به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مڕۆ 30 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌وه و ڕه‌وانه‌ی ناو خێزانه‌كانیان كراونه‌وه، به‌وه‌یش ژماره‌ی چاكبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 509 كه‌س.
ئه‌مڕۆ 30 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ته‌ندروستی دهۆك ڕوون كراوه‌ته‌وه، 30 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاك بوونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیار دراوه بۆ ناو خێزانه‌كانیان بچنه‌وه.
ته‌ندروستی دهۆك ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، 719 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان و 508 تووشبوویش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، 17 هه‌زار و 547 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 10 هه‌زار و 309 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 657 كه‌سیش مردوون.