وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له‌و قۆناغه‌دا پێویستمان به نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه و هه‌فته‌ی ڕابردوو داوامان لێ كردن كه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان هاوكاری كه‌رتی گشتیی ته‌ندروستی بكه‌ن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه په‌یامنێری "وشه" ئاماده‌ی بوو، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئێسته زیاتر له حه‌وت هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
ڕوونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ئه‌و ڕۆژه‌ی كردبوو، بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه زۆر ئامۆژگاری و ڕێنوێنیمان بڵاو كرده‌وه كه پێویسته خۆپارێزی بكه‌ین.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ئه‌و ڕۆژه‌ی كردبوو
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه به‌رژد وه‌رنه‌گرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكار بووه كه دۆخه‌كه به ئێسته بگات، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێككاره‌كان توند بكرێنه‌وه ئه‌وه ڕێژه‌ی كۆرۆنا كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان گوتی، له‌و قۆناغه‌دا پێویستمان به نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه و هه‌فته‌ی ڕابردوو داوامان لێ كردن كه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان هاوكاری كه‌رتی گشتیی ته‌ندروستی بكه‌ن.
د.سامان به‌رزنجی دووپاتی كرده‌وه كه كێشه له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا نییه و له‌سه‌ر داوای خه‌ڵك داوامان كردووه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانیش تووشبووی كۆرۆنا وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێسته‌یش ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر نرخی نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه و نرخه‌كان كه‌متر ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ك ڕوونی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌كاندا گه‌یشتنینه ڕێككه‌وتنێك كه ده‌سه‌ڵاتی دیاری كردنی نرخ و پابه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌بێت و ئه‌وه‌یش به‌پێی یاسا رێكخراوه.