وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامارى 24 سه‌عاتى تووشبوونى كۆرۆناى له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند و رێژه‌ى مردنیش ڕوو له هه‌ڵكشانه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندووه، له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردوو 653 تووشبووى نوێ تۆمار كراون كه 398 له هه‌ولێر و 60 له سلێمانى و 25 له گه‌رمیان و 66 له ڕاپه‌رین و 88 له دهۆك و 16 له هه‌ڵه‌بجه‌ن.
هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه 171 كه‌س له‌ماوه‌ى ئه‌و 24 سه‌عاته‌دا چاك بوونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان له هه‌ولێرن. باس له‌وه‌یش كراوه كه 13 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه.
ئێسته كۆی گشیی ئامارى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته 18 هه‌زار و 200 كه‌س له‌و ڕێژه‌یه 10 هه‌زار و 480 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
د.محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به گشتیی ئاماره‌كانى تووشبوون به كۆرۆنا ڕوو له هه‌ڵكشانه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌وڵده‌درێ خزمه‌تگوزارى له سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌رى كۆرۆنا باشتر بكرێ، بۆئه‌وه‌ى زۆرتریش تووشبوو چاك ببنه‌وه.