گومان له‌وه‌دا نییە نه‌یارانی گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، بۆ یه‌ک چرکه‌یش له پیلانداڕێژی و ئاژاوه‌گێڕی به کورد و خاک و نیشتمانه‌که‌ی غافڵ نابن، ئه‌مه له‌لایه‌ک، له لایه‌کی تریشەوە به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار له قۆناغه مێژووییه‌کاندا ئێمه به‌م ته‌ڵه و پیلانه‌وه بووین و دۆخێکی ناخۆش و له‌بیرنه‌کراوی بۆ گه‌له‌که‌مان به تایبه‌ت له باشوور دروست کردووه، که هه‌موومان له هه‌موو کوردستان پێیه‌وه ده‌تلێینه‌وه.
بێگومان ئێمه ده‌بێت له مێژووه‌وە وانه وه‌ربگرین و به‌تایبه‌تی ئیراده‌ی سیاسی و که‌سایه‌تییه کاریگه‌ره‌کانمان ئاڕاسته‌یه‌کی بێوێنه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌و ڕێچکەی پێشووه دیاری بکه‌ن، به دڵنیاییه‌وه کوردستان هه‌ر له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه تا ئێسته‌ی ئازادیی به‌شێک له خاكەكەی، هه‌زاران کادر و که‌سایه‌تیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رز و پێشکه‌وتنخوازی په‌روه‌رده کردووه که ئێسته جومگه‌کانی کوردستان به ئاشکرا و نهێنی له ڕێی ئه‌وانه‌وه ده‌پارێزرێ.
له ئاماری ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به ئاسایشی وڵاتان ده‌یخوێنینه‌وه که ساڵانه پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵاتان له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه ئه‌مەریکا خه‌رج ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌مانه‌یش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه حکوومییه‌کان نییه، ئێسته حسێبی ئه‌وه بکه‌ن وڵاتێکی وه‌ک کوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک کورد له چه‌ندان لاوه ده‌وره دراوه و هه‌ر سات پیلانی بۆ داده‌ڕێژرێت حکوومه‌ته‌که‌ی چه‌نده له ژێر گوشاردا بێت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیی به خزمه‌تی کوردستان و به‌دیهێنانی خه‌ونه مه‌زنه‌کانی ئێمه نه‌بێت، که‌س ناتوانێت ئه‌م ئه‌رکانه به ئاسانی ڕاپه‌ڕینێت.
بەڵێ که‌سایه‌تیی گه‌وره‌مان هه‌بووه که به هه‌ڵوێست و گوتاره‌که‌ی توانیویه‌تی زۆر قه‌یران و ئاژاوه له کوردستان دوور بخاته‌وه و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بپارێزێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ناو ئه‌و هه‌موو گورگانه‌دا ده‌وره دراوین و ئه‌و هه‌موو تێچووه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌کانی حکوومه‌تی کوردستانه‌وه ده‌درێت، تا ئێمه به هێوری و ئارامی به شه‌قامه‌کانی هه‌رێمدا بسووڕێینه‌وه و ئاڵای کوردستان به شه‌کاوه‌یی و سه‌ربه‌زری ببینین.
قۆناغی ده‌وڵه‌تیی مەسروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێسته، له سه‌خترین ڕووداو و کاره‌ساته‌کانەوە ده‌ستی پێ کرد، یه‌که‌مین و سه‌ره‌کیترین و قه‌یراناویترینیان کۆرۆنا بوو، بەڵام ئەو به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و دوور له شڵه‌ژان و شێواوی، سه‌رپه‌رشتیی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌که‌ی کرد و به که‌مترین خه‌سار و گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، تێپه‌ڕی کرد.
ڕووداوی گرینگتر ده‌ستدرێژییه‌کانی هێزه دژه‌کورده ناوخۆییه‌کانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوون که به چه‌ندان جار مووشه‌کباران و په‌لاماری بچووکی چه‌کداریی، ویستیان پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان نائارا‌م بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به لێهاتوویی و سیاسه‌تی نه‌رم و حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران، به‌سه‌ر ئه‌وه‌شدا تێپه‌ڕین و دنیا دڵنیا بووه‌وه که ئه‌وه‌ی وه‌ک پێوه‌ندیی هه‌رێم به ئیسرائیله‌وه ده‌یڵێن (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مافی خۆشیه‌تی ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی هه‌بێت)، جگه له وه‌هم و بڕ و بیانووی هه‌ندێ هێزی ئایدۆلۆجی و ماوه به‌سه‌رچوو، هیچیتر نین و حکوومه‌تی عێراق ئێستە له جاران زیاتر هه‌ڵوێست و قسه و گوتاری کوردستانی لا به‌رز و بایەخدارە.
بۆ هه‌مووانیش ئاشکرایه که له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا هه‌ندێ گه‌را هه‌بوون ده‌یانه‌ویست گوتاری یه‌کڕیزی و ئینتیمای کوردستانی له ڕێی یه‌کێتییه‌وه لاواز و شل بکه‌ن، ئه‌گه‌رچی به دڵنیاییه‌وه یه‌ک که‌س له هیچ پارجه‌یه‌کی کوردستان نییه ناکۆکی و ناتەبایی و دژبه‌رایه‌تیی ناوخۆیی کورد په‌سند بکات، به‌ڵام پلانی ده‌ره‌کی و منداڵکاریی هه‌ندێک سیاسه‌تچیی ناوخۆیی، یه‌کڕیزی و ڕۆحی شکۆداری کوردستانێکی هێمن و ئارامی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه، که به دڵنیاییه‌وه سیاسه‌تی نه‌رمونیانی ناوخۆیی سه‌رۆک وه‌زیران و سیاسه‌تی توند و به‌هێزی ده‌ره‌کیی ئەو پێشی به هه‌ر پیلانێک گرتووه و ده‌یگرێت.
دوای به‌شدارینه‌کردنی تیمی یه‌کێتی له کوبوونه‌وه‌کان، حکوومه‌تی هه‌رێم گوتارێکی برایانە و کوردانه‌ی پێشکه‌ش کرد و له چه‌ندان کڵاوڕۆژنه و ده‌رگاوه هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌یانی دا و تولیرانس و به‌خشنده‌یی بۆ کوردستان مانیفێست کرد، بێگومان یه‌کگرتنی کورد له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ده‌سکه‌وتی زۆر زیاتره له هه‌ندێ ململانێی ڕووکه‌ش و بێ ناوه‌رۆک که هه‌ندێ سیاسه‌تکاری تازه‌کار ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن، بۆیه سه‌ردانی تیمی وه‌زاری له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکوومه‌ته‌وه بۆ لای قوباد تاڵه‌بانی نیشانه‌ی حیکمه‌ت و گه‌وره‌یی سیاسییه و هه‌روه‌ها نیشانه‌ی په‌رۆشییان بۆ پاراستنی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستانە، له هه‌ر جۆره مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌می.
ڕه‌نگه ئێمه‌ی کورد به‌هۆی ئه‌و هه‌موو برین و سه‌رقاڵی و په‌شێویه‌ی به‌سه‌رمان هاتووه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌بێ یان هه‌ر نه‌توانین مه‌سروور بارزانی وه‌ک سیاسه‌توانێكی میانڕۆ و حه‌کیم و نه‌رمونیان و بێوێنه ببینین، به‌ڵام بێگومان چاوی سێیه‌م زۆر باش ده‌توانێت هه‌وڵه‌کانی ئه‌و بۆ کوردستان و یه‌کخستنی ماڵی کورد و لاواندنه‌وه‌ی لایه‌نه تۆراوه‌کان ببینێت و له‌وپه‌ڕی به‌رزی و مه‌زنیدا په‌سندی بکات.