16یه‌مین دانیشتنى دادگایی كه‌یسى سووتانى سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌چوو، دادوه‌ر بڕیارى سێداره‌ى بۆ دیارى هاوسه‌رى سێوان قادر ده‌ركرد به پێى مادده‌ى 406 له یاساى سزادانى عیراقى.
سزاکە به‌پێی ماده‌ى 406 فهقهرهى یه‌ك زال دراوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى ئاب، بنار عادل نارد، پارێزه‌رى دۆسیه‌ى سێوان قادر به "وشه"ى راگه‌یاند، دادوه‌ر له دانیشتنى ئه‌مڕۆ بڕیاریدا سزاى له سێداره‌دان بۆ هاوسه‌رى سێوان بدات به ماده‌ى 406 فهقهرهى یه‌ك زال.
مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018 ئاگر له ماڵى سێوان كه‌وتنه‌وه له شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌ى گیانیان له ده‌ستدا، سێوانیش دواى هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ستدا، پێش گیان له ده‌ستدانى باسى له‌وه‌كردبوو كه دیارى هاوسه‌رى سێوان ئه‌وانه‌ى سوتاندووه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى