له کاتێکدا ده‌ستی ناپاکی ناوخۆیی له به‌غدا دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان و شوناس و بوونی کورد هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ پیلانگێڕانی شۆڤێنی و میلیشیا شیعه‌کان ده‌که‌ن، له‌وکاتەی ئاره‌زوویه‌کی سه‌ره‌ڕۆ و ڕه‌شۆداماڵراو به‌بێ هیچ لۆجیک و پابه‌ندیەك به یاسا و ڕێکه‌وتنه‌کانی هه‌رێم، هێزی ناپاکی ناوخۆیی ده‌جووڵێنێت، ،مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان ده‌چیته ناو جووتیاران له زراره‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان له وڵات‌دا ده‌کات و گرینگیی تێڕوانینی بنه‌مایی و کوردستانیانه بۆ که‌رتی کستوکاڵ دووباره ده‌کاته‌وه و دواتریش به جووتیاران ده‌ڵێت، هەتا نانه وشکێک هه‌بێت، سه‌ر بۆ زۆردار و ستمه‌کار نه‌وی ناکه‌ین.
وڵاتێکی وه‌ک کوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک کورد، له چه‌ندان لاوه گه‌مارۆ دراوه و هه‌ر سات له لایه‌ن داگیرکه‌ر و وڵاتانی ده‌ره‌وه پیلانی بۆ داده‌ڕێژرێت تا حکوومه‌ته‌که‌ی له‌ژێر گوشاردا بێت، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مه‌سروور بارزانی ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به خزمه‌تکردن به کوردستان و به‌دیهێنانی خه‌ونه مه‌زنه‌کانی نه‌بێت، که‌س ناتوانێت ئه‌م ئه‌رکانه به ئاسانی ڕاپه‌ڕێنێت.
بێگومان که‌سایه‌تیی گه‌وره‌مان هه‌بووه که به هه‌ڵوێست و گوتار توانیویه‌تی زۆر قه‌یران و ئاژاوه له کوردستان دوور بخاته‌وه و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمەكە بپارێزێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه ده‌وره دراوین و ئه‌و هه‌موو تێچوه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌کانی حکوومه‌تی کوردستانه‌وه ده‌درێت، تا دانیشتوانەكەی به هێوری و ئارامیی به شه‌قامه‌کاندا بسووڕێنه‌وه و ئاڵای کوردستان به شه‌کاوه‌یی و سه‌ربه‌زری ببینین، ده‌بێ ئه‌مه ته‌نیا وه‌ک دیمه‌نێکی گشتیی دۆخێک وێنا بکه‌ین که مه‌سروور بارزانی ئیشی تێدا ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه دواتره‌وه و له بنه‌وه تێهه‌ڵچینه‌وه، ده‌شێت بڵێین قۆناغی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێسته له سه‌خترین ڕووداو و کاره‌ساته‌کانه‌وه ده‌ستی پێ کرد، یه‌که‌مین و سه‌ره‌کیترین و قه‌یراناویترینیان کرۆنا بوو که ئەو به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و دوور له شڵه‌ژان و شێواوی، سه‌رپه‌رشتیی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌که‌ی کرد و به که‌مترین خه‌سار و گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، تێپه‌ڕی کرد. ڕووداوی گرینگی دیکه ده‌ستدرێژییه‌کانی هێزه دژه‌کورده ناوخۆییه‌کانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوون که به چه‌ندانجار به مووشه‌ک و په‌لاماری بچووکی چه‌کدارییه‌وه ویستیان پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان نائارام بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به لێهاتوویی و سیاسه‌تی نه‌رم و حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران به‌سه‌ر ئه‌مه‌یشدا تێپه‌ڕین و به‌هۆی ئه‌م لێهاتوویی و رژدییە و هه‌روه‌ها بڵندگۆی خواست و داوکارییه‌کانی خه‌ڵکەوە، حکوومه‌تی عێراق ئێستە له جاران زیاتر هه‌ڵوێست و قسه و گوتاری کوردستانی لا به‌رزه.
لای هه‌مووان ئاشکرایه له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا هه‌ندێ گه‌را دانرا و ده‌یانه‌ویست گوتاری یه‌کڕیزی و ئینتیمای کوردستانی له ڕێگه‌ی یه‌کێتییه‌وه لاواز و شل بکه‌ن، به دڵنیاییه‌وه یه‌ک که‌س له هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان نییه ناکۆکی و نایه‌کگرتوویی ناوخۆیی کوردی پێ باش بێت، به‌ڵام ئێمه دڵنیاین پلانی ده‌ره‌کی و منداڵکاریی هه‌ندێک سیاسه‌تچیی ناوخۆیی، یه‌کڕیزی و ڕۆحی شکۆداری کوردستانێکی هێمن و ئارام ناخاته مه‌ترسییه‌وه و دیپلۆماسیی نه‌رمونیانی ناوخۆیی سه‌رۆک وه‌زیران و سیاسه‌تی توند و به‌هێزی ده‌ره‌کی ئەو، پێشی به هه‌ر پیلانێک گرتووه و ده‌یگرێت.
هه‌ر ئه‌م ماوه دوای به‌شدارینه‌کردنی تیمی یه‌کێتی له کۆبوونه‌وه‌کان، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتارێکی به‌خشندانه و کوردانه‌ی پێشکه‌ش کرد و له چه‌ندان ده‌روازه و ده‌رگاوه هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌یانی دا و ئاستی لێبوورده‌یی و به‌خشنده‌یی بۆ کوردستان مانیفێست کرد، بێگومان یه‌کگرتنی کورد هه‌میشه ده‌سکه‌وتی زۆر زیاتر بووه له هه‌ندێ ململانێی ڕووکه‌ش و بێ ناوه‌رۆک که هه‌ندێ سیاسه‌تکاری تازه‌کار ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵام ناپاکیی و بێ به‌ڵێنی و ناڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانی کوردستانیان، هیچی له خیانه‌ت که‌متر نییه و به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه خه‌ریکه ئه‌مه دووپاته ده‌بێته‌وه.
ڕه‌نگه ئێمه‌ی کورد به‌هۆی ئه‌و هه‌موو برین و سه‌رقاڵی و په‌شێوییه‌ی به سه‌رماندا هاتووه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نەبێ یان هه‌ر نه‌توانین مه‌سروور بارزانی وه‌ک سیاسه‌توانێکی حه‌کیم و نه‌رمونیان و بێوێنه ببینین، به‌ڵام بێگومان چاوی سێیه‌م زۆر باش ده‌توانێت هه‌وڵه‌کانی ئه‌و بۆ کوردستان و یه‌کخستنی ماڵی کورد و لاواندنه‌وه‌ی لایه‌نه تۆراوه‌کان و ده‌مکوتکردنی لایه‌نه دژبه‌ره‌کان، ببینێت و له‌وپه‌ڕی به‌رزی و مه‌زنیدا په‌سندی بکات.
ئه‌مه دیپلۆماسیه‌تێک بووه که ئیراده‌ی سیاسیی کورد حه‌کیمانه و بۆ پاراستن و گه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم پێڕه‌وی کردووه. دیاره ئه‌م ئیراده‌یه ته‌نیا بۆ سنووره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم نه‌خراوه‌ته گه‌ڕ و بۆ یه‌کخستنی ماڵی کورد و بووژانه‌وه‌ی زیاتر و پێشکه‌وتنی زۆرتری هه‌رێمی کوردستانیش به‌رده‌وام له كاردا بووه، به‌ڵام کرده‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووی ئه‌ندامانی یه‌کێتی له لیژنەی دارایی پەرلمانی عێراق، بێ وه‌فایی و قه‌درنه‌زانینی ئه‌و هه‌موو سۆز و به‌خشنده‌ییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانه.
یه‌کێتی نیشتمانی که پشکێکی زۆری له ده‌سه‌ڵات و حکوومه‌ت پێ دراوه، بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی ئاستە جه‌ماوه‌رییه‌كەی و كورسییەكانی خۆی بێت، به‌ڵام به پلان و ئه‌جێندایه‌کی کاڵفانه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی، وا ده‌نوێنێ که لایه‌نێکی مافخوازن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م فێڵانه ئیتر کۆن بوون و ئه‌گه‌رچی ده‌یان میدیای سێبه‌ر و شیکاری پله چوار و پێنج دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌ی ده‌که‌ن، به‌ڵام له دواجاردا لایه‌نێک که به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی ده‌وێت بۆ هه‌مووان، دیاره و ئه‌و حزبەیشی هه‌ر مانگەی پیلانێک دژی کوردستان ده‌گێڕێت، بۆ هه‌مووان ناسراوه.
ڕه‌نگه بابه‌ته‌که هێنده دژوار نه‌بێت بۆ یەكێتی، به‌ڵام خۆی دژوار و ئاڵۆزی ده‌کاته‌وه و کردوویه‌تی به گرێیه‌کی مێژوویی، ئه‌و ئه‌گه‌ر کێشه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه با بفه‌رموێت له هه‌ڵبژاردندا پارتی ببه‌زێنێت! کاتێک مل به گرینگ‌ترین بنه‌مای دیموکراسی نادات و ده‌چێت ده‌ستی داگیرکه‌ری شۆڤێنی ده‌گوشێت، ئێمه ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێک وه‌ربگرین؟ ئەگه‌ر بڵێین یه‌کێتی بۆ وا ده‌کات و نابێت وا بکات، ده‌ڵێن ئه‌وه لایه‌نگریی پارتییه، هاوکات که ڕه‌خنه‌ی پارتیش ده‌که‌ین ده‌ڵێن ئه‌وه پارتی پشتی تێکردوون، له حاڵێکدا له شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ملاوه، تا ئێسته نه که‌سی هوشیار و نیشتیمانی پشتی کردووه‌ته پارتی و نه پارتیش پشتی کردووه‌ته که‌سی نیشتمانپەروەر، ئه‌مه گوتارێکە کوردستانی به‌لاوه گرینگ بووه، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ناتوانێت خاوه‌ندارێتی بکات، پارتی بۆچی باجه‌که‌ی بدات و کوردستان بۆ ده‌بێت له ڕێگه‌ی یه‌کێتییه‌وه بخرێته مه‌ترسییه‌وه؟
لێره‌دا ئه‌گه‌ر سرنجێک بده‌ین و سیاسه‌ت و ڕێبازی ئیش‌کردنی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ببینین، تێده‌گه‌ین ئه‌م مرۆڤه به نه‌مری ده‌مێنیته‌وه، چونكە ئه‌وه‌ی وا بۆ خۆی ده‌وێت و په‌سندی ده‌کات، هه‌ر ئه‌وه‌یشی بۆ کوردستان ده‌وێت و په‌سندی كردووە، بۆیه ناوی به نه‌مری ده‌چێته لاپه‌ڕه‌کانی مێژووه‌وه.