پێشه‌كی خۆزگه حزبه‌كانی كوردستان ده‌یانتوانی بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك هه‌ڵبژاردنی كوردستان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرایه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كاتی هه‌ڵبژاردنی دیاری كرد و حك ومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ی خۆی پێشان دا بۆ دابینكردنی بودجه، به‌ڵام دواجار ده‌بێت سازان و ڕێككه‌وتن هه‌بێت، ئه‌وكات ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت. دوای چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، گه‌شتن به‌و بڕوایه‌ی ناتوانرێت هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانیش كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت، به‌ڵام ئه‌ركی ئۆپۆزیسۆن ئه‌وه‌یه هیچ ڕاستییه‌ك وه‌ك خۆی نه‌گه‌یه‌نێت، بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م، مه‌ترسی سه‌ر حزبه‌كانه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان.
١- پارتی
پارتی دیموكراتی كوردستان له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا، ڕاسته مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ری ئه‌و حزبه، به‌ڵام تا ئێسته پارتی توانیویه‌تی پارێزگاری به‌و پێشه‌نگی یه‌كه‌مبوونه‌ی خۆیه‌وه بكات كه هه‌یه‌تی، پارتی وه‌ك حزب له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه له ساڵی ١٩٩٢، به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و پێوه‌ری ڕێكخستنی حزبی كردووه به بنه‌ما، نه‌ك دروشم و به‌ڵێن. پارتی تا ئه‌م ساته‌ش یه‌كه‌م حزبی سیاسییه له كوردستاندا كه پێڕه‌وی كاری حزبی به یه‌ك بڕیار و به‌مه‌ركه‌زی ئه‌نجام ده‌دات، له سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌وه هه‌ر بڕیار و ڕاسپارده‌یه‌ك له سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یانه‌وه په‌سند بكرێت، له مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه بۆ ڕێكخراوێك، پێی باپه‌ند ده‌بن و وه‌ك خۆی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌م باپه‌ندبوونه‌یه وایكردووه پارتی به به‌هێزی له گۆڕه‌پانی سیاس ی عێراقدا بمێنێته‌وه و بتوانێت پله‌به‌ندی یه‌كه‌م به‌رنه‌دات.
ئه‌ندامانی پارتی ئه‌گه‌ر گله‌ییشان هه‌بێت له حزبه‌كه‌یان و به‌شداری هه‌ڵبژاردنیش نه‌كه‌ن، به‌ڵام بێ دوودڵی ده‌نگ به‌هیچ حزبێكی تر ناده‌ن، ئه‌م ویسته حزبییه‌ی ئه‌ندامانی پارتی وایكردووه، له پله‌ی یه‌كه‌مدا بمێنێته‌وه، بۆیه تا ئه‌م ساته‌ش له‌ناو پارتیدا هیچ به‌ركه‌وتنێكی حزبی نییه به‌ئاراسته‌ی جیابوونه‌وه له‌ناو پارتیدا، ئه‌وه‌ی تا ئێسته ڕووی دابێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانی له‌و حزبه جیا بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش ڕای نه‌گه‌یاندووه به‌شداری هیچ حزب و ڕه‌وتێكی سیاسی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان، ئه‌گه‌ر شتێكی واش بكات كارێكی خۆكوژیی سیاسی ئه‌نجام ده‌دات و ناتوانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ببینین كاتێك له په‌یچه فه‌رمییه‌كه‌ی خۆیه‌وه لێدوانێك یان ڕه‌خنه‌یه‌ك بڵاو بكاته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتییه‌وه ده‌یان ڕخنه‌ی توندی لێ ده‌گیرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت تا ئه‌وكاته‌ی پارتی بتوانێت ڕیزی ڕێكخستنه‌كانی خۆی به‌م شێوه‌یه بپارێزێت، ده‌بێت حزبه‌كانی تر كێبه‌ركێكانی خۆیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی خوار پارتییه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه هه‌ڵبژاردن له به‌ژه‌وه‌ندیی پارتیدایه.
٢- یه‌كێتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی و ڕووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و حزبه دروست كردووه، ڕاسته هه‌ندێك گۆڕانكاریی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش نه‌یتوانیوه مه‌ترسییه حزبییه‌كان له‌سه‌ر خۆی لابدات. تا ئێسته‌ش چه‌ندان سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیی سیاسی و حزبی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌یانن، وه‌ك بینیمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراقدا چه‌ندان كه‌سایه‌تیی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان، خۆیان وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژارد و توانییان گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له یه‌كێتی بده‌ن، ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر و په‌رته‌وازه‌یی ده‌نگی ئه‌و حزبه بگه‌یه‌نه ڕێژی ٥٠/١٠٠،. یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان و ئه‌ندامانی پاڵێوراویان بۆ په‌رله‌مان، چه‌ندان به‌ڵێنی كار و خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن به بنه‌ما له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ناتوانن به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
تا ئه‌م ساته‌ش هه‌ندێك له به‌ڵێنه‌كانی ساڵی ١٩٩٢ قه‌رزارن، به‌هۆی ئه‌م به‌ڵێنانه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی باش ده‌نگی یه‌كێتی كه‌م بووه‌وه و له‌و بڕوایه‌شدا نیم بتوانێت خۆی له به‌ڵێن ڕزگار بكات، چونكه تازه خه‌ڵك وه‌ك قه‌رزێك ده‌بینێت نه‌ك وه‌ك به‌ڵێنێكی ڕابردوو. جیاله‌وه‌ی یه‌كێتی تا ئه‌م ساته‌ش ترسی زیندووبوونه‌وه‌ی كه‌سانی ناو حزبه‌كه‌یان له‌سه‌ره له ئه‌گه‌ری یه‌كگرتن و خۆڕێكخستنه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه و به‌شداركردنیان له هه‌ڵبژاردندا وه‌ك حزبێك یان ڕه‌وتێكی جه‌ماوه‌ری، ئه‌وه دۆخی یه‌كێتی زۆر له ئێسته خراپتر ده‌بێت، بۆیه دواخستنی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیدایه و ئه‌و حزبه خۆیشی زۆر خوازیاری ئه‌م دواخستنه بوو بۆ ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی.
٣- نه‌وی نوێ
نه‌وه‌ی نوێ تا ئه‌م ساته‌ش نه‌یتوانیوه خۆی له هه‌ژموونی پۆپۆلیستی ڕزگار بكات و خاوه‌نی هیچ ڕێكخستنێكی حزبی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك حزبێكی ئه‌لیكترۆنی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و گرووپه ته‌نیا خاڵێك توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن تێیدا، قۆستنه‌وه‌ی خراپی دۆخی خه‌ڵكه و ڕاكێشانی هه‌ستی گه‌نجانه به‌لای خۆیاندا و خۆیان وه‌ك فریادڕه‌سێك وێنا كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵنیامان ده‌داتێ بۆ لاوازبوونی ئه‌م گرووپه ئه‌وه‌یه، سه‌ركرده‌یه‌كی بازرگان ڕابه‌رایه‌تییان ده‌كات، ئه‌ویش ته‌نیا پشتی به په‌یچ و تیڤییه‌كانی به‌ستووه كه ئه‌م جۆره له سیاسه‌تكردن، ئه‌وپه‌ڕی گه‌مژه‌ییه و سنووری بڕواپێكردنی خه‌ڵك سنورداره، بۆیه ناتوانرێت هیچ پێشبینییه‌ك بكرێت بۆ ئاینده‌ی ئه‌و گرووپه.
هه‌موو كاكێكی نه‌وه‌ی نوێ ته‌نیا ئه‌و چه‌ند تانكه‌ری ئاو و شۆفڵ و بارهه‌ڵگرانه‌یه ڕۆژانه مزایه‌ده‌یان پێوه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش تا ماوه‌یه‌ك ده‌توانێ به‌رده‌وام بێت، هه‌موو گله‌یی و ناڕازیبوونی شاسوار و گرووپه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردن دوا نه‌خرێت، چونكه ده‌زانن له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه و ده‌زانن كات بۆ ئه‌وان گرنكه تا بتوانن زۆرترین چه‌واشه‌كاری بگه‌یه‌ننه ناو خه‌ڵك. به بۆچوونی من ئه‌م دواخستنه تا ئاستێكی باش ده‌نگی نه‌وه‌ی نوێ پاشه‌كشه پێ ده‌كات و ئه‌گه‌ر دۆخی خه‌ڵك هه‌ندێك به‌ره‌و باشتر بڕوات، چونكه ئه‌وان له تووڕه‌یی خه‌ڵكه‌وه دروست بوون و له دامركانه‌وه‌ی تووڕه‌ییه‌كان، ئه‌و گرووپه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشووی خۆیان، چونكه ئه‌وان حزب نین، به‌ڵكو هه‌مان گرووپی كۆمپانیاكانی نالیان و وه‌ك حزب خۆیان وێنا ده‌كه‌ن. به‌گشتی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌وه‌ی نوێ نییه.
٤- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
گۆڕان له دروستبوونیه‌وه بۆ چاكسازیی خه‌ڵك دروست نه‌بوو، به‌ڵكو فێڵێكی سیاسی بوو له خه‌ڵك كرا له‌لایه‌ن خوا لێخۆشبووان مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانه‌وه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتی له سنوری زۆنی سه‌وز كه ئه‌وكات تووڕه‌بوونی خه‌ڵك له لووتكه‌دا بوو، ترسی دروستبوونی حزبی نوێ و ڕه‌وتی جه‌ماوه‌ری، ترسێكی رژد بوو له‌سه‌ر یه‌كێتی و له هه‌مان كاتدا یارییه‌كی زیره‌كانه بوو بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی له سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، به‌ڵام ئه‌وانیش نه‌یاتوانی وه‌ك خۆی به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و ئامانجه‌كه‌یان بپێكن، له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وته ده‌ست كه‌سانێكی هه‌رزه‌ی سیاسی و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان به‌كار هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، چه‌ندان جیابوونه‌وه له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌دا ڕووی دا و تا ئێسته‌ش ئه‌و كه‌سانه موزایه‌ده به‌گۆڕانه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بۆ ئاینده خۆیان، وه‌ك واریسی سیاسیی كاك نه‌وشیروان پێشان بده‌ن.
به‌ڵام له‌دوای كۆچی كاك نه‌وشیروانه‌وه، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه زۆرترین شكستی تۆمار كردووه، خه‌ڵكیش یه‌قینن له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێسته و ئه‌وانه‌شی وه‌ك میراتگری گۆڕان خۆیان پێشان ده‌ده‌ن، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن ئه‌و بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌م ڕۆژه گه‌یاند و خه‌ڵك متمانه‌ی به بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئێسته و ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێ له‌داهاتوودا دوباره بێنه‌وه نه‌ماوه، ئێسته‌ش هه‌ندێك كاره‌كته‌ری سیاسیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هێنده بێ كه‌ڵكانه بیر له سیاسه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كاتێك ئامارێك یان گه‌نده‌ڵییه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، واده‌زانن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ن، ده‌نگده‌ری ئه‌وانن له داهاتوودا، بۆیه به‌كورتی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی گۆڕاندایه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی بۆ داهاتوو، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو حكوومه‌ت و په‌رله‌مانن و سه‌ر به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ن، ده‌توانن ئه‌و ماوه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا دوا ده‌خرێت، سوودێكی مادیی زیاتر بكه‌ن، چونكه پێده‌چێت هه‌مان شت له‌ڕووی ده‌نگده‌ره‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق له هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش دووباره بێته‌وه بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
٥- حزبه ئیسلامییه‌كان
حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ریان سنوورداره و له چوارچێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ییدایه، هه‌ندێك جار كه‌م ده‌كات و هه‌ندێك جار به‌ڕێژه‌یه‌كی سنووردار هه‌ڵده‌كشێت، هیچ كاتێك حزبه ئیسلامییه‌كان نه‌یانتوانیوه له‌و ته‌وقه ئیخوانی و ئیسلامییه توندڕه‌وه بێنه ده‌ره‌وه و وه‌ك حزبێكی ئیسلامی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی كار بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا جێبه‌جێكاری تێڕوانینه ده‌ره‌كییه‌كانن. حزبه ئیسلامییه‌كان له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتنه‌دا مه‌ترسیی كه‌مبوونی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ریان له‌سه‌ره و ناتوانن وه‌ك پێشتر له ژێر په‌رده‌ی ئیسلامدا ده‌نگده‌ر به‌ره‌و ئاراسته‌ی خۆیان رابكێشن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌زگا و گرووپه خێرخوازییانه‌ی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ی ده‌بن به هاوكاریی ده‌ره‌كی، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌كانی خۆیاندایه، چونكه دڵنیان له‌و چوارچێوه بێنه ده‌ره‌وه، گورزێكی كه‌مه‌رشكێن ده‌بێت بۆیان له‌ڕووی ده‌نگده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت خه‌ڵكی ده‌نگده‌ری ئیسلامی، ده‌نگده‌رێكی ده‌ستكه‌وتخوازه نه‌ك ده‌نگده‌رێكی عه‌قیده‌یی و بڕوابوون به پێڕه‌و و پرۆگرامی حزبه ئیسلامییه‌كان.
حزبه ئیسلامییه‌كانی كورستان ئێسته هێنده دۆخی سیاسی‌یان خراپه، له هه‌وڵی لابردنی ئه‌و پاشگره ئیسلامییه‌دان به‌حزبه‌كانیانه‌وه، وه‌ك بینیمان كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كه‌م حزبی ئیسلامی بوو پاشگره ئیسلامییه‌كه‌ی له كۆڵ خۆی كرده‌وه و ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له‌و بڕوایه‌دام حزبه‌كانی تریش له هه‌وڵی هه‌مان كاردا بن و بۆ ئاینده ئه‌نجامی بده‌ن، به‌كۆی گشتی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندایه، هێنده دۆخیان خراپه، پێ ده‌چێت ئه‌گه‌ر بڵێن كورسیی مه‌سیحییه‌كان له كورسی كۆتاكان بۆ ئێوه بێت، بڵێن ئێمه مه‌منوون و ماڵتان ئاوا و ئینشه‌ڵا به‌خێر بۆتان ده‌نووسرێت، كات بۆ حزبه ئیسلامییه‌كان زۆر گرنگه و كاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و ده‌رفه‌ت و كاته زێڕینه بوو خۆیان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان.