وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌گه‌دارییه‌كدا پڕكردنه‌وه‌ی پۆستێك له زانكۆی ڕاپه‌رین راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌م 11ی ئاب، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی ڕێنوێنییه‌كاندا پۆستی ڕاگری (كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان) له زانكۆی ڕاپه‌ڕین بۆ جاری یه‌كه‌م ڕاده‌گه‌ێنێت.
روونیشی كردووه‌توه كه هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی هه‌یه و مه‌رجه‌كانی تێدایه ده‌توانێت له ماوه‌ی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و ئاره‌زووی ئه‌و پۆسته ده‌كات وه‌ك خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی بۆ كردووه پێویسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرابێت و ناونیشانی زانستی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت. دووپاتیش كراوه‌ته‌وه كه دواكات بۆ پێشكه‌شكردنی (c.v) و پوخته‌ی ڕاژه كۆتایی ده‌وامی ڕێكه‌وتی (2020/8/23) ده‌بێت.