له ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێكی كونسوڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له واڵه‌كه‌یدا كه تێیدا به‌شێوه‌یه‌كی زه‌رد و دوور له هه‌ر جۆره پرۆتۆكۆلێكی دیپلۆماسی و ته‌نانه‌ت میدیایی و ئاساییش، قسه‌ی كردبوو، له‌پاڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگای ناوبژیوانیی پاریس بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ریی جه‌یهانه‌وه(كه به‌دڵنیاییه‌وه شتێكی كاتییه‌وه و هه‌ر ئێسته‌ش به‌غدا و هه‌رێم بۆ به‌رده‌وامبوون گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و له گفتوگۆی چڕدان)، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان بوون به مایه‌ی باس و خواس و كاردانه‌وه‌ی زۆر.
هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه له دیدی كه‌سێك كه تۆزێك له سیاسه‌ت به مانا جوڕنالیستییه‌كه‌ی بزانێت ئاساییه، هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه ده‌لاله‌تن له دۆخێكی گشتگیر كه مزگێنی گۆڕانكاری باشیان له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه و هیچ شڵه‌ژانێكی ناوێت. مه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك كورد له سه‌رتاپای خه‌بات و شۆڕشه‌كانمان، تا ئێسته‌ش ئه‌م ئه‌زموونانه‌مان تاقی نه‌كردووه‌ته‌وه كه ته‌نیا فریادره‌س و ڕزگاركه‌ر هه‌ر خۆمان و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ر و خه‌ڵكه‌كه‌مانه؟ تا ئێسته له كام گۆشه‌ی دنیادا هه‌ڵوێست و قسه‌ی وڵاتێكی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ وڵاتێكی هاوپه‌یمانی تری، هه‌مووی له‌سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی 100% نه‌گۆڕ و جێگیر بووه و هیچ گۆڕانێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه؟ ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت هونه‌ری مومكینات و ئه‌گه‌ره‌كانه، بۆ ده‌بێ له هه‌ندێ ڕووداو و هه‌ڵوێستدا كه ئه‌گه‌ری ترمان له به‌رده‌مدا ده‌كه‌نه‌وه بشڵه‌ژێین؟.
ڕاستییه‌كه‌ی ده‌زانم كه ئه‌م شڵه‌ژانه شتێكی گشتگیر نییه و مه‌به‌ستم زوڕنالێدان و حانكه‌حانكی هه‌ندێك لایه‌ن و تاقمی دیاریكراوی ناوخۆییه، كه له باتی ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌م ڕووداوانه چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و خه‌ونه‌كانی گه‌لی كورد هه‌یه، دانیشتوونه شیكاریی سه‌یروسه‌مه‌ره و هه‌ڵوێستی دوور له هه‌ر ئینتیمایه‌كی نیشتیمانی و ته‌نانه‌ت دوور له بچووكترین تێگه‌شتنێكی سیاسی. به ماوه‌یه‌كی كه‌م و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی كونسوڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی لێشاو و ته‌وژمی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان سڕییه‌وه و له سه‌ردانیدا بۆ فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌فین دزه‌یی، پێداگریی له به‌رده‌وامبوون و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش پاشه‌كشه و "ببوورن، وامزانی رادیۆیه" بوو، پێده‌چێت به‌ڕێزی هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی له كاتی سه‌رخۆشیدا شه‌یر كردبێت، یان ئه‌و ساته دۆخێكی ته‌ندروستی ته‌واوی نه‌بێت یان هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تر، تۆی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن! یان تۆی به‌ناو میدیاكار! ئه‌مه ده‌كه‌ن به مایه‌ی خۆشحاڵی، ئایا ئه‌مه له ڕووی ئه‌خلاقی و عه‌قڵییه‌وه شتێكی دروسته؟ یان كێشه‌یه‌كی ده‌روونیی هه‌یه كه ئه‌م جۆره په‌رچه‌كردارانه ده‌ده‌ڵێنێت و ئاشكرایان ده‌كات؟ كێشه‌یه‌ك كه پێش هه‌ر شتێك كایه‌یه‌كی نانیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی لایه‌نێكی سیاسیی سه‌رلێشێواوی پێوه دیاره.
ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریسیش به‌شێوازی خۆی به‌رده‌وام بوو (كه دیاره به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌نارده‌كردنه‌كه ڕێككه‌وتوون تا كاتی په‌سندكردنی بودجه)، له‌لایه‌ن میدیا فه‌رمی و سێبه‌ركا‌نی یه‌كێتی و شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه، هه‌ر شرۆڤه و هه‌ڵوێستی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی دژه كوردستانی بوو، چاوی پیاوی ده‌رده‌هانی! ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئۆپۆزیسیۆنن، ئه‌ی بۆ به‌شداری حكوومه‌تن و مووچه وه‌رده‌گرن هه‌ر به قوبادیشه‌وه؟!ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنیش نین، ئه‌م كرداره‌یان له كام ڕێبازی عه‌قڵانییه‌تی سیاسی و چوارچیوه‌ی عه‌قڵی باو و گشتیدا ده‌بینرێته‌وه، جگه له هه‌شبه‌سه‌ری و خۆخۆری و كوردبێزیی ئه‌م لایه‌نانه نه‌بێت؟.
هه‌مووان ده‌یزانن قه‌یران هه‌یه له كوردستان كه ئه‌مه ته‌نیا تایبه‌ت نییه به كوردستان، به‌ڵكو هه‌موو دنیا ده‌گرێته خۆ، ئه‌وه نییه له فڕه‌نسا سه‌گ ساحێبی خۆی ناناسێت، شه‌ڕی ئۆكراینا و هاوكێشه‌ی نوێی وزه و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پاش هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بایدن و چالاكییه‌كانی په‌كین و ته‌نانه‌ت ته‌وقه‌كردنی دیپلۆماسیی نوێی ئێران و سه‌عوودیه به ناونجێتی چینه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه ده‌لاله‌ت له دۆخی قه‌یراناویی سه‌رده‌م و هاوكات گۆڕانكاریی نوێ ده‌كه‌ن كه ده‌شێت تۆ خۆتی بۆ ته‌یار و ئاماده بكه‌ی، كه‌چی جه‌نابت به ژێستێكی ژیرانه و به‌ڕواله‌ت مافخوازانه‌وه، به‌ڵام له بنه‌مادا گه‌وجانه و خیانه‌تكارییه‌وه دێی زوڕنا لێ ده‌ده‌ی بۆ ده‌هۆڵێكی دڕاوی ده‌ره‌كی كه گوایه هه‌رێمی كوردستان سه‌رنه‌كه‌وتووه و سه‌رنه‌كه‌وێت باشه؟ ئه‌مه كوێی عه‌قڵ و ئاوه‌زی سیاسی و ئه‌خلاقی میدیایی و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرتنێكی توندی ڕادیكاڵیشه. وه‌ك گوتم ئه‌مه جگه له تێكچوون و ناته‌ندروستییه‌كی ده‌روونی كه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی دیاریكراو به ساڵان ویستوویانه تاكی كوردی پێ یه‌خسیر و كۆیله بكه‌ن، بنیاتیان ناوه و په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن، هیچی تر نییه.
ئێن ئار تی 80%ی كه‌ناڵه‌كانی هونه‌ری ئاستنزمن و كاتكوشتن و كه شووشتنی مێشكی به‌رده‌نگ و تاكی كورده، یه‌ك به‌رنامه‌ی كه كارزان عوسمان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گوتار و خیتابێك وه‌ك بانگواز و مه‌لا توندئاژۆكان پێشكه‌ش بكات له دژی حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڕاستی ئه‌م دیمه‌نانه له ئه‌مه‌ریكاشدا ده‌بینرێت؟ با ئه‌مه‌ریكا بێت سه‌رنج بدات ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك میدیای سێبه‌ر نه‌ك ڕه‌خنه! به‌ڵكو درۆ و چه‌واشه‌كاری له دژی حكوومه‌ته‌كه‌یان بڵاو بكه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌و ڕێیه‌وه بیانه‌وێت باری ئاسایش و ته‌ناهیی وڵات، به‌هۆی دوژمن و داگیركه‌ره‌ره وێزگرتووه له مێژینه‌كان تێكبده‌ن، جه‌نابی حكوومه‌ت و دیموكراسییه پێشكه‌وتووه‌كه‌یان چ ده‌كات؟ ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه زیاتر و به‌ر له هه‌ر شتێك بۆ خۆیان و بۆ ناو سنووره‌كانی خۆیانه.
كوردستان خاكێكی له‌مێژینه و كولتوورێكی دێرینه، كه‌ركووك و كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی له ژێر كۆنترۆڵدا نییه، به‌ڵام به‌و چوار پارێزگایه كه له ژێر كۆنترۆڵێتی، نموونه‌یه‌كی شیاوی به‌رگریی له دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ڵكردنێكی شارستانییانه‌ی پێكهێناوه، مۆدێلێكی باش و شاسیته‌ی له پێوه‌ندیی نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵكدا پێشكه‌ش كردووه، كه‌سیش حاشا و نكوڵی له كه‌موكوڕییه‌كان ناكات، خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادیی ئه‌و بسته خاكه، خوێن و قوربانییان داوه و خه‌باتیان كردووه و شایسته‌ییه‌كانیان زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه هه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم و ئیراده و عه‌قڵییه‌تی سیاسیی كورد، هه‌روا بابه‌ته‌كه ده‌بینێت و هه‌موو هه‌وڵیشیان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و شایسته‌یی و خواسته ڕه‌وایانه بهێنێته دی، مه‌گه‌ر ئه‌مه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی نییه؟ مه‌گه‌ر سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌و كه‌سایه‌تییه نییه به سه‌عات له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌موو میدیا و ڕۆژنامه‌نووسه كوردییه‌كان (به ڕه‌خنه‌گر و ته‌نانه‌ت نكووڵیكاریشه‌وه دانیشت و گوێی لێگرتن). با كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا و لیژنه‌كانی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، بڕۆن و مێژووی دره‌وشاوه‌ی خۆیان هه‌ڵبده‌نه‌وه كه ئایا ئه‌وان وه‌ك مه‌سروور بارزانی ڕێ ده‌ده‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی هونه‌ریی كۆمیدییه‌نیان (وه‌ك حه‌مكۆ) به‌شداری دانیشتنێكی ڕه‌خنه‌گرانه بێت و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند و گاڵته‌جاڕییانه قسه‌كانی خۆی بكات و سه‌رۆكی كابینه و وه‌زیران و راوێژكاران دانیشن گوێ بگرن؟.
كوردستان و كولتووره‌كه‌ی له‌وه گه‌وره‌تره كه به ده‌هۆڵی ده‌ره‌كی و زوڕنای هه‌ندێ دێبوكی ناوه‌كی پێگه‌ی سیاسی و توانست و جووڵه ئابوورییه‌كانی قه‌ڵشت و درزێكی تێكه‌وێت.