چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناوخۆی هه‌ردوو كۆمپانیای تویته‌ر و بایتدانس ئاشكرایان كردووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ به‌رهه‌می تازه و مانه‌وه‌یان به به‌هێزی، چونكه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گه‌مارۆی كڕین هاتووه‌ته‌سه‌ر ئاپلیكهیشنی تیك تۆك و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كار بكات بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ی.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه و ڕای گه‌یاندووه كه له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیا ئه‌وه گوتراوه، له داهاتوودا كۆمپانیای تویته‌ر و بایتدانسی خاوه‌نی تیك تۆك ڕێكده‌كه‌ون، به‌ڵام تا ئێسته به فه‌رمی ئاشكرا نه‌كراوه كه دوو كۆمپانیاكه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك كۆ ده‌بنه‌وه و یه‌كده‌گرن.
ئەمەریکا گوشاریان بۆ سه‌ر كۆمپانیا تهكنۆلۆجییهكانی چین زیادی کردووە و دەیانەوێت تیک تۆک ڕابگرن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی گوشاریان بۆ سه‌ر كۆمپانیا تهكنۆلۆجییهكانی چین زیادی كردوون و ده‌یانه‌وێت تیك تۆك ڕابگرن، به‌ڵام به‌م ڕێككه‌وتنه تیك تۆك له ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ده‌بێته‌وه و له ئه‌مه‌ریكا باند ناكرێت.
تیك تۆك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیستمه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته و زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانیشی هه‌رزه‌كارن.
تویته‌ر یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان، له 21 ی ئاداری ساڵی 2006 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "جاك دۆرسی" و ئێسته یه‌كێكه له 10 پڕ به‌كارهێنه‌رترین تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دنیادا، كۆمپانیاكه دوو لقی جیاوازی هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كه‌ونه شاره‌كانی "سانفرانسیسكۆ و نیویۆرك" و ئێسته‌ش ئه‌م تۆڕه به شێوازێكی زۆر به‌ربڵاو به‌كار دێت له دنیادا.