دوای چەند سەعاتێك لە بەستنی بۆردێكی پێوەری زیرەكی كارەبایی دەسووتێت

:: AM:08:50:11/08/2020 ‌
دوای بەستنی بۆردێكی پێوەری كارەبای زیرەك، بە چەند سەعاتێك ئاگر دەگرێت و بەرپرسانی كارەباش دەڵێن هۆكارەكەی تەكنیكی بووە.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی ئاب، لە روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، لە گەڕەكی بەختیاری لەسەر فیدەری 248، بۆردێكی پێوەری زیرەك دەسووتێت و گڕ دەگرێت. بۆ هەموو لایەكی روون دەكەینەوە كە ئەو بۆردەی سووتاوە بۆردێكی شەش پێوەری بووە و كاتێك تیمەكانی كۆمپانیا بەستوویانە، شوێنەكە كراوە نەبووە.

دوای بەستنی تا سەعات دووی پاش نیوەڕۆ بۆردەكە كێشەیان نەبووە، بەڵام دواتر سووتا
باس لەوەش كراوە، ئەو بۆردە شوێنەكەی كراوە نەبووە تا لە ژمارەی هاوبەش و جۆری كێبڵەكان دڵنیابن، دوای بەستنی تا سەعات دووی پاش نیوەڕۆ بۆردەكە كێشەیان نەبووە، بەڵام دواتر سووتا.

ڕوون كراوەتەوە، دواتر تیمەكانی كۆمپانیا چوونەتە شوێنی رووداوەكە و كارەبایان بۆ هاوبەشەكان گێڕاوەتەوە، هەروەها ئاگەداریش كراونەتەوە كە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆرد و پێوەری نوێیان بۆ دابنرێت، هۆكاری سووتانەش كێشەی تەكنیكی بووە و كۆمپانیاش لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە دەكات تا لە ئایندەدا رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.

بەستنی پێوەری زیرەك بەردەوامی هەیە و تا ئێستە لە سلێمانی بۆ 90 هەزار هاوبەش بەستراوە، چەند جارێكیش پێشنیاری وەستانی ئەو پێوەرانە كراوە.



وشە - رامیار جەواد