ئه‌مڕۆ كۆمپانیای كادیلاك ڕای گه‌یاند كه له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییان له جۆری لیركی مۆدێل 2023 نمایش كردووه، ئێسته ته‌نیا نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه و له‌گه‌ڵ پرۆگرامی دروستكردنی 22 مۆدێلی تازه له ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌ڕوات تا كۆتاییه‌كانی 2022.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیاكه له سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ پرۆگرامێكی ڕاگه‌یاند، ئه‌و پرۆگرامه‌یش دروستكردنی 22 مۆدێلی تازه‌یه له كادیلاكی كاره‌بایی و لیركی تازه‌یش یه‌كێكه له‌و مۆدێلانه. كادیلاك لیركی تازه ئۆتۆمبێلێكی جۆری SUV ده‌بێت به‌سیستمی هایبرید و خۆلێخوڕ و كۆتاییه‌كانی 2022یش ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
کادیلاکە نوێیەکە لەگەڵ پرۆگرامی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی 2023ییە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر وێستگه‌ی كاره‌بایی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێله‌كانی كادیلاك له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی كۆمپانیاكه بڕیارێكی وا بدات كا زیاتر گرنگی به ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بدات، چونكه گۆڕینی سیستمی 22 جۆری ئۆتۆمبێل له ماوه‌ی سێ ساڵدا كارێكی ئاسان نییه و پێویستی به پڕۆژه‌ی دروستكردنی وێستگه و سیستمی خۆلێخوڕی هه‌یه.
كادیلاك كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله سه‌ر به كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرزه، كادیلاك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له 50 وڵات ده‌فرۆشێت، زۆرترین فرۆشراوه‌كانی له ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دایه. به یه‌كه‌مین كۆمپانیا داده‌نرێت له به‌رزی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی.