مه‌ترسییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری كۆرۆنا له سلێمانی زیاتر ده‌بێت و هاتنی گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب به هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كان له داهاتوو داده‌نرێ.
هۆكاره‌كان چین؟
ئارام شوانی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌م جه‌ژنه‌دا له بازگه‌كانه‌وه نزیكه‌ی حه‌فتا هه‌زار گه‌شتیاری عه‌ره‌ب روویان له سلێمانی كردووه كه ئه‌مه هیچ پێوه‌ندییان به گه‌شتوگوزاره‌وه نه‌بووه و نازانین له ڕێی كێوه هاتوون.
روونیشی كرده‌وه كه پارێزگاری سلێمانی پێش جه‌ژن له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌یگوت بۆ ئه‌م جه‌ژنه ناهێڵن گه‌شتیار بێته سلێمانییه‌وه، به‌ڵام ڕۆژانی جه‌ژن پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی ئه‌وی ده‌رخست، كه هاتنی ئه‌و ژماره زۆره عه‌ره‌به بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئاماره‌كانی كۆرۆنا ڕوویان له هه‌ڵكشان كرد، گه‌شتوگوزار تۆمه‌تبار نه‌كه‌ن.
سلێمانی بووه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌م رۆژانه‌دا هه‌ر نه‌خۆشێكی كۆرۆنا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی ده‌كات ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێته‌وه و پشكنینی بۆ ناكرێت، ته‌نیا ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه دۆخیان زۆر تێكده‌چێت له نه‌خۆشخانه وه‌رده‌گیرێن.
په‌یامنێری "وشه" به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ته‌نیا یه‌ك گه‌ڕه‌كی سلێمانی كردووه و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه له‌گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی خواروو ته‌نیا له یه‌ك كۆڵاندا لانی كه‌م شه‌ش هاووڵاتیی له‌شه‌ش ماڵی جیاواز تووشی كۆرۆنا بوون و له نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
كۆڵانه‌كانى سلێمانى پڕ حاڵه‌تى كۆرۆنان
ئازاد عه‌بدوڵا كه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر تووشی كۆرۆنابوون به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆرۆنا خۆی و هاوسه‌ری له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین كرد و چاره‌سه‌ریان وه‌رگرت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه نیشانه‌كانی كۆرۆنای زۆر به قورسی تیا ده‌ركه‌وت، له كۆكه و سه‌رئێشه و گورچیله ئیشه و ئازاری له‌ش و ڕشانه‌وه، به‌ڵام ئێسته باشبوون و له تێپه‌ڕاندنی نه‌خۆشییه‌كه‌دان.
له رۆژانی جه‌ژندا به ھۆی ھاتنی كۆمه‌ڵێكی زۆری گه‌شتیاری عه‌ره‌ب و تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك له ڕۆژانی جه‌ژندا، رێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا ھێنده‌ی تر زیادی كردووه، به‌ڵام ته‌ندروستیی سلێمانی ئاماده نیه پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه بكات كه نیشانه‌یان ھه‌یه.
د. هیوا عه‌بدوڵا، پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌مترین نه‌خۆشی كۆرۆنا ڕوو له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن، زۆرینه‌یان ده‌چنه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان.
به گوته‌ی ئه‌و پزیشكه، ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، ژماره‌یان ناچێته ئه‌و ئامارانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویان ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاماری كۆرۆنا له سلێمانی له‌چاو هه‌ولێر و دهۆك كه‌متربێت، به‌شێكی پێوه‌ندی به‌و حاڵه‌ته‌وه هه‌یه.
دكتۆر ره‌نج عه‌بدوڵا، پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی ئاسای تایبه‌ت به كۆرۆنا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پشكنینی كۆرۆنا لای ئه‌وان به‌پێی پێویست له‌به‌ر ده‌سته، به‌ڵام هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌یه كه نیشانه‌كانی زۆر كه‌مه، پێویستی به پشكنین ناكات.
سلێمانی یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه بووه قوربانی كۆرۆنا و له‌ماوه‌ی ڕابردوو زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و مردن له‌و شاره بووه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا