حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، له په‌رله‌مانی كودستان به‌ڵێنی باشتركردنی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و دارایی و كارگێڕی به‌خه‌ڵك و خوا دا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه سروشتی و ده‌ستكرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن و هه‌ندێك له حزبه‌كانی به‌شداری حكوومه‌تیش، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌ی كرد و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌كه‌ی نه‌بوونایه، هیچ لایه‌نێك نه‌یده‌توانی ئه‌و به‌رگرییه به‌هێزه بكات به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌ی بۆیان هاته پێشه‌وه. كۆرۆنا یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگه سروشتییانه بوو كه هێنده كاریگه‌ر بوو، زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیای خسته ژێر باری قه‌رزێكی ده‌ره‌كی زۆره‌وه كه ده‌بێت چه‌ندان ساڵی تر سه‌رقاڵی دانه‌وه و چاره‌سه‌ری بن .
له‌لایه‌كی تره‌وه جێی داخ بوو به‌شێك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خۆیان هاوبه‌ش و پێكهێنه‌ری حكوومه‌تن، هه‌موو هه‌وڵێكیان خسته گه‌ڕ بۆ تێكشكاندنی حكوومه‌ت و به‌شدار و هاوكاری ده‌یان سیناریۆ و پڕوپاگه‌نده بوون دژی حكوومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ی و كابینه‌ی نۆیان به شكستخواردوو وه‌سف ده‌كرد، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان كه نموونه‌ی خراپترین و ئیفلاسترین جۆری ئۆپۆزسیۆنن له دنیادا، ده‌یان و سه‌تان جار جاڕی شكستهێنانی حكوومه‌تیان به‌گوێی خه‌ڵكدا دا، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ر به‌رده‌وامه.
ده‌یان جار هه‌وڵیان دا خه‌ڵك بهێننه سه‌ر شه‌قام و هه‌ندێك جاریش به‌ڵێنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری و ناوه‌ناوه‌ش گوێبیستی شۆڕشی چه‌كداری ده‌بووین كه هه‌موو ئه‌مانه به‌ڤیدیۆی HD ماون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆیان شكستیان هێنا، په‌نایان برده به‌ر شۆڕشێكی میدیایی چه‌واشه‌كار و هه‌ندێك جار هێنده داتا و ئاماری سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه، جێی سه‌رسوڕمان بوو.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ده‌یان گرووپ و حزبی ئۆپۆزسیۆن له‌م كوردستانه‌دا، تا ئه‌م ساته‌یش نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت به‌ره‌یه‌كی ناڕازیش له‌ناو خۆیاندا پێك بێنن، هێنده بێ متمانه‌ن به‌یه‌كتر. ئه‌م بێ متمانییهی نێوانیان له ناخی ئه‌و چهواشهكارییانهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به لێكتێگه‌یشتن و هاوئاهه‌نگیی نێوانیان دژی حكوومه‌ت ئه‌نجامیان داوه. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره له سیاسه‌تی فه‌یك، وایكردووه متمانه‌یان به‌یه‌ك نه‌مێنێت، هه‌ر لێره‌یشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند به‌هێز بووه به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌موو كێشه ناپرۆفیشناڵانه.
ئه‌م لاوازی و نه‌خوێنده‌وارییه‌ی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌و ڕاستییه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ئه‌مانه متمانه‌ی خۆیان لای خه‌ڵك له ده‌ست داوه و ناتوانن متمانه به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام حكوومه‌ت سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كان، توانی شێوازێكی نوێ له چاكسازی و باشتربوونی ئیداره و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون مسۆگه‌ر بكات كه له چوار ساڵی ڕابردوودا، دیارترینیان كێشه‌ی مووچه‌یه كه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا دابینی ده‌كات.
ئه‌م ده‌ستكه‌وتی مووچه‌یه كارێكی گه‌وره و زۆر گرنگه، چونكه چه‌ندان ساڵ بوو عێراق وه‌ك كارتێكی فشاری سیاسی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به‌كاری ده‌هێنا و كابینه‌ی نۆ پووچه‌ڵی كرده‌وه. هه‌روه‌ها له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و كه‌رتی كاره‌با و ڕێگه‌وبان و ته‌ندروستی و به ئه‌لیكترۆنیكردنی ده‌زگاكاندا، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه و ماوه‌یه‌كیشه هه‌لی كار دروست بووه‌ته‌وه و ناوه‌ناوه دامه‌زراندن به‌پێی پێویست ده‌كرێت، یه‌كه‌مه‌كانی كۆلیجهكانیش ده‌به‌نه‌وه ناو حكوومه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه، چونكه لیسته هه‌زاران نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی نه‌ما كه جاران به رێككه‌وتنی خۆیان دایانده‌مه‌زراندن و بوونه بار به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه.
زیادكردنی داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و ناوخۆ و چاكسازییه‌كی زۆری به‌رچاو له كه‌رتی وزه و نه‌وت، دروستكردنی سه‌تان قوتابخانه و مزگه‌وت و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها بۆ پاره‌ی حكوومه‌ت و سفركردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردان، ده‌ستكه‌وتی به‌نرخن كه له‌و هه‌موو ته‌نگژانه‌دا جگه له مه‌سروور بارزانی به كه‌س نه‌ده‌كرا. شایانی باسه ئۆپۆزیسیۆنیش قسه زۆر ده‌كات.