پێش دوو هه‌فته له تونس سێ شارم كرد، هه‌موو شه‌قام و بازاڕه‌كان، هوتێل و مۆڵه‌كان، كه‌نار ده‌ریا و كه‌شتییه‌كان، تاكسی و باس و شوفێره‌كان، خه‌ڵكی شار و گه‌شتیاره‌كان و هتد.. له‌و گه‌رمایه پڕووكێنه‌ر و شێداره‌ی كه مرۆڤ دهخنكێنی ئه‌وجا ده‌یسووتێنی، هه‌مووی كۆن و پیس و چڵكن، بێ خزمه‌ت و فه‌رامۆشكراو بوو، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕووخۆش بوون به گشتی، به‌ڵام به عه‌ره‌ب و موجامه‌له‌یان شاگه‌شكه نابم، تا فڕه‌نسییه تێكههڵكێشهكهشی ناخۆش و ئێسكگران بوو.
ئه‌وجا هه‌ر جێیه‌كی سه‌ردانمان ده‌كرد، زیاتر تووشی بێ ئومێدی ده‌كردم و له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگۆت: ”هه‌موو وه‌ته‌نی عه‌ره‌بی، قوربانی پێش ده‌رگای ماڵمان بی” جا هه‌ر وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان نییه كه نایه‌نه به‌رچاوم و هه‌موو ده‌ریاكانیان تێنیتیم ناشكێنن! له ساڵی ٢٠٠٤ یه‌كه‌م جار بوو بچمه ئه‌وروپا و له ٢٠١٠ له ئه‌مه‌ریكا چوومه نیویۆرك و نێڤادا و كالیفۆرنیا، ئه‌وكاته و پێشتریش هه‌ر گۆتیتم: ”هه‌موو ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و سه‌رانسه‌ری دنیا؛ به‌قوربانی پیره قهڵاتهكهی هه‌ولێرێ بن”.
كابراش تازه هاتییه و به‌راوردی كوردستانی پیرۆز به بیابانی عه‌ره‌بستان ده‌كات و ده‌یخاته ڕاپرسی و ده‌نگدان! قه‌ینا خۆت به كه‌م ده‌زانی، به‌ڵام كوردستان له‌و بهراودانه گه‌وره‌تره و گوناهت ده‌گاتێ ئه‌وه‌نده گچكه‌ی بكه‌یه‌وه.
خۆزگه ئه‌و ”به‌ناو كورد”انه له‌ناو لمی بیابانی عه‌ره‌بستان له بن ڕه‌شماڵ و ده‌ستله‌ملانێ له‌گه‌ڵ برا پێپه‌تی و چاوبه‌كل و هاوبیره‌كانی خۆیان ده‌ژیان، ئه‌وكاته كوردستان پاكتر و جوانتر و ڕه‌نگینتر ده‌بوو.