نرخی نه‌وت له دووه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی هه‌فته‌یه‌كی نوێی بازاڕی بۆرسه، ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و 50 سەنت له نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی هه‌ڵكشاوه.
له مانگی ته‌مووزه‌وه قۆناغ به قۆناغ نه‌وتی زیاتر ده‌خرێته بازاڕ
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب، نرخی نه‌وت به‌هۆی ئه‌گه‌ری زیادبوونی خواست له ئاسیا به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 22 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 45 دۆلار و 31 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس 32 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه و به 42 دۆلار و 36 سه‌نت ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر
نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكا و به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی ئۆپێك بۆ سنوورداركردنی خستنه‌ڕووی نه‌وت، به گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێن.
له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ وڵاتانی ئۆپێك پڵاس بڕیاریان دا نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه، رێككه‌وتنه‌كه‌شیان له سه‌ره‌تای ئایاره‌وه جێبه‌جێ كردووه. به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له مانگی ته‌مووزه‌وه قۆناغ به قۆناغ نه‌وتی زیاتر ده‌خرێته بازاڕ.