له رێی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند چه‌كدار و لایهنگرێكیانهوه میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ داكۆكی له مانه‌وه‌یان له خانه‌قین خۆپێشاندانیان ئه‌نجامدا و حزبه كوردستانییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش دژی مانه‌وه‌ی میلشیاكانن.
ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر، جێگری به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، خه‌ڵكی خانه‌قین نیگه‌رانن له بوونی میلشیا شیعه‌كان له شارۆكه‌ی خانه‌قین، میلشیاكانیش ئێسته گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پاڵپشتیان نیه بۆ مانه‌وه، بۆیه له رێی ئه‌ندامانیانه‌وه ده‌یانه‌وی گوشار بۆمانه‌وه دروست بكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌وڵی میلشیاكان بۆ مانه‌وه ته‌نیا بۆ دژایه‌تی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ته‌عریب و تۆقاندنی هاوولاَتییانی كورد بده‌ن.
هه‌وڵی میلشیاكان بۆ مانه‌وه ته‌نیا بۆ دژایه‌تی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه
لای خۆیه‌وه تاڵیب محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، زانیاریمان هه‌بوو كه حه‌شدی شه‌عبی خه‌ڵكیكی زۆریان بۆ كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان، تا خۆیان بسه‌پێنن و بمێننه‌وه.
عه‌باس ره‌حمان، به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی خانه‌قینی حزبی شیوعی كوردستانیش بۆچوونی وایه كه هیچ هاووڵاتییه‌ك پشتگیری له‌مانه‌وه‌ی میلیشیكان ناكات له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، خه‌ڵكی تاڵی زۆری چه‌شتوه به‌ده‌ستیانه‌وه، هاوكات هه‌موو ههوڵێكیشان بۆ مانه‌وه‌یه له ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆیان بسه‌پێنن.
له دوای هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش له ناوچه كوردستانییه‌كان میلشیاكان ترسیان لێ نیشتوه له‌وه‌ی له‌خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كان سوپا و پێشمه‌رگه جێگه‌یان بگرێته‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی