ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن یان ده‌سه‌ڵات له هه‌موو دنیا و له كوردستاندا كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه و گله‌یی و گازنده‌ی له‌سه‌ر بێت، ئه‌وا له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی و پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاته و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكش به تۆزقاڵیك ڕۆحی مه‌ده‌نی و دیموكراسییانه‌ی تێدا بێت، ئه‌وا له‌م ڕه‌خنه و گه‌له‌یی و گازندانه سڵ ناكاته‌وه و بگره پێشوازیشی لێ ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سته و توێژ و چینه جۆراوجۆر و جیاوازه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌دا بینیمان.
ئه‌مه شوێنگه و دۆخی ئۆپۆزیسیۆن یان ده‌سه‌ڵاته له كوردستان و له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانیشدا به‌شه‌ڕ هاتووه، تا ئێسته‌ش ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه قسه بكه‌ین، حكوومه‌تی هه‌رێم به شكۆوه له‌م ته‌نگژه و قه‌یرانسازی و ناپاكییانه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه. به‌ڵام ڕه‌نگه ته‌نیا دۆخ و ماهییه‌تی ئۆپۆزیسیۆن بێت كه له كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ دنیا، هێنده گاڵته‌جاڕانه و سه‌یروسه‌مه‌ره بێت. من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنێكی ڕاسته‌قینه و خه‌مخۆر هه‌بوایه، نه ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تی هه‌رێم هێنده پاڵه‌په‌ستۆی ناوخۆیی ده‌خرایه سه‌ر و نه هێنده‌ش ناپاكیی دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرا و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن و ڕه‌خنه‌گرتن له ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم ناو ده‌برا.
ئۆپۆزیسیۆنی كوردی هه‌م به‌شداری ده‌سه‌ڵاته و ده‌ستی به ئامار و خشته نهێنی و ئاشكراكانی حكوومه‌ت ده‌گات، هه‌میش دژی ده‌سه‌ڵاته، ئۆپۆزیسیۆن له هه‌موو دنیادا خه‌ڵك و ئاڵا و نیشتمان هێڵه سووره‌كانیانه، كه‌چی له كوردستان ئه‌مانه له ڕێی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ئه‌تك ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی پێ ڕابكێشرێت. با باسی ئه‌وه نه‌كه‌ین كه هه‌ر ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه یه‌كیان خۆی به‌شدار و هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاته و پاره و مووچه هه‌میشه‌ییه‌كانی له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دژی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه به‌ڕاستی دۆخی عه‌نتیكه و ناوازه‌یه كه ته‌نیا كورد ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات.
وه‌ك پێشتر باسم كردووه ڕه‌نگه له چوارچێوه‌ی چه‌مكی "خۆخۆریی مێژوویی" كورددا بتوانین تیۆریزه‌ی بكه‌ین. ئه‌مه باسێكی تره و هه‌ڵیده‌گرین بۆ كاتێكی تر. به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئێسته یه‌كێتی به‌شدار له حكوومه‌ت و نه‌وه‌ی نوێی دژه‌حكوومه‌ت (نه‌ك ئۆپۆزیسیۆن به مانا واقیعییه‌كه‌ی) له هه‌وڵ و پڕۆژه كوردستانییه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كه‌وتوونه‌ته سه‌ر هه‌رزه، من لێره‌دا نموونه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن ده‌ركه‌وتن و به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ لێره‌دا باس ده‌كه‌م.
له ژێر تیشكی ئه‌م باسه‌دا ئه‌گه‌ر بۆ میسداق و نموونه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستاندا بگه‌ڕێین، ڕه‌نگه دوو ناوی دیار وه‌به‌ر گوێمان بكه‌ویت، ئه‌وانیش گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێن. گۆڕان دوو قۆناغی ته‌واو جیاوازی له كایه‌ی ئۆپۆزیسیۆندا ئه‌زموون كردووه، یه‌كه‌میان ئه‌و قۆناغه بوو كه كاك نه‌وشیروانی ڕه‌وانشاد مابوو و هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌بوو مانای ده‌سه‌ڵات و كایه‌كانی له كوردستان بگۆڕێت، پێوه‌ندیی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات به ئاقارێكی تردا ببات و كۆمه‌ڵگه په‌لكێشی ناو مه‌شرووع و به‌رنامه‌یه‌كی پێشكه‌وتن له هه‌موو ڕووه‌كه‌یه‌وه بكات، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌زموونی زۆر و تێڕوانینی دیار له‌لایه‌ن كاك نه‌وشیروانه‌وه، گۆڕان باشترین ئۆپۆزیسیۆنێك بوو كه كوردستان پێویستی پێی هه‌بوو، كاك نه‌وشیروان وه‌ك دامه‌زرێنه‌ر و دواتر ڕێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه، جیا له ئه‌زموونه‌كه‌ی له ناو شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتی شاخ كه‌سێكی به‌رنامه‌داڕێژ بوو.
به‌ڵام بمانه‌وی و نه‌مانه‌وێ گۆڕان له قۆناغی دووه‌مدا، له ناو كایه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا توایه‌وه و نه‌یانتوانی درێژه به‌و تێڕوانینه ڕه‌خنه‌گرانه‌یه‌ی كاك نه‌وشیروان بده‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری ناهومێدیی خۆیان له خۆیان و خه‌ڵك له‌وان و دواجاری شكست و پشتێكردن بوو، ئه‌گه‌رچی پێم وایه گۆڕان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی تیۆریكی هه‌یه، وه‌ك هێشتا ده‌توانێت هه‌ستێته‌وه و به له به‌رچاوگرتنی پاراستنی دۆخی حكوومه‌ت و دۆزی ڕه‌وای كورد و خه‌ڵك، هه‌نگاوی باش بۆ داهاتووی حوكمڕانی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌ڵێنن، به‌ڵام له قۆناغی ئێسته‌دا هیچ هیوایه‌كیان پێ نه‌ماوه.
بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه خۆی به تاقه هێزی ڕه‌سه‌نی ئۆپۆزیسیۆن داده‌نێت، له دوو ئاستی میدیایی و كاریزماكردنی كه‌سی یه‌كه‌مدا ماوه‌ته‌وه، ئێمه هیچ كه‌سێكی تر له ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نابینینه‌وه كه قسه‌ی خۆی هه‌بێت و لای لێ بكرێته‌وه له‌لایه‌ن میدیاكانی ئه‌م ڕه‌وته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و دژی ده‌سه‌ڵات، هه‌رچی هه‌یه هی یه‌ك كه‌سه، ئه‌مه خاڵی هه‌ره لاوازی ئه‌و ڕه‌وته‌یه، هه‌ر ئه‌م لاوازییه جه‌وهه‌رییه‌ش واده‌كات ئێمه نه‌ك ته‌نیا به ئۆپۆزیسیۆنی نه‌زانین، به‌ڵكو به هێزێكی لاده‌ر و كۆمپانیایی و دژبه‌ری كوردی بزانین.
ئه‌وان له ئاسته میدیاییه‌كه‌یدا ڕووماڵی هه‌موو كێشه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ك ڕه‌خنه‌گری به‌رده‌وام و جیاوازی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن ده‌رده‌كه‌ون، كه‌سی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌كه وه‌ك پاڵه‌وانێك ده‌ناسێنرێت كه هه‌میشه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه و دێته سه‌ر شه‌قام و.. به‌ڵام پرسیارێك كه هه‌موو ئه‌م شتانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌یه كه بۆچی له تێڕوانینی نه‌وه‌ی نوێ‌دا ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی كوردییه كه تاوانباره؟ بۆچی هه‌رچی كه‌موكوڕی و نوشوستی هه‌یه، ته‌نیا خه‌تای حزبه دسه‌ڵاتداره‌كانه؟! گومانێك له‌وه‌دا نییه كه ئه‌م حزبانه به‌رپرسن و كه‌موكوڕییه‌كانیش به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌یه، به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ وامان تێده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نیا تاوانبار ئه‌وانن و به‌س، له حاڵێكدا به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی ئێسته‌ی كوردستان ڕاسته‌وخۆ خودی به‌غدا و هه‌ندێ كایه‌ی سیاسیی وڵاتانی هه‌رێمی لێی به‌رپرسیارن.
وه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێ دا، به‌شێكیشی یه‌كێتیی نیشتمانیی نوێیه كه هه‌م له ناو ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاته و هه‌میش ته‌ته‌ر و په‌یكی به‌غدایه! نه‌وه‌ی نوێ به بێ پێشینه‌ی كرده‌نی و ئه‌زموونی هاوشێوه‌ی سه‌ركرده‌ی گۆڕان و به‌بێ بوونی هیچ پێشینه و پاشخانێكی مه‌عریفیی دیار و به‌بێ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون بۆ پڕۆژه‌ی كولتووری و ڕۆشنگه‌ریی و جه‌مسه‌ره كاریگه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شانتاژی سیاسی و كێبه‌ركێی حزبی، ئایا ده‌توانێت ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن بگێڕێت؟ بۆچی تا ئێسته ئێمه ڕه‌خنه‌یه‌كی رژدمان له نه‌وه‌ی نوێ له دژی به‌غدا نه‌بیستووه؟ ئایا به‌پێی گوته‌ی ئه‌وان مه‌گه‌ر عێراق وڵاتێكی فیدراڵ نییه، ده‌ی كه‌واته بۆچی هه‌رچی كێشه‌یه ده‌بێت هه‌ولێر وه‌ڵامی بداته‌وه؟ بیركردنه‌وه له‌م پرسیارانه ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه نه‌وه‌ی نوێ بڵقێكی ئاوساوه، ئه‌گه‌رچی جارێ به‌هۆی میدیا و كۆمپانیاكانیه‌وه ته‌قین و نابوودیی ئه‌م بڵقه نابینرێت، به‌ڵام ئه‌مانیش هه‌ر ده‌كه‌ونه ئه‌و باره‌ی كه كه‌ی ئێن ئێن تێیدا ئێسته ماوه‌ته‌وه. نۆستالۆجیا و حه‌سره‌ت بۆ نه‌كرده‌كان و ئاخ و ئۆف بۆ داهاتوویه‌كی خه‌یاڵاوی.