مه‌هاتما غاندی ده‌ڵێت: «یه‌كڕیزیی بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه بێت، ده‌بێ به‌رگه‌ی توندترین فشار بگرێت بێ ئه‌وه‌ی درزی تێبكه‌وێ»
له دێرزه‌مانه‌وه نه‌وه دوای نه‌وه، پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ناو كورددا به‌شێوه‌یه‌ك به‌رچاو زیادیان كردووه، زۆر كات سه‌رقاڵی كار، كێشه و گرفته‌كان، ئاڵنگارییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رشانی خێزان، ئه‌م پێوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه، كولتوورییه‌ی كه كوردی پێ ده‌ناسرێته‌وه، تا ئاستێكی زۆر كاڵ كردووه‌ته‌وه.
به دیوه سیاسییه‌كه‌ی؛ له دوای شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆوه، ئاوات و ئارمانجی سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تایی كورد، یه‌كڕیزیی بووه، به‌ڵام یه‌كڕیزیی به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی, ڕه‌نگه هۆیه‌لی سه‌ره‌كی ئه‌م گووتانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ته‌حه‌دا به‌رده‌وامانه‌ی كه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌كییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كورد ده‌بنه‌وه.
بۆچی یه‌كڕیزیی شوێنپێی خۆی ناگرێت
(وینستۆن چه‌رچڵ) له‌باره‌ی گرفته‌كانی ناته‌بایی ناوخۆییه‌وه ده‌ڵێت: «كاتێك دوژمن له ناوخۆ نه‌بێت، دوژمنه‌كانی ده‌ره‌وه ناتوانن ئازارت بده‌ن»
له‌وه‌تای ناوی كورد هه‌یه، له‌پاڵ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كه نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه، وای لێ هاتووه به‌شێك له ده‌وڵه‌تانی تریش كاتێك باسی كورد ده‌كرێت به قه‌ومێكی یه‌كنه‌گرتوو و ناته‌با ده‌یناسنه‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵبه‌ته به میله‌تێكی ئازا و كۆڵنه‌ده‌ری ده‌خوێننه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كه به دروستی ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه بێت؛ كورد هێنده‌ی له ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی نه‌یاراندایه، ملی له ژێر سه‌ری خۆیدا نییه، په‌رته‌وازه‌ییه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه له‌سه‌ر بچووكترین خاڵی ناكۆك بگاته بنبه‌ست، كوێی شیاوی دڵخۆشییه! هه‌ڵبه‌ته له ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ش حاڵه‌كه باشتر نییه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی گیانی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبووڵكردن كه ڕه‌نگه ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه لای هه‌ندێك له گه‌لانی پێگه‌یشتوویی دنیا كۆن بووبێت، ئه‌وان كه ئێسته شه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكخستنی ئاستی په‌روه‌رده و فیكریی تاكه‌كانی خۆیانن، ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵیاندا نه‌یه‌ت، ئه‌م بابه‌ته سادانه‌یه.
ڕاستییه‌كه‌ی مه‌ترسییه‌كه رژده و ناكرێ هه‌ر مانگ و ساڵ و جه‌ژن و سه‌ده تێپه‌ڕێ، هه‌ر له‌م چوارچێوه ساده‌یه بخولێینه‌وه كه ئاواتمان یه‌كڕیزیی بێت، له كاتێكدا ده‌بوو ده‌یان ساڵ پێش ئێسته هه‌ر كردار و لۆجیك بۆ هه‌موو دنیا ئه‌وه بسه‌لمێنرایه كه كورد شایان به سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ته، نه‌ك هه‌ر نه‌ورۆز و جه‌ژن و بۆنه‌یه‌ك هات، به ئاوات خواستن داوای یه‌كڕیزیی بكه‌ین، پێویستمان به ڕاچڵه‌كینه، به‌خه‌به‌رهاتنێك كه هۆشیارمان بكاته‌وه له‌وه‌ی ئێمه له كوێی ئه‌م دنیایه‌داین، تاكه‌ی خه‌ریكی قسه و دروشم بین! تاكه‌ی خه‌ریكی یه‌كتر شكاندن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر بین و سه‌ر زاره‌كیش دۆست و دڵسۆزی یه‌ك بین، له خواره‌وه‌ش چیمان پێ كرا بۆ دژایه‌تی یه‌ك بیكه‌ین.
وه‌ك بیرمه‌ند (له‌یلا گیفتی ئاكیتا) ده‌ڵێت: «جوانی ده‌سه‌ڵات له یه‌كگرتوویدایه، پێویسته هه‌مووان له دڵ و ده‌رووندا یه‌كگرتوو بین»