له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا باسێکی وا له‌ژێر ناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم هاتووته ئاراوه، به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌بێ بزانین ئه‌مه ته‌نیا جموجووڵێکی میدیای زه‌رد و نیازگڵاوه که هیچ ئه‌نجام و ئامانجێک ناپێکێت. ده‌توانم بڵێم نه‌ک جموجووڵ، به‌ڵکوو ته‌نیا ورته‌ورتێکی جورناڵیستیی زه‌رد و چرووکه که به فیتی نه‌وایه‌کی فاشیستیی ناوه‌وه‌ی عێراق و ده‌ستێکی ده‌ره‌کیی دیاریکراو، چاوی هه‌ڵنایه بە سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان. که‌واته ئه‌م ورته ورته نابێت وه‌ک ئیراده‌یه‌کی سیاسیی کاریگه‌ر چاوی لێ بکه‌ین، به‌ڵام به‌و مانایه‌ش نییه خواستێکی فاشیی و توندڕۆیی دژی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ولێر نییه.
ئه‌م خواست و ئاره‌زووه مێژوویه‌کی تازه‌ی نییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق و هه‌ر له کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیی مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ که له‌ژێر چه‌تری پاراستنی به‌ریتانییه‌کاندا بوو، ده‌ست پێ ده‌کات و له شۆڕشی ئه‌یلوولدا ده‌گاته ترۆپکی خۆی و تا قۆناغی ڕاپه‌ڕین و ئێسته‌یش درێژ بووه‌ته‌وه.
ئه‌م خواسته‌ی کولتووری سیاسیی عێراقی له هه‌وڵدان بۆ تیرۆری مه‌لا مسته‌فا بارزانیی نه‌مره‌وه بگره تا 16ی ئۆکتۆبه‌ر (به خیانه‌تێکی ناوخۆیی) و ده‌یان ڕووداوی دیکه‌ی مێژوویی، خۆی پێشان داوه. واته ئه‌گه‌رچی ئێمه ده‌زانین شه‌کرشکاندنه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی سه‌باح که وه‌کوو ڕۆژنامه‌یه‌کی پله پێنج و شه‌شیش ناوی له ناواندا نییه، هیچ بایه‌خ و به‌هایه‌کی سیاسی و کرداریی نییه و له ڕووی یاساییشه‌وه ده‌کرێت تووشی کێشه و سزا ببێته‌وه، به‌ڵام خۆ ده‌توانێت وه‌ک یه‌کێک له نیشانه و ده‌رکه‌وته‌کانی نه‌خۆشیی فاشییه‌کان له به‌شێک له کولتووری سیاسیی و خێڵه‌کیی عێراقدا بخوێنرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئان‌وسات دوای ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕۆژنامه‌که د. نه‌بیل جاسم سه‌رۆکی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی هه‌ڵوێستی نواند که ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌که بکرێت، به‌ڵام وه‌ک وتم ئه‌م ده‌رکه‌وتانه ڕه‌گوڕیشه‌ی مێژوویی و کو‌لتووریی سیاسیی خۆیان هه‌یه، به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێکه‌وه‌نانی وڵاتێکی ده‌سکرد به فیتی ئینگلیز و هه‌ندێک له زلهێزه‌کان له داروپه‌ردوو و پاشماوه‌کانی ئیمپراتۆریی عوسمانیی، یان وه‌ک ئه‌و سه‌رده‌مه بە ته‌نزێک ده‌یانگوت "پیاوە نه‌خۆشەكەی ئه‌ورووپا".
کاتێک ده‌وڵه‌تی عێراق له نه‌خشه‌ی نوێی زلهێزه‌کاندا به‌سه‌ر کێشه‌ی ویلایه‌تی مووسڵدا بازی دا و مافی کورده‌کانی نه‌دیو گرت، له هه‌موو کوردستان دوای دنیایه‌ک له سه‌رکوت و ئینکار و ڕه‌تکردنه‌وه و بۆردمان و کوشت‌وبڕ، ئه‌وه تارمایی کورده‌کان بوو دیسان به‌سه‌ر خه‌ونی بۆشی جیهانی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی-عێراقی سێبه‌ری خستبوو و خه‌وی لێ هه‌راسان کردبوون و بووبوو به مۆته‌که‌ی ناو خه‌ونه‌کانیان.
مه‌به‌ستمه بڵێم، کورد به ناو دۆزه‌خی میجه‌ر نۆئیل و ئه‌فله‌ق و سه‌دام و حه‌جاجه‌کاندا تێپه‌ڕیوه و ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ی به خوێن و قوربانیدانی هه‌زاران شه‌هید به ده‌ست هێناوه و ئه‌م لافاوی خوێنین و شکۆدارییه مێژووییه که ته‌عبیره له ئیراده‌ی گه‌لێکی کۆڵنه‌ده‌ر و نه‌سره‌وتوو، ساده‌ترین و له هه‌مانکاتدا قووڵترین ئاماژه‌یه به‌وه‌ی هه‌ر تێڕوانین و ئیراده‌یه‌ک چ له ئاستێکی رۆژنامەوانیی و نزمی ئاواهی و چ له ئاستی سیاسیی و یاساییشدا بێت، پێشوه‌خته ڕیسوابوونی خۆی جاڕ ده‌دات.
به هه‌موو ئه‌مانه‌یشه‌وه، ئاست و پێگه‌ی یاسایی و سیاسیی هه‌رێمی کوردستان، نێوده‌وڵه‌تییه و له‌ناو کایه گرینگه‌کانی پارادایمی زاڵی سیاسیی و ئابووریی وه‌ک وزه و ئاسایشی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدایه. له حاڵێکدا که سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان له کۆڕبه‌نده گرینگه جیهانییه‌کانی وه‌ک داڤۆس و لووتکه‌ی وڵاتانی جیهان و کۆنفرانسی ئاسایشی مونشیۆن به‌شداریی چالاک و کاریگه‌ریی هه‌یه و بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو سه‌رۆکی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ پێگه و پله داده‌نرێت، فڵته‌فڵتی ڕۆژنامه‌یه‌کی وه‌ها هیچی تێدا به‌سه‌ر نییه، جگه له‌وه‌ی خواسته خه‌وتوو و نهێنییه‌کانی کولتوورێکی ئه‌ویتری بکوژ و دژه ئه‌ویدی، دیسان بیر ئێمه بخاته‌وه و ئێمه‌یش ده‌بێ دیسان بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که له ڕووی یاسایی و سیاسییه‌وه ئه‌م ئیراده‌یه و ده‌رکه‌ته‌کانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له قاوی یاسایی و سیاسیی بکه‌ین.
ده‌بێ یاساناس و چالاک و ڕۆژنامه‌نووسانی کورد و لایه‌ن و دامه‌زراوه پێوه‌ندیداره‌کان به‌دواداچوون بۆ خستنه‌ڕووی یاسایه‌ک بکه‌ن که هه‌ر جۆره ده‌ربڕین و ورته ورتێکی ئاواهی دژی کوردستان و گه‌له مه‌زنه‌که‌ی، به توندترین شێوه له ڕووی یاساییه‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئاخر ئه‌گه‌ر تۆ فاشی نه‌بی چۆن ده‌توانی دوای دنیایه‌ک کوشت‌وبڕ و ئه‌نفال و پاکتاوکردن و هه‌ڵه‌بجه و کوشتنی به کۆمه‌ڵی بارزانییه‌کان، بیری گڵاو له‌و تۆزه مافه ڕه‌وایه‌ی گه‌لی کوردستان بکه‌یه‌وه که به خوێن و خه‌باتی خۆی له چاوی فاشیستانی ناوچه‌که و عێراق ده‌ریهێناوه؟ کاتێک جووله‌که‌کان له خۆڵه‌مێشه‌کانی پاش ئاشڤۆیتس و بیرکناو و داخائۆ و... ڕاست بوونه‌وه به باشی له‌مه تێفکریبوون که کولتووری ئەڵمان و ئاره‌زووی ناهوشیاری ئه‌و وڵاته قه‌باره‌ی ئه‌وه‌نده هه‌یه که مێژووییه‌کی له‌و چه‌شنه دووپات بکاته‌وه، بۆیه تۆڕێکی یاسایی و سیاسیی وایان داخست که له هه‌ر کوێی دنیا دژی هۆلۆکۆست و پاکتاوی ڕه‌گه‌زیی جووله‌که‌کان قسه‌یه‌ک بکرێت، ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێته به‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌مه له‌و وڵاته‌ی که خولقێنه‌ری کاره‌سات و تاوانه‌که‌یش بووه، توندوتۆڵ‌تر ده‌گیرێته به‌ر.
ئه‌مه ئه‌و کولتووره‌ی ڕۆژئاوایه که به کافر و زه‌ندیق و نامسوڵمان ده‌زانرێت و له جێی بێئه‌خلاقی و به‌دڕه‌وشتی ده‌ناسێنرێت، به‌ڵام له وڵاتێک‌دا که پێغه‌مبه‌ران تێیدا سه‌ریان هه‌ڵداوه و خه‌لیفه‌کان لەسه‌ری حکوومیان کردووه و ئیمامان خوێنیان له‌سه‌ر ڕژاوه، خوێنی ده‌یان هه‌زار کورد له‌لایه‌ن فاشیستانی عه‌ره‌ب و دنیای عه‌ره‌به‌وه حه‌ڵال کرا و لێپرسینه‌وه‌یه‌کی ڕه‌مزیی بنه‌مایی و گشتیی له‌سه‌ر کو‌لتوور و پێکهاتی دژه ئه‌ویتر و دژه کورد و عه‌ره‌ب و عێراق نه‌کرایه‌وه، هه‌ربۆیە عێراق هێشتا قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌و قوربانییانه ناکاته‌وه.
ڕه‌نگه ئێمه وه‌ک تاک و کۆ که‌مته‌رخه‌میمان نواندبێت، بۆیه نابێ بوار بده‌ین هیچ ڕۆژنامه یان ماڵپه‌ڕ و که‌سێکی دیاریکراو، به ناوی ئازادی و مافی ڕاده‌ربڕینه‌وه هه‌ر شتێکی بێ بنه‌ما و فاشییانه له‌سه‌ر مێژوویه‌ک له قوربانیدان و خوێن و خه‌باتی کورد بڵێت، چونكە باسکردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان باسکردنه له ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه، بارزانییه‌کان و ئه‌و سه‌تان و هه‌زاران پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕ و شۆڕشگێڕەی که له نووتکه‌چاوی کولتووری ڕه‌شی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ناوچه‌که و زلهێزه‌کانەوە بوون به سووته‌مه‌نیی گه‌شانه‌وه و دره‌وشانه‌وه‌ی ئیراده‌ی سیاسیی کورد له باشوور و سه‌ربه‌رزیی و به‌هێزیی هه‌رێمی کوردستان.