ڕێپێدانی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان بۆ توێژێك كرایەوە

:: PM:01:02:11/08/2020 ‌

 

پارێزەرێكی یاسایی ڕای دەگەیەنێت، لەلایەن پارێزگاری هەولێر و پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دراوە بە هاتوچۆی پارێزەران.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی ئاب، شاخەوان كانەبی پارێزەر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەرجەم پارێزگاری شارەكان قبووڵیان كردووە كە پارێزەر بۆ كارەكانی دەتوانێ هاتوچۆ لە نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان بكات.

بەمەرجێك پارێزەر ناسنامەی سەندیكای پارێزەران هەڵبگرێت و نووسراوێكی لقی سەندیكای شارەكەی لابێت
ئەو پارێزەرە گوتی، پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیاری ژمارە 46ـی وەزارەتی ناوخۆ، كاروباری بەشێك لە پارێزەران لە دادگای شارەكانی تر وەستابوو.

لە ئاگەدارییەكی سەندیكای پارێزەران هاتووە، لەسەر داواكاری سەندیكای پارێزەران، پارێزگای هەولێر ڕەزامەندی دا بە ڕێپێدانی هاتنی پارێزەران لە شارەكانی كوردستانەوە بۆ هەولێر، بەمەرجێك پارێزەر ناسنامەی سەندیكای پارێزەران هەڵبگرێت و نووسراوێكی لقی سەندیكای شارەكەی لابێت.

لە ئاگەدارییەكەدا ئاشكرا كراوە، دەبێت ئەو پارێزەرە پشتگیریی ڕاپەڕاندنی كارەكەی لە هەولێر لێ بكرێت، هەروەها پارێزەر ڕێنوێنییەكانی تەندروستی جێبەجێ بكات بەتایبەتی بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش.


 



وشە - رامیار جەواد