ئەسپرین بۆ تووشبووانی شێرپەنجە مەترسیدارە

:: PM:04:58:11/08/2020 ‌
توێژینەویەکی نوی دەری خستووە دەرمانی ئەسپرین بۆ ئەو بەساڵاچووانەی نەخۆشیی شێرپەنجەیان هەیە گونجاو نییە و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنیان.

توێژینەوەکە بە سەرپەرشتی توێژەرانی نەخۆشخانەی ماساچوسێتی ئەمەریکا و سەنتەری بێرمەن لە ویلایەتی مینەسووتا و زانکۆی موناشی ئوستراڵیا ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی سپوتنیک دکتور ئەندرۆ تیچان سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە  و مامۆستای زانکۆی هارڤارد گوتوویەتی ئەو  نەخۆشانەی دەرمانەکەیان لەسەر تاقی کراوەتەوە بەسەر چەند گرووپدا دابەش کرابوون.

بەراورد بەو کەسانەی دەرمانی تریان بەکار هێناوە زیاتر لەبەردەم مەترسی مردندابوون .
دەرکەوتووە ئەسپرین بە رێژەی 22% مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پلە چوار زیاد دەکات. هەروەها لە نێو ئەو کەسانەی کە خۆیان شێرپەنجەکەیان گەیشتبووە پلەی مەترسیداری چوارەم دەرکەوتووە بەراورد بەو کەسانەی دەرمانی تریان بەکار هێناوە زیاتر لەبەردەم مەترسی مردندابوون .

بەگشتی توێژینەوەکە ئەوەی لێ کەوتووەتەوە لە پێدانی ئەسپرین بە کەسانەی بەتەمەن کە نەخۆشیی شێرپەنجەیان هەیە دەبێت بە وریاییەوە هەنگاو بنرێت.

پێویستە بگوترێ ئەسپرین لەو جۆرە دەرمانانەیە کە رۆڵی هەیە لە شلکردنی خوێن و زۆر جار پزیشکەکان پێشنیاری خواردنی ئەو دەرمانە بۆ ئەوانە دکەن تەمەنیان لە 40  ساڵ تێپەڕیوە.


وشە - سلێمان تاشان