بەندكراوێكی تری رۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارە درا

:: AM:11:02:11/08/2020 ‌
حوكمی سێدارەی بەندكراوێكی تری كورد لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ كرا. ئەمە دوای ئەوە دێت دوێنێ دووشەمیش هاووڵاتییەكی تر هەر لەو گرتووخانەیە لە سێدارە درابوو.

بەگوێرەی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدانی فایق ئەحمەدی" تەمەن 39 ساڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم 11ی ئاب لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ كراوە.

فایق ئەحمەدی لە ساڵی 2007 لەسەر شەقامدا یەكێك لە هاوڕێیانی خۆی بە ناوی حەیدەر قانعی كوشتبوو، هەر ئەوكات دەستبەسەر كرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی حكوومەتی ئێرانەوە حوكمی بەندكردنی بە سەردا سەپابوو. ئەو هاووڵاتییە كوردە لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوو لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو.

دوێنێ دووشەمیش هاووڵاتییەكی تری کورد لە گرتووخانەی سنە لە سێدارە درا
دوێنێ دووشەمیش حوكمی سێدارەی هاووڵاتییەكی تەمەن 43 ساڵ بە ناوی كەیوان ڕەزاقولی لە گرتووخانەی سنە جێبەجێ كرابوو.

ئێران لەو وڵاتانەیە كە ئاماری سێدارەدان تێیدا بەرزە و لەو وڵاتەش ئەوەندەی هاووڵاتیی كورد لە سێدارە دەدرێت، خەڵكی تر لە سێدارە نادرێت. زۆربەی ئەو حوكمدراوە كوردانەی لە سێدارە دەدرێن، گیراوی سیاسین، هەرچەندە هەندێك جار هاووڵاتیی كورد بە هۆكاری جیاوازی تر لە سێدارە دەدرێت.


وشە - سلێمان تاشان