ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌ولێر بۆ هه‌میشه سوپاسگوزار بن بۆ 31ی ئابی ساڵی 1996ی پارتی. هه‌موومان پێش ئه‌و شۆڕشه ده‌مانزانی چی له‌و شاره ده‌گوزه‌را له‌ڕووی ئاوه‌دانی و ئارامییه‌وه و ئه‌و شاره له چی دۆخێك‌دا بوو. من شانازی ده‌كه‌م له‌و شۆڕشه به‌شدار بووم، ئێسته ویژدانم ئاسووده‌یه و ده‌بینم دوای 31ی ئابی 1996 هه‌ولێر به‌و ڕێژه زۆره به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌ڕووی ئاوه‌دانی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانییه‌وه.
ئاواته‌خوازم پارتی 31 ئابیشی بۆ سلێمانیش بكردایه. ئه‌گه‌ر هه‌ر خیانه‌تێك بێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی بۆ كوردستان، تكایه حزبه‌كانی تریش له‌و جۆره خیانه‌تانه درێژه پێ بده‌ن له شاره‌كانی تری كوردستان، با هاوشێوه‌ی شاری هه‌ولێر ببنه هۆكاری خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی و به‌هێزیی دۆزی كورد.
هه‌ولێر ئێسته پایته‌ختی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه، هه‌ولێر ئێسته ئاوه‌دانه، هه‌ولێر ئارامه و چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانه، هه‌ولێر ئێسته جێی متمانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و زۆرینه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه، هه‌ولێر ئێسته ناوه‌ندی بڕیاری باكور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه، هه‌ولێر ئێسته پشتیوانی هه‌موو كوردێكه له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌وییه‌دا، هه‌ولێر ئێسته ناوه‌ندی پێكه‌ژیانی ئاینی و دیموكراسییه، هه‌ولێر ئێسته ئه‌و ماڵه‌یه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌مییه سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و ڕۆشنبیری و شۆڕشانه‌یه له مێژووی كورددا ڕوویان داوه.
پێم بڵێن له ئه‌نجامی 31ی ئابدا ئه‌م خاڵانه و چه‌ندان خاڵی ئه‌رێنیی تر به‌ده‌ست هاتبێت بۆ پێشه‌وه‌چوونی هه‌رێمی كوردستان، 31ی ئاب باش بووه یان خراپ؟ به‌ڵام ده‌بێت هه‌موومان دوور له‌و عه‌قڵه دیماگۆكییه فریوده‌رانه‌ی كه ئێسته وه‌ك ژه‌هرێك له‌لایه‌ن هه‌ندێك كوردی بۆرجوازی ئانارشیزمی سیاسییه‌وه، ده‌ڕژێنرێت به عه‌قڵ و گوێی خه‌ڵكدا، بڕیار بده‌ین هه‌ولێر له ژێر سایه‌ی حوكمداری ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ئه‌رستۆكراتییه كوردییه‌دا، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ده‌دره‌وشێته‌وه و كورد له مێژووی سه‌تان ساڵه‌ی خۆیدا، هاوشێوه‌ی ئه‌م حوكمڕانییه ستاندارده دیموكراسییه‌ی نه‌بووه.
ده‌بێت ئێمه فێری هه‌ڵسه‌نگاندن بین بۆ چاك و خراپ، ئه‌وكات ده‌توانین بڕیاره دروسته‌كه بده‌ین و خۆمان له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌رباز بكه‌ین كه له‌لایه‌ن تابووری پێنجه‌می دژ به هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، بۆ تێكدانی ئه‌م دۆخه ئارام و ئاوه‌دانه و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌یه، ته‌نانه‌ت بووه به په‌ناگه‌ی ئه‌و كوردانه‌ش هاوده‌ست و هاوئاوازی نه‌یارانی هه‌ولێر و كوردستانن.