به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێ كردووه، بۆ دژایەتیکردنی نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان کە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دیاری كردووه بۆیان، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ست پێ كردووه ده‌ڵێن "بازرگانی به‌ته‌ندروستی خه‌ڵك راگرن".
هه‌فته‌یه‌ك لەمه‌وپێش، به‌هۆی نه‌مانی شوێن له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری دا، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان تووشبووانی كۆرۆنا ره‌ت بكه‌نه‌وه.
دوای ئه‌و بڕیاره، نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌رفه‌تیان قۆسته‌وه، پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، به‌جۆرێك "وشه" ئه‌وكات به‌دواداچوونی كرد کە هه‌ندێك نه‌خۆشخانه، بۆ شه‌وێك مانه‌وه‌ی تووشبووی كۆرۆنا ، له هه‌زار دۆلار تا دوو هه‌زار و 500 دۆلار وه‌رده‌گیرا.
ئه‌مانه‌ش كاردانه‌وه‌ی چڕی سۆشیال میدیای لێ كه‌وته‌وه، به‌هۆی گرانی نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌په‌له بڕیاری دا، نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان به رێژه‌ی 40-50% داشكاندن له نرخه‌كان بكه‌ن.
به‌رپرسی به‌شی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و پشكنین و به‌دواداچوون ئه‌و نرخانه‌یان دیاری كردووه
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیستێكی نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی بڵاو كرده‌وه، تێیدا شه‌وێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، به‌بێ ئۆكسجین 500 هه‌زاره و مانه‌وه به ئۆكسجین 700 هه‌زاره. له‌گه‌ڵ مانه‌وه له چاودێری چڕ به ئامێری cpap ملیۆنێك و 200 هه‌زار و BIPAP ملیۆنێك و 300 هه‌زار و چاودێری چڕ و هه‌ناسه‌دان به ئامێری Ventilator بۆ هه‌ر شه‌وێك یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.
بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستی داشكێنراوه‌ی نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، هاووڵاتییانی به ته‌واوی تووڕه كردووه، هاووڵاتییان له سۆشیال میدیا هه‌ڵمه‌تێكیان راگه‌یاندووه بە ناوی "بازرگانیكردن به ته‌ندروستی خه‌ڵك راگرن" .
له‌وباره‌یه‌وه ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری راوێژكاری به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و نرخانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی كردنه‌وه، لێدانه له شكۆی هاووڵاتییان و كه‌رتی گشتی، چونكه پاڵنانی هاووڵاتییانه بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، رووتانه‌وه‌ی خه‌ڵكه.
له‌لایه‌كی تره‌وه زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی گوت، كه ویژدان نه‌بوو، ده‌بێت بڕیاربدرێت، ئه‌گه‌ر ئازاری نه‌خۆشێكی گیرفان به‌تاڵ ویژدانیان نه‌جووڵێنێ، ئه‌گه‌ر فرمێسكی ڕۆڵه‌یه‌ك به دیار نه‌خۆشكه‌وتنی دایك و باوكی ویژدانیان ئازار نه‌دات، ته‌نیا بیریان لای ئه‌و بڕه پاره‌یه بێت كه چه‌ند زیاتر قازانج ده‌كه‌ن، ناكرێت له‌به‌ر خاتری گیرفانی ئه‌و جۆره خه‌ڵكه گیانی هاووڵاتییانمان بخه‌ینه مه‌ترسی، تا ئێره و به‌س!
هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت دروست كراوه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رپرسی به‌شی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و پشكنین و به‌دواداچوون ئه‌و نرخانه‌یان دیاری كردووه.
له به‌رانبه‌ردا گەلاوێژ عوبێد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ "وشه" خسته‌ڕوو، لیژنه‌كه ئاگه‌داری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ن، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه و نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، نرخه‌كان زۆره، بۆیه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ر هێڵین و ئێواره كۆ ده‌بینه‌وه.
په‌ری مامه‌سێنی رۆژنامه‌نووس و چالاكی مه‌ده‌نی بۆ "وشه" گوتی، رۆژێك پێش جه‌ژن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی تووشبوویه‌كی كۆرۆنامان خەواند، دوو هه‌زار دۆلاریا لێ وەرگرتین لەکاتێکدا خراپترین جۆری خزمەتگوزارییان هەبوو.