بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین ئاماری قوربانیانی پەتاكە، ژمارەی تووشبوون 12 ملیۆن و 190 هەزار حاڵەتی تێپەڕ كردووە و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی 552 هەزار حاڵەت، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری راگەیاند كە لە 24 سەعاتدا 2170 تووشبوون و 103 مردن تۆمار كراوە.
ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 69612 حاڵەت
بەپێی دوایین
راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كرایەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 11809 پشكنین لە سەرانسەری تاقیگە تایبەتەكانی عێراق ئەنجام دراوە و لەو ماوەیەدا 2170 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە كە 638ی لە بەغدا و 208 لە سلێمانی و 88 لە نەجەف و 57 لە هەولێر و 141 لە كەربەلا و 113 لە كەركووك و 86 لە دیالە و 137 لە واست و 131 لە بەسڕە و 90 لە میسان و 93 لە بابل و 145 لە دیوانییە و 49 لە زیقاڕ و 100 لە موسەنا و 22 لە ئەنبار و 21 لە سەڵاحەدین و 22 لە نەینەوا و 29 لە دهۆك بووە.
زیاتر هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا 1623 چاكبوونەوە هەبووە كە 101ی لە هەولێر و 34 لە سلێمانی و پێنج لە دهۆك و 51 لە كەركووكە، هەرچی مردنە، 103 حاڵەت بووە كە حەوتی لە سلێمانی و چواری لە هەولێر و چواری لە كەركووكە، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 69612 حاڵەت و چاكبوونەوە 39502 حاڵەت و مردنیش 2882 حاڵەت بووە.