له شار و شارۆكه‌كانی كوردستان، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هاوشێوه‌ی هاووڵاتییانی ئاسایی تووشی كۆرۆنا ده‌بن، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 18 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له ده‌ڤه‌ری سۆران تووشی كۆرۆنا بوون.
له دوو هه‌فته‌دا 18 پزیشك و كارمه‌ند له سۆران تووشی کۆرۆنا بوون
د . رزگار عزه‌ت خان به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی گشتی له سۆران به " وشه "ی راگه‌یاند، به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا، ته‌نیا له دوو هه‌فته‌دا 18 پزیشك و كارمه‌ند له به‌شه جیاوازه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆیه داوا له نه‌خۆش و هاووڵاتییان ده‌كات كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی هۆشداری به‌خه‌ڵك ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بوو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه مه‌كه‌ن، تكایه با هاووڵاتییان سه‌ردانی نه‌خۆش نه‌كه‌ن له نه‌خۆشخانه. نابێ ته‌نیا یه‌ك هاوه‌ڵیش له‌گه‌ڵ نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات، بۆ پاراستنی گیانی خۆت و نه‌خۆش و هاووڵاتییان. پێویسته نه‌خۆش و هاوه‌ڵی نه‌خۆش ده‌مامك و ده‌ستكێش ببه‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێی پێ نادرێت بێته نه‌خۆشخانه.
"پێویسته هاووڵاتی نووسراو له بنكه‌ی ته‌ندروستی بهێنێت بۆ بینینی پزیشكی پسپۆڕ، له به‌شه ڕاوێژكارییه‌كان، به‌مه‌ش به‌ریه‌ككه‌وتن و قه‌ره‌باڵغی و ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه كه‌م ده‌كرێته‌وه.
د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه "ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له كوردستان تا ئێسته، 705 كه‌س له كارمه‌ند و پزیشكان تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌شدا چه‌ند كه‌سێك گیانیان له ده‌ست داوه .
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا تا ئێسته، 922 هه‌زار و217 پشكنین بۆ هاووڵاتییان كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك 96 هه‌زار و 086 هه‌ولێر، 17 هه‌زار و 263 سلێمانی، هه‌زار و 696 له دهۆك و دوو هه‌زار و 172 هه‌ڵه‌بجه. هه‌روه‌ها 17 هه‌زار و 547 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، به‌شێوه‌یه‌ك شه‌ش هه‌زار و 483 هه‌ولێر و نۆ هه‌زار و 273 سلێمانی، هه‌زار و 236 دهۆك و 555 هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها چاكبوون 10 هه‌زار و 309 كه‌س كه سێ هه‌زار و كه‌سیان هی 698 هه‌ولێرن، پێنج هه‌زار و 652 سلێمانی و 478 دهۆك و 481 هه‌ڵه‌بجه‌ن.
سۆران - موڕشید برادۆستی