فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی برادۆست بۆردمانی ئۆتۆمبێلێكیان كرد كه هی پاسه‌وانی سنوور بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا پاسه‌وانی سنووریان له سنووری برادۆست بۆردمان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كرده‌وه كه پاسه‌وانی سنوور نیازیان هه‌بووه كه باره‌گا دابنێن، به‌ڵام بۆردمان كراون و هێشتا زانیاری له‌باره‌ی كوژرا و برینداره‌كان رانه‌گه‌یه‌نراوه.
"وشه" له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر وه‌ربگرێ.