به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕای گه‌یاندووه، هه‌ركاتێك ڤاكسینه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا مۆڵه‌ت له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه‌ربگرێت، ئه‌وا عێراق یه‌كێك ده‌بێت له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یه‌وێ ببێت به خاوه‌نی ئه‌و ڤاكسینه و ئاماده‌یه بیكڕێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب،
ڕیاز حه‌له‌فی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، "عێراق ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی جیهانی ڤاكسینه‌كانه، ده‌مانه‌وێ ڤاكسینه په‌ره‌پێدراوه‌كانی دنیامان ده‌ست بكه‌وێت."
زیاتر گوتی، "ڤاكسینه نوێیه‌كه‌ی ڕووسیا هێشتا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه كارایی و سه‌لامه‌تییه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه عێراق له چاوه‌ڕوان ده‌بێت هه‌ركاتێك كارایی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌لمێنرا، ده‌بێت به یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه داوای ڤاكسینه‌كه ده‌كات و ئاماده‌یه بیكڕێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیای فیدراڵ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه، به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای تاقیكراوه‌ی له ڕووسیا ڕاگه‌یاند، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش كۆتایی به كۆڤید 19 ده‌هێنێت.