ئێسكه‌په‌یكه‌ری ده‌یناسۆڕێك له‌ میسڕ دۆزرایه‌وه‌.. 100 ملیۆن ساڵ كۆنه‌

:: PM:05:42:06/05/2020 ‌

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دنیا به‌ چه‌ندان نهێنی و شوێنه‌واری ناوداریی پڕ له‌ شتی نه‌دۆزراوه‌ به‌ناوبانگه‌، شوێنه‌وارناسان و شاره‌زایان له‌ بواریی ئێسكه‌په‌یكه‌ریی ده‌یناسۆڕ ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ له‌ بیابانه‌كانی باكوری رۆژئاوای كیشوه‌ریی ئه‌فریقا ئێسكه‌په‌یكه‌ریی ده‌یناسۆڕێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێش 100 ملیۆن ساڵ له‌ناو ده‌ریانكاندا ژیاوه‌.

ماڵپه‌ڕیی "thesun"ی به‌ریتانی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ باكوری رۆژئاوایی ئه‌فریقا و له‌ نێوان ناوچه‌ بیابانییه‌كانیی ئیرچیدیا و ئیرفود ئێسكه‌په‌یكه‌ریی ده‌یناسۆڕێك دۆرزاره‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته‌، ئه‌وه‌یش گوتراوه‌ كه‌ ده‌یناسۆڕه‌كه‌ گۆشت خۆربووه‌ و خاوه‌ن قه‌باره‌ییه‌كی زه‌به‌لاحبووه‌.

دوای توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە دەیناسۆڕەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 100 ملیۆن ساڵ پێس ئێستە

دوای توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م ده‌یناسۆڕه‌ له‌ ده‌ریادا ژیاوه‌ و پێش 100 ملیۆن ساڵ ئه‌و ناوچانه‌ هه‌موو ئاو بووه‌، به‌ڵام ئێسته‌ بوونه‌ته‌ بیابان، شاره‌زایان شێوه‌ی ده‌یناسۆڕه‌كه‌ بۆ دڕنده‌یه‌كی ئاویی چوار په‌ل ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن ددانی تیژ و جه‌سته‌یه‌كیی زه‌به‌لاحه‌.

ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ده‌یناسۆره‌كه‌ 50 پێ درێژبووه‌ و كێشه‌كه‌یشی شه‌ش تۆن بووه‌ و له‌سه‌ر خواردنی بوونه‌وه‌ره‌ بچووكه‌كانی ناو ده‌ریا ژیاوه‌ و مێژووه‌كه‌یشی بۆ 100 ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان