دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕووسیا له دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چه‌ندان ڕێكخراوی ته‌ندروستی و زانستی ناڕه‌زایان ده‌ربڕی و داوایان له حكوومه‌تی مۆسكۆ كرد، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه بوه‌ستێنێ، تا له‌سه‌ر زۆرترین خه‌ڵك پێشوه‌خته تاقی ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسیا ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و دووپات له كاریگه‌ری ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڤاكسینه ده‌كه‌نه‌وه و بڕیاره له مانگی 10ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی كوتانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه به‌م ڤاكسینه ده‌ست پێ بكات..
كۆمه‌ڵه‌ی ڕێكخراوه‌كانی توێژینه‌وه‌ی پزیشكی پێشنیازێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕووسیا كردووه و داوا ده‌كات، ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌رهه‌م هێنراوه په‌له نه‌كرێ له بڵاوكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵك، تا قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ كۆتایی دێت.
له به‌رانبه‌ردا ڤالنتیانا
كوسینكو جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌كاربه‌رانی ڕووسیا وه‌ڵامی دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه تا ئێسته ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر سه‌دان خۆبه‌خش تاقی كراوه‌ته‌وه و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی له دوای خۆی جێنه‌هێشتووه، هاوكات به‌رگری له جه‌سته‌ی مرۆڤ به ته‌واوی په‌یدابووه و توانیویانه ڤایرۆسه‌كه بپه‌ڕێننه ده‌ره‌وه.
تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌دان كه‌س كراوه و ده‌رئه‌نجامی زۆرباشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، تا ئێسته دوو قۆناغی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه و قۆناغی سێیه‌میش له جێبه‌جێكردندایه و هه‌زاران خۆبه‌خش به‌و ڤاكسینه ده‌كوترێن، ڕێژه‌ی خۆبه‌خشان ڕووی له زیادبوونه، چونكه له ئه‌نجامی ڕوانین له قۆناغه‌كانی پێشوو بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه و له مه‌ترسی كۆرۆنایش ڕزگاریان ده‌بێت.
له‌وباره‌وه میخائیل موراشكۆ وه‌زیری ته‌ندروستی ڕووسیا ئه‌و داوایانه‌ی به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌ت پلانی وردی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ زۆرترین بڕ له‌و ڤاكسینه به‌رهه‌م بهێنێت و به ته‌واوی ناوچه‌كانی ڕووسیا بڵاو بكرێته‌وه و سه‌ره‌تایش كه‌سانی به ته‌مه‌نی پێ ده‌كوترێت.