شێوەیەكی تری پشكنینی كۆرۆنا لە هەولێر دەستی پێ‌ كرد

:: AM:10:58:06/08/2020 ‌
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، ئاگەداری هاووڵاتییان دەكاتەوە بۆ نۆرەی پشكنینی كۆرۆنا، پێوەندی بەو ژمارەیەوە بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی ئاب، لە ئاگەدارییەكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێردا هاتووە، ئاگەداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەینەوە، ئەوانەی دەیانەوێ پشكنینی كۆرۆنا بكەن بەمەبەستی گەشتكردن یان بۆ كۆمپانیا و داودەزگا گشتی و تایبەتییەكان، پێویست ناكات سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵات بكەن.

ئەو كەسانە پێویستە پێوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە 122 بكەن
ئەو نەخۆشخانەیە ڕوونی كردووەتەوە، ئەو كەسانە پێویستە پێوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە 122 بكەن، دوای وەرگرتنی پێوەندییەكە، ژمارە دوو لێ بدە و نۆرە بگرە بۆ ئەوەی لە بنكەی تەندروستی زانكۆ كاتی پشكنینەكەت بۆ دیاری بكرێ.

بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێنوێنییەكان، ژمارەی تووشبووان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لە هەفتەی ڕابردوو و ئەم هەفتەیە لە هەولێر ڕۆژانە نزیكەی 200 تووشبوو زیاتر تۆمار دەكرێت.

تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، نزیك بووەتەوە لە 600 هاووڵاتی.



وشە - رامیار جەواد