به مژارکردنی دۆسیەی هه‌ڵدڕین و تێکدانی شاخی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه، پێویستی به هیچ خواست و ئینتیمایه‌کی سیاسیی نییه، به‌ڵکوو ته‌نیاو ته‌نیا هه‌ستێکی مرۆڤانەی و نیشتمانیی ده‌یجووڵێنێت که دژی هه‌موو ئه‌و چڵێسی و ڕۆحه سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی سه‌رمایه‌داری و خواسته ڕامنه‌کراو و کوشنده‌کانێتی.
ئه‌و شاخانه نه‌ک ته‌نیا سیمبولی له‌مێژینه‌ی شارێکن و به چه‌ندان ده‌لاله‌تی شۆڕشگێڕی و مێژوویی و نیشتمانی ده‌ناسرێنه‌وه، به‌ڵکوو ناوچه‌ی سه‌وز و سییه‌کان و هۆی ته‌ندروستیی ته‌نگپێهه‌ڵچنراوی ئه‌و شاره بێنازه‌ن! ده‌بێت ڕه‌خنه‌گرتنمان له‌م کرده‌وه سه‌رمایه‌په‌رست و سیمبولکوژانه، هاوکات ڕه‌خنە بێت له‌و دیده سه‌رمایه‌دارییه ده‌ڵه‌مه و خۆپه‌رسته‌ی که جگه له گیرفان و ئاسووده‌یی بۆ خۆی و تۆڕه هاوبه‌شه‌کانی، هیچ خه‌م و داڵغه‌یه‌کی تری نییه. به پێچه‌وانه‌ی زۆر که‌س که سه‌رمایه‌داریی وڵاتانی وه‌ک کوردستان و ڕۆژئاوا پێکه‌وه به‌راورد ده‌که‌ن، من ده‌ڵێم ئه‌مه به‌راوردکردنێکی نادروسته، چونکه سه‌رمایه‌داریی له‌وێ کردنه‌وه‌ی هه‌له بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توانا و لێهاتووییان هه‌یه، به فه‌رمانبه‌ر و کرێکارکردنی که‌سانێکه توانای به‌شدارییان له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه.
بێگومان ناکرێت حاشا له‌وه بکه‌ین که ئه‌م جۆره سه‌رمایه‌دارییه و هه‌موو جۆره‌کانی تریش، به‌ده‌ر نین له خواستی چه‌وساندنه‌وه و قستنەوەی دۆخی کرێکار و فه‌رمانبه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا له کوێ و ئه‌مه‌ی لای خۆمان له کوێ؟ سه‌رمایه‌داریی ڕۆژئاوا به ئاسانیی ناتوانێت یاسا بنپێ بخات و پرۆژه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات، به هه‌ر نرخ و تێچوویه‌ک. واته له‌وێ ئاستی گه‌نده‌ڵی ئەوەندە نییه که شوێنێکی وه‌ک گراند کانیۆن له ئەمەریكا بکاته ناوچەی بازرگانی و به‌رهه‌مهێنانی سوود و سه‌رمایه، یا هه‌ر شوێنێ که به سووسه‌یه‌ک پێوه‌ست بێت به به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی گشتیی هاووڵاتیانه‌وه.
ئه‌وه‌ی لای ئێمه ناشێت پێی بڵێین سه‌رمایه‌داریی، به‌ڵکوو زیاتر پاره‌خڕکردنه‌وه‌یە له‌سه‌ر حساوی خه‌ڵکێکی بێده‌سه‌ڵات و هه‌ژار که ده‌نگی ناگاته هیچ کوێ! ده‌بێت جیاوازیی دانێین له نێوان پاره‌دار و پاره‌په‌رست، له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار و سه‌رمایه‌خواز، ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان خواستێکی مافیایی و خۆپه‌رستانەیه و ته‌نیا ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی زیاتر و هاوکات تاقیکردنه‌وه‌ی چێژی زیاتره له ژیانی شه‌خسیی خۆی و چه‌ند که‌سێکدا له بنه‌ماڵه‌كەی. بەڵام هی دووه‌م سیستم و بیرکردنه‌وه‌یه‌کە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ناو هاڕه‌ی مه‌کینه‌کانی خۆیدا ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ده‌یهاڕێت، به‌ڵام قازانجیی گشتیشی له‌پێش چاوه و ناتوانێت له پێناوی خۆی و چه‌ند که‌سێك، ته‌ندروستیی کۆمه‌ڵێک که‌س یان شوناسی شار و گوندێک پشتگوێ بخات، ناتوانێت به ئاسانی یاسا با داته‌وه یان له‌گه‌ڵ یاساییەكان ڕێکبكه‌وێت و پشکێکیش به‌وان بدات!
به کورتییه‌که‌ی سه‌رمایه‌داریی له جه‌وهه‌ردا خراپ و چه‌وسێنه‌ره، ته‌نانه‌ت به چاودێری و کۆنترۆڵکردنی یاسا و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان و هه‌موو ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌یشی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م پاره‌په‌رستییه‌ی لای ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌دارییه بەرهەمهێنەیش نییه، جۆرێک پێشێلکردنی هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤانه‌یشه له ژێر ناو و ده‌مامکی بەرژەوەندی گشتیدا! ئه‌مه ترۆپکی کاره‌ساتێکه ده‌توانین به داڕمانی ئه‌خلاقی و بێ ده‌روه‌ستیی مرۆیی و نیشتمانی ناوی ببه‌ین!.
له پاڵ ئه‌م جۆره له سه‌رمایه‌داریی پاره‌پەرستدا، ناکرێت نکۆڵی له‌وه‌یش بکه‌ین که کوردستان کۆمه‌ڵێک ویژدانی جوانی تێدا هه‌بووه و هه‌یه که سه‌رمایه‌کانیان له خزمه‌ت یارمه‌تیدانی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها پشتگیریی بواره‌کانی چاند و کولتووردایه. بۆیه من هیچ کات به‌شێوه‌ی ڕه‌ها و ڕه‌ش بابه‌ته‌که نابینم و ناشبێت وا بیبینین، به‌ڵام به‌رگریکردن له شوناسی سیمبولی شار و نه‌ته‌وه‌یه‌ک له هه‌مبه‌ر پرۆژه‌یه‌ک که جگه له زیان بۆ خه‌ڵک و میله‌ت و قازانج بۆ چه‌ند کۆمپانیا و که‌سێک، هیچ دیکه‌ی لی به‌رهه‌م نایه‌ت، ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و مێژوویی ئێمه‌یه.
زۆر عه‌یبە ئێمه له زمانی جیۆلۆجییەكی ناسراوی عه‌ره‌به‌وه مه‌ترسییه‌کانی هه‌ڵدڕینی گۆیژه ئاوا بخوێنینه‌وه که هاوڕێ شاهۆ عه‌لی له عه‌ره‌بییه‌وه کردوویه‌تی به کوردی و له به‌شێکدا ئاوه‌ها هاتووه:
"زنجیرە چیای ئەزمەڕ-گۆیژە شوێنێکی سەلامەت و شیاو نییە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگە و ڤێلای نیشتەجێبوون، سلێمانی شارێکە بە تایبەتمەندییەکی ستاتیکی جیا دەکرێتتەوە لە شارەکانی تری کوردستان و عێراق، ئەمەیش بە هۆی شاخە بە هێمابووەکانی کە ڕەنگاوڕەنگن بە گوڵ و دار و بۆن و بەرامی خاکەکانیان و ڕوونی ئاوی کانییەکانیان، هاوکات شارەکە خاوەنی سیستمێکی ئاوی تایبەتە بەناوی "کارێز"، هەروەها تایبەتمەندە بە بوونی بای بەهێز لە زۆربەی کاتەکاندا، خاوەنی فرەچەشنییەکی ژینگەیی گەورە و تایبەتە لە ڕووی ڕووەک و باڵندە و ئاژەڵی کێوی و گیادەرمانی/پزیشکییەوە.
ئەو چیایانەی چواردەوری شارەکەیان داوە لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژئاواوە بریتین لە زنجیرەچیای گۆیژە و ئەزمەڕ کە هەمیشە و بە درێژایی مێژووی کۆن و نوێ، شاعیرانی کورد شعیریان بە باڵایدا نووسیوە. لە ڕووی جیۆلۆجییەوە زنجیرەچیای ئەزمەڕ-گۆیژە وەک بەشی سەرەکی و سەنتەر بۆ زنجیرەیەکی درێژی چیا هەژمار دەکرێن کە لە شارۆچکەی "سەید سادق"ی ناوچەی "شارەزوور"ـەوە دەست پێ دەکات تا ناوچەی "دووکان"، لەوێدا لووتکەی شاخی سارا نوقم دەبێت لەناو تەنگەبەری دووکاندا و هەر لەو شوێنەیشدا زیاد لە 70 ساڵ لەمەوبەر "بەنداوی دووکان" دروست کراوە.
تەمەنی ئەم چینە بەردینانەی ئەم زنجیرەیە، درێژ دەبنەوە بۆ زیاتر لە 140 ملیۆن ساڵ. ئەم زنجیرەیە نوێنەرایەتی لە باکوری ڕۆژئاوای زنجیرەچیای زاگرۆس "Northwestern Zagros Fold -Thrust Belt" دەکات کە دابەش کراوە بۆ چوار بازنە یا زۆنی تیکتۆنی "Four Tectonic Zones" کە خاوەنی تایبەتمەندی جۆراوجۆر و فرەچەشنە لە ڕووی تیژی نووشتانەوە/پەنگخواردنەوە و چەمانەوەوە، زنجیرەچیای ئەزمەڕ-گۆیژە دەکەوێتە چوارچێوەی زۆنی نووشتانەوە لەسەریەک/تێکەهەڵکێش و بە یەکداچووەکان "Imbricated Zone".
ئەم زنجیرەچیایانە دروست بوون و پەرەیانسەند، پاش کاریگەربوونیان بە کۆمەڵێک جووڵەی تیکتۆنی بە درێژایی مێژووی جیۆلۆجی کە بوون بەهۆی شێواندن و قڵیشتێکەوتن و درزبردنیان، ئەم درز و لێکترازانانە بە ناوچەی شیاو هەژمار دەکرێن بۆ دروستبوونی بومەلەرزە لە سەریان، هاوشێوەی ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی سلێمانی بەخۆیەوە بینی لە هاوینی 1999 کە چەقی ئەو بومەلەرزانە لە دەوروبەری یەکێک لەو درزانەی زنجیرە چیای ئەزمەڕ-گۆیژە بوو، وەک ئەوەی گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ساڵی 2000 بە توێژینەوەیەکی تایبەت لەلایەن "مامۆستا عەزیز" و کەسانی ترەوە، ئاماژەی بۆ کرد.
ئەم درزە/لێکترازانە ناسراوە بە "درزی بەرزی هەڵگەڕاوەی زاگرۆس/High Zagros Reverse Fault" کە هاوکات بە سنووری جیاکەرەوەی نێوان زۆنی نووشتانەوە لە سەریەکەکان "Imbricated zone" و زۆنی نووشتانەوە بەرزە جوڵاوە/خزەکان "HighFolded -Thrust zone" دادەنرێن کە ڕێک بەناو پێیەکانی چیای ئەزمەڕ-گۆیژەدا تێدەپەڕن و هەمان ئەو شوێنەیە کە ئێستە کاری تێدا دەکرێت بۆ دروستکردنی ڤێلا و شوێنی نیشتەجێبوونی ڤی ئای پی، ئەمەیش هەڵگری کارەساتێکی گەورەیە بۆ داهاتوو.
گوێنەدان بە شوێنێ ئەم درزە و درزەکانی تری هاوشانی بە شێوەیەکی تایبەت کە دەکەونە نێوان شاخی "ئەزمەڕ و گۆیژە" و شاخی "گۆیژە و پیرەمەگروون" لەو ناوچەیەدا، ژیانی دانیشتووانی ئەو شوێنی نیشتەجێبوونە دەخاتە مەترسییەکی ڕاستەقینەوە، بەهۆی کاریگەربوونی ناوچەکە بە بومەلەرزەکانی داهاتوو، هاوکات دیارە نەخشە و دیزاینی ئەم شوێنی نیشتەجێبوونە گوێی نەداوە بە گۆڕانکارییەکانی سەر نەخشەی سیسمۆلۆجی و ئەو هەموارکردنەوانەی کراون بۆ ئاستەکانی مەترسی و زۆناکی بومەلەرزە، پاش بومەلەرزەکەی ساڵی 2017 کە بە هێزییەکەی 7،3ی پلەی تێپەڕاند لەسەر پێوەری ڕیختەری جیهانی.
جێی ئاماژەیە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ توێژینەوەکانی مامۆستا و پسپۆڕەکانی زانکۆی سلێمانی لەو بارەوە، هیوادارین لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئەخلاقییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیە بكرێت بۆ پاراستنی ئەم پاشخانە جیۆلۆجییە جەوهەرییەی ناوچەکە، نەک هەر پاراستنیشی، بەڵکوو تۆمارکردنیشی لە یونسکۆ وەک شوێنێکی "جیۆپارک"ـی جوان و خاوەن فرەچەشنیی جیۆلۆجی و بایۆلۆجی ناوازە."
ئه‌م زانیاریانه ده‌ریده‌خه‌ن بابه‌تی هه‌ڵدڕینی گۆیژه چ کاره‌ساتانێکی مێژوویی، ژینگه‌یی، ته‌ندروستی و مرۆیی لێ ده‌که‌وێته‌وه.