وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لەبارەی ئەو نرخانەی بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکان دیاری کراوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێ هێشتا 50٪ نرخەکان دابەزێنراون و هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌کە نه‌بێت، مۆڵه‌تی ته‌ندروستی لێ وه‌رده‌گیرێتەوە.
ئەو نرخەی ئێستە داشکاندنی 40٪ بۆ 50٪ی نرخەکانی پێشووە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر گرانیی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت رای گه‌یاندووه، هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی 50%ی نرخه‌كان نه‌بێت، ئه‌وا به‌پێی یاسا مۆڵه‌تی ته‌ندروستیی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیستێكی نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی بڵاو كرده‌وه، تێیدا شه‌وێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، به‌بێ ئۆكسجین 500 هه‌زاره و مانه‌وه به ئۆكسجین 700 هه‌زاره. له‌گه‌ڵ مانه‌وه له چاودێری چڕ به ئامێری cpap ملیۆنێك و 200 هه‌زار و BIPAP ملیۆنێک و 300 هەزار و جاودێری چڕ و هەناسەدان بە ئامێری Ventilator بۆ هەر شەوێک یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لەلایەن هاووڵاتییانەوە لێ کەوتەوە و گوتەبێژی وەزارەت دەڵێ ئەو نرخەی دیاری کراوە هێستا 50٪ داشکێنراوە.
د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە "وشە"ی راگەیاند، لیژنەیەک لە وەزارەت دروست کراوە و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەرپرسی بەشی نەخۆشخانە ئەهلییەکان و پشکنین و بەدواداچوون ئەو نرخانەیان دیاری کردووە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەو نرخەی ئێستە وەزارەت بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکان بڵاوی کردووەتەوە داشکاندنی 40٪ بۆ 50٪ی نرخەکانی پێشووە.