یادکردنه‌وه‌ی ڕێبه‌ره مه‌عنه‌ویی و سیاسییه‌کانی ئێمه ته‌نیا یادکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی کاریگه‌ر و پێشه‌نگ نییه له مێژووی نه‌ته‌وه و بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا، به‌ڵکوو یادکرنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ڕۆحی و مه‌عنه‌وییانه‌یه که جیهانبینیی ڕێبه‌ران و پێشه‌واکانمان له هه‌ناوی ئه‌و سه‌رچاوانه‌وه هه‌ڵقولاون. لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندێک که که‌متر ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه.
وردبوونه‌وه و ئاوڕدانه‌وه له‌م سه‌رچاوه مه‌عریفی و مه‌عنه‌وییه نه‌ته‌وه‌ییانه، له ڕاستیدا ڕۆنان و دامه‌زراندنی کۆشکێکی گه‌وره‌ی فکری و ئایدۆلۆجییە بۆ نه‌ته‌وه‌خوازی و نیشتیماندۆستیی. بۆیه له ساڵوەگەڕی له‌دایکبوونی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د پیرۆزتر و شایسته‌تره که ئاوڕێک له سه‌رچاوه‌ی مه‌عنه‌وی و باوه‌ڕدارێتی هه‌موو ئه‌و ڕێبه‌رانه بده‌ینه‌وه که ڕۆڵێکی کاریگه‌ر و مه‌زنیان له بزاڤی ڕزاگریخوازانه‌ی کوردستاندا هه‌بووه.
له ئاڵوگۆڕه جڤاکییه‌کانی ئه‌م سهدهیه‌ی کوردستان له وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا، له‌به‌ر پێکهاته‌ی نه‌رێتی وه‌ک کۆمه‌ڵگەکانی تر‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕێبه‌رانی ئاینی و شێخەکانی کوردستان پله و پێگه‌ی ناوازه‌یان هه‌بووه و له ترۆپکی ڕێبه‌رایه‌تی بزاڤه سیاسی و ئاینیه‌کاندا بوون. ڕێبه‌رانی وه‌ک شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ عوبه‌یدوڵا نه‌هری له کوردستانی تورکیا (باکور)، شێخ مه‌حموودی حه‌فید و شێخه‌کانی بارزان له کوردستانی عێراق (باشوور)، قازی محه‌مه‌د و زۆر له ڕێبه‌ره دینیه‌کانی کوردستانی ئێران (رۆژهه‌ڵات)، هاوکات له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی بناغەیی له ڕه‌وتی خه‌باته‌کاندا، پێناسهیه‌کی ئاینیان داوه‌ته بزاڤه‌کان، تا له‌ڕێی ڕه‌واییدان بە بزووتنه‌وه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، له به‌رانبه‌ر ملهوڕی و زێده‌خوازی تورک و عه‌ره‌ب و فارس که خۆیان به نوێنه‌ری ئیسلام بۆ سه‌رکوتکردنی کورد ده‌زانن، مسۆگه‌ر بکه‌ن.
مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی بنیاتنه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشی له کوردستان، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا کاتێ بۆ بارزان سه‌فه‌ری کرد، شێخ عهبدوسهلامی یه‌که‌می وه‌ک نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژارد و له‌گه‌ڵ خۆی بردی بۆ سه‌ردانی سه‌ید تەها نه‌هری، که خه‌لیفه‌یه‌کی تر‌ی مه‌ولانا له کوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بوو، تا زنجیره‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی پاش سنه و سلێمانی، له هه‌موو کوردستاندا بڵاو بکەنه‌وه.
ماڵباتی بارزانی، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستە له ژێر کاریگه‌ری ئامۆژگارییەکانی مه‌ولانا خالیددا، وه‌ک مه‌شایه‌خ و زانایانی تر‌ی کوردستان، پارێزگاری‌یان له فەرهەنگ و مێژووی نه‌ته‌وه و زێدیان کردووه و پاڵه‌وانیی وایان نواندووه که بۆ هه‌تا هه‌تایه مێژووی کوردستان به چاکه ناویان ده‌بات.
بارزان له‌و سه‌رده‌مه‌وه به تێکەڵکردنی بیرۆکه‌ی دینی و ته‌ریقه‌ت له ته‌نیشت یه‌کگرتوویی هۆز و خێڵه‌کانی ناوچه‌که و پێڕه‌وییان له مهشایەخی بارزان، بووەته مه‌ڵبه‌ندێکی به‌هێز و هه‌ره‌گرنگی بەرخودان له به‌رانبه‌ر ئیمپراتۆرییه‌کانی ئێران و عوسمانی و پاشان ده‌وڵه‌تانی عێراق و سووریا.
مەشایەخی بارزان، به‌تایبه‌ت شێخ عهبدوسهلامی دووه‌م، ڕێبازێکی ڕێفۆرمخوازانهیان سه‌باره‌ت به خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و دابه‌شکردنی زه‌ویوزار له نێوان جووتیاران، دانانی کۆمیته له گونده‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی کاروباری لادێكان، پارێزگاری له مافی ژنان و گرنگیدان به هاوسه‌رگیری لاوان، بنیاتنانی مزگه‌وت له گونده‌کان، قه‌ده‌غه‌کردنی ڕاوی ئاژه‌ڵانی کێوی له کوێستانه‌کانی ناوچه‌که، پاراستنی ژینگه و ڕێکخستنی خه‌ڵکی له دامه‌زراوه سهربازییه‌کان بۆ پاراستنی کوردستان، به‌ڕێ خست.
هه‌رچه‌ندە پارتی دیمۆکراتی کوردستان له درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی خه‌ریکی چالاکی بووه، له پێکهاته‌ی پارتدا له خوێنده‌وار، تەکنۆکرات و که‌سایه‌تییه مارکسییه‌کان، سه‌رۆک هۆز و ماڵباته ناوداره‌کانی کوردستان که‌ڵکی وه‌رگرتووه، به‌ڵام هۆکارگه‌لێکی گرنگی وه‌ک دین، ته‌ریقه‌ت و هۆز، وه‌ک سه‌رمایه و سامانێکی مه‌عنه‌وی له ئاسته‌نگه مێژووییه‌کاندا بۆ ئه‌م پارته به ته‌مه‌نه، کۆڵه‌که و ئهستوونێکی گرنگ بوون. ئێستەیش پاش ساڵانێک ئاڵوگۆڕ و هه‌وراز و نشێو، هه‌روا له کوردستاندا پێشڕه‌وی پارته سیاسییه‌کانه و هه‌رچه‌ند پارتگه‌لی دیکه‌یش له که‌شوهه‌وای سیاسی ناوچه‌که‌دا خۆ ده‌نوێنن.
له یه‌که‌م ده‌نگدانی ئازاد‌دا پاش ڕزگاری کوردستان له 1992، تا دواین ده‌نگدان له 2018، هه‌ر پارتی یه‌که‌م و سه‌رکه‌وتووی ده‌نگدانه‌کان بووە، لێهاتووییه مێژوویی و جڤاکییهکهی خۆی پێشان ده‌دا و له ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ڕێبه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان به کاریگه‌ریی ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بارزانیی مه‌زن، سه‌یری جیۆگرافیای کوردستان و پارته‌کان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌کان پێوه‌ندی و هاوکاری گه‌رموگوڕیان هه‌یه.
له جێگۆڕکێ سیاسییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی عێراقدا، که‌سایه‌تیگه‌لێک وه‌ک ڕه‌وانشاد جه‌لال تاڵەبانی ئه‌ندامی پێشووی پارتی، بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق و سەرۆك بارزانی ڕێبه‌ری ئه‌م پارته له دوو خولی ده‌نگداندا به ده‌نگی خه‌ڵکی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڵبژێردراون.
هاوده‌نگی و هاوبیری له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی و مهشایهخی ته‌ریقه‌تی قادری و ڕه‌فتاری پشوودرێژانه و ئاشتیخوازانه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی مه‌سیحی، ئێزدی، ئاشووری و نه‌ته‌وه‌گه‌لی عه‌ره‌ب و تورکمه‌ن، زانایانی شیعه و پارته چه‌په‌کانی ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا، عێراق، ئێران و سووریا، به‌شێک له سیاسه‌تی گشتی بارزانییه‌کان بووه. ئه‌وان له خه‌باتی ئه‌و ساڵانه‌ی کوردستاندا، به‌هره‌ی زۆریان له ده‌سه‌ڵاتی دینی ئیسلام و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی برد و پێکهاته‌ی عه‌شیرهتهکان بۆ گه‌یشتن به دۆزی شۆڕش ده‌کار هێنا.
له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا، ڕۆڵه‌کانی بارزان بۆ به‌ره‌نگاریی له بزووتنه‌وه‌گه‌لی تر‌ی کورد له وڵاتانی سووریا، عێراق، ئێران و تورکیا به‌تایبه‌ت له چوار شۆڕشی مه‌زنی کوردستان:
1- شۆڕشی بارزان
2- شۆڕشی شێخ مه‌حموودی حه‌فید
3- شۆڕشی ئهیلوول
4- شۆڕشی گوڵان یا شۆڕشی هاوچه‌رخی کوردستان، ده‌وری ته‌واویان هەبووه و له‌م ڕێگایه‌شدا به سه‌تان له ڕۆڵه هێژاکانیان شه‌هید بوون که له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شێخ عهبدوسهلامی بارزان بوو که له ساڵی 1914 به ده‌ستی هێزه‌کانی عوسمانی له مووسڵ، شه‌هید کرا.
به‌هۆی ئه‌م مێژووه پرشنگدارهیه که «بارزان» له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه بووەته سومبولی به‌رخۆدان و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد. له‌به‌ر پێگه‌ی مێژووییه که گوندی بارزان له درێژه‌ی ساڵاندا چه‌ندان جار له‌لایه‌ن حکوومهتەكانی عوسمانی و عێراقییه‌وه ئاوری تێبه‌ردراوه و وێران کراوه.
بارزان له درێژایی مێژوودا لاپه‌ڕه خوێناوییه ڕهمزاوییهکانی یه‌کگرتوویی نێوان ڕابردوو و ئێستەی کوردستان‌مان بۆ ده‌خاته به‌رچاو. به چه‌شنێک که ئه‌مڕۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له کۆماری مه‌هاباد و شۆڕشی ئهیلوول و ئه‌نفالی 182 هەزار کورد و کیمیاباران و هه‌ڵه‌بجه‌ی پێنج هەزار شه‌هید و کۆکوژی شنگال و به‌رخودانی کۆبانیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌رچاوه: له‌سه‌ر ترۆپکی تۆفان، به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی