كێشەی ساغكردنەوەی گەنمی جووتیاران كۆتایی هات

فۆتۆ/ زریان تەها
:: AM:11:36:11/08/2020 ‌
بە ئامادەبوونی دوو كۆمپانیا و نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان و وەزیری كشتوكاڵ، گرێبەستی كڕینەوەی تەواونی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان واژوو كرا.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی ئاب، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، نوێنەری كۆمپانیای خۆشناو قەیوان و دەستەی وەبەرهێنان، گرێبەستی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران واژوو كرا.

نرخی بەرهەمەكان لەلایەن حكوومەت دیاری دەكرێت و حكوومەت خۆی زەوی دابین دەكات
بێگەرد تاڵەبانی گوتی، پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران پڕۆژەیەكی ستراتیجییە، لە قۆناغی یەكەمدا 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دێتە كڕین و بەسەرپەرشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

باسی لەوەش كرد، ئەو گەنمە بۆ ماوەی ساڵێك بۆ دروستكردنی ئارد بە هەموو جۆر و پلەكانی، ساوار، بڕووش، گەنمەكوتا .. هتد دەكات، هەروەها هەموو ئەو بەرهەمانە قەدەغە دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، سەرمایەی پڕۆژەكە سەدان ملیۆن دۆلارە و هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت، پشكی سەرەكی هەلی كارەكان بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵییە، هەروەها ئاشی تایبەت دادەمەزرێت و بۆ ئاردی سفر و لە كیسنانی بەرهەمەكانی گەنم بۆ بازاڕەكان.

ڕوونی كردەوە، نرخی بەرهەمەكان لەلایەن حكوومەت دیاری دەكرێت و حكوومەت خۆی زەوی دابین دەكات، لەگەڵ بنەتۆ و نرخی كڕینەوەی گەنم دیاری دەكات و چاودێری كۆی پرۆسەكە دەكات، هەروەها ناوەڕۆكی ئەو پڕۆژەیە بەپێی یاسای وەبەرهێنان دەبێت.




وشە - رامیار جەواد