حكوومه‌ت داوه، له بنچینه‌دا هونه‌ر ئه‌رك نییه تا حكوومه‌ت مووچه بۆ هونه‌رمه‌ند دابین بكات، به‌ڵكو هونه‌ر كاركردنه و ده‌بێت حكوومه‌ت باجیان لێ وه‌ربگرێت. له تازه‌تریندا كۆچی هونه‌رمه‌ندی گۆڤار ئه‌نوه‌ر كرایه كه‌ره‌سته‌ی موزایه‌ده له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندن و شۆسیال میدیاوه، چه‌ندان ڕاپۆرت و لێدوان و نووسینی له‌سه‌ر بلاو كرانه‌وه و باسی خراپیی ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كرا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی خه‌ڵك بجووڵێنن كه حكوومه‌ت وه‌ك پێویست ئاوڕی له هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو نه‌داوه‌ته‌وه، له كاتێكدا هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كاره‌كته‌رێكی هونه‌ری ته‌نزی دیاربوو و به‌شداری چه‌ندان فیلم و كورته‌فلیمی كردووه، هیچ هونه‌رمه‌ندێك به خۆڕایی به‌شداریی هیچ كارێكی هونه‌ری ناكات، به‌ڵام داهات و جۆری ژیانی پێوه‌نده به‌جۆری هونه‌ره‌یه‌كه‌وه.
له هه‌مان كاتدا حكوومه‌ت مانگانه بڕی ٤٥٠ هه‌زار دیناری وه‌ك مووچه بۆ گۆڤاری كۆچكردوو دابین كردووه، هه‌ر ئه‌م ڕاستیی دابینكردنی مووچه‌یه، سه‌لمێنه‌ری خه‌مخۆری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ هونه‌رمه‌ندان كه له هیچ وڵاتێكدا ئه‌م جۆره هاوكارییه وه‌ك مووچه نییه بۆ هونه‌رمه‌ندان، خۆزگه هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌ش وه‌ك هونه‌رمه‌ندان و گۆرانیبێژه جیهانییه‌كان، هێنده كاره‌كانیان له ئاستێكی به‌رزدا ده‌بوو و ده‌یانتوانی هاوكاری خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت بكه‌ن.
تكایه واز له ڕۆحی كۆچكردوو كاكه گۆڤار ئه‌نوه‌ر بێنن، با ئاسووده بێت و تێكه‌ڵی مه‌رامه سیاسییه بۆگه‌نه‌كانتانی مه‌كه‌ن.