رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردەوە، پرۆگرامی جیهانیی خۆراك 50 هەزار تۆن گەنم رەوانەی بەیرووتی پایتەختی لبنان دەكات.
تاكە سایلۆی گەنم لە بەیرووت كە ئاردی ئەم شارەی دابین دەكرد، بەهۆی تەقینەوەی سێشەمی رابردوو لەناوچوو و بەو هۆیەوە بەیرووت تووشی كێشەی خۆراك بووەتەوە.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێی پرۆگرامی خۆراكەوە هاتووەتە سەر خەت بۆ ئەوەی رێگری لە هەر تەنگژەیەكی خۆراكی بكات.
بەگوێرەی
شەفەقنا، ئەو 50 هەزار تۆنەی رەوانەی بەیرووت دەكرێت بۆ ماوەیەكی باش سەرجەم پێداویستییەكانی شارەكە بە ئارد دابین دەكات و وڵاتانی تریش لە هەوڵی گەیاندنی یارمەتییەكانیان بە بەیرووتن.
300 هەزار كەس ئاوارە بوون.
بەهۆی تەقینەوەكە سەرووی 200 كەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە پێنج هەزار كەس بریندار بوون. هاوكات 300 هەزار كەس لە دانیشتووانی بەیرووت بەهۆی ئەو زیانەی بە ماڵەكانیان كەوتووە ئاوارە بوون.
پێویستە بگوترێت دوێنێ سێشەم حكوومەتی ئەو وڵاتە لە ژێر گوشاری خۆپێشاندەران دەستی لە كار كێشایەوە.