ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیای فیدرال له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه، به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای تاقیكراوه‌ی له ڕووسیا ڕاگه‌یاند، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كۆتایی به كۆڤید 19 ده‌هێنێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه پوتین به ڤیدیۆ كۆنفڕانس به ئه‌ندامانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، كه ده‌مه‌وێ هه‌واڵی ئه‌وه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم كه زانایانی ڕووسیا یه‌كه‌م ڤاكسینی تاقیكراوه و پشتڕاستكراوه‌ی له‌ناوبه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنایان به‌رهه‌م هێنا، ئه‌مه‌یش كارێكی مه‌زنه بۆ ڕووسیا و جیهان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری به‌من گه‌یشتووه كه ڤاكسینه‌كه زۆر كارایه و به ته‌واوی كۆتایی به كۆڤید 19 ده‌هێنێت، له‌وكاته‌ی میخائیل موراشكۆی وه‌زیری ته‌ندروستیش زانیاری له‌وباره‌وه پێدام، ورده‌كارییه‌كه‌ی زۆر باشه و ڤاكسینه‌كه به ته‌واوی كاری خۆی ده‌كات و سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و دژه ته‌ن بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ده‌كات، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یشی به سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه.
یه‌كێك له كچه‌كانی پوتین ڤاكسینه‌كه‌ی لێ دراوه
پوتین دڵنیایی دا له كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه و هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه یه‌كێك له كچه‌كانی به‌و ڤاكسینه كوتراوه، بۆیه متمانه‌ی ته‌واومان به ڤاكسینه‌كه هه‌یه و كاری ڕژد بكه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی زۆرترین ڕێژه له‌و ڤاكسینه.
شه‌وی ڕابردوویش پوتین له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، كه ڕووسه‌كان هه‌میشه پێشه‌نگن، وه‌كچۆن پێش جیهان چوونه سه‌ر مانگ و گه‌ردوون، ئێسته‌یش ڤاكسینی له‌ناوبه‌ری كۆڕۆنا له‌لایه‌ن زانایانی ڕووسیا دۆزرایه‌وه، بۆیه ئیتر ژینكردن بێ ماسك و كه‌ره‌نتینه و كۆرۆنا ده‌بێت.