كه‌سێك كه به‌دوای گه‌نجینه و شوێنه‌واره‌كان گه‌ڕاوه، له سكۆتلاند توانی یه‌كێك له گرنگترین گه‌نجینه‌كانی چه‌رخی بڕۆنزی بدۆزێته‌وه، كه خشڵ و كه‌لوپه‌لی جوانكاری و شمشێری تێدایه و ته‌مه‌نی سێ هه‌زار ساڵه.
ماریۆس
ستیبین یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به دوای كانزا و گه‌نجینه و شوێنه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌گه‌ڕێت ئاشكرای كرد، كه ئه‌و زۆر خۆشبه‌خته، كاتێك توانی گه‌نجینه‌یه‌ك له نزیك گوندی بیبلز له كێڵگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه كه ته‌نیا 36 كیلۆمه‌تر كه‌وتووه‌ته باشووری شاری ئدنبره.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سه‌ره‌تا باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد كه شتێكی له‌مجۆره بدۆزمه‌وه و پاشان گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه توانیومه به‌شێكی گرنگی مێژووی سكۆتلاند بدۆزمه‌وه، چونكه ئه‌مه به‌هایه‌كی گرنگی مێژووی ده‌بێت.
ستیبین كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی وه‌ك یه‌كی دۆزینه‌وه‌ی سه‌ر به حكوومه‌تی سكۆتلاند ماوه‌ی 22 ڕۆژه خێوه‌تیان له‌و كێڵگه‌یه‌ی نزیك ئه‌و گونده هه‌ڵداوه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زانای شوێنه‌وارناس به دوای پارچه‌ی شوێنه‌واری ده‌گه‌ڕێن.
گه‌نجینه‌كه گوستیله و خشڵی تری زۆر و شمشێر و ناڵی ئه‌سپ و زۆر شتی تری تێدایه و ئه‌میلی فریمان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی دۆزینوه‌كان له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌كی گرنگه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و تا ئێسته به‌مه‌وه توانیومانه دووه‌م گه‌نجینه‌ی سه‌رده‌می بڕۆنزی له سكۆتلاند بدۆزینه‌وه.