بۆ یه‌كه‌مجار كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه به گرێبه‌ستێك بڕی 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیاران له ده‌ره‌وه‌ی سایلۆكان وه‌رده‌گرێته‌وه و كێشه‌ی جووتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات.
جووتیاران ڕۆڵی حكوومه‌ت به‌رزده‌نرخێنن و ده‌ڵێن، یه‌كه‌مجاره گرنگی به جووتیاران و به‌رهه‌مه‌كانیان بدرێت و كارێكی ناوازه‌یه و هانده‌رمان ده‌بێت بۆ داهاتوو.
ماوه‌ی سێ ساڵه، حكوومه‌تی عێراق بڕێكی كه‌م له گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێته‌وه و سه‌روو 600 هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیاران له شاره‌كانی هه‌رێم وه‌رناگیرێت، ئه‌وه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ جووتیاران دروستكردووه، له لایه‌كی تره‌وه بووه‌ته هۆی بارگرانی و ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و تووشی زیان بوون، به‌ڵام به بڕیارێكی حكوومه‌ت بڕی 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیاران ده‌كڕدرێته‌وه.
جووتیار چیتر ترسی له‌وه نابێت گه‌نمه‌كه‌ی پاره نه‌كات
خه‌سره‌و جاف جووتیارێكی ده‌شتی شاره‌زووره به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی حكوومه‌ت بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران له ده‌ره‌وه‌ی سایلۆ باشترین خزمه‌ت بووه به جووتیاران، چونكه له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو جووتیاران له زیانێكی زۆردابوون و سایلۆش كه‌مترین به‌رهه‌می لێ وه‌رگرتوون.
باسی له‌وه‌یش كرد كه یه‌كه‌مجاره حكوومه‌ت كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی جووتیارانه، "ده‌مانه‌وێت بڵێین دڵخۆشین، شانازییه بۆ حكوومه‌تێك كه ده‌توانێت به‌رهه‌می جووتیارانی خۆی وه‌ربگرێته‌وه و له زیان و كێشه رزگاریان بكات، ئه‌مه باشترین هاوكارییه كه پێشكه‌شی ئێمه كراوه".
ئه‌و جووتیاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران وامان لێ ده‌كات بۆ ساڵانی داهاتوو زیاتر گرنگی به گه‌نم بده‌ین و جووتیار چیتر ترسی له‌وه نابێت گه‌نمه‌كه‌ی پاره نه‌كات و تووشی زیان ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه ئه‌نوه‌ر سه‌عید، جووتیارێكی تره به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ وه‌رگرتن و كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران، جگه له‌وه‌ی گرنگیدانه به بواری كشتوكاڵ و به‌رهه‌می ناوخۆ، له لایه‌كی تریشه‌وه لابردنی ئه‌و قورسایی و زیانه‌یه كه چه‌ندان ساڵه تووشمان ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سایلۆكان به بڕیاری حكوومه‌تی عێراق ئاماده نین به‌رهه‌مه‌كانمان وه‌ربگرن.
" ئه‌م بڕیاره وا ده‌كات كه چیتر بازرگانان نه‌توانن به ویستی خۆیان نرخ له‌سه‌ر گه‌نم دابنێن و چۆنیان بوێت وا یاری به نرخ بكه‌ن و جووتیاریش له ترسی زیانی زیاتر گه‌نمه‌كانیان هه‌ڕاج فرۆش بكه‌ن، ئه‌مه واده‌كات بازرگانه‌كانی گه‌نم نه‌توانن یاری به‌سه‌ری ره‌نجی یه‌ك ساڵی ماندوبوون و خه‌رجی جووتیار بكه‌ن" ئه‌و جووتیاره وای گوت.
لای خۆیه‌وه كاسترۆ مه‌عرووف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه زۆر له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی، چیتر وه‌ك رابردوو جووتیار تووشی زیان نابێت به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی گه‌نمه‌كه‌یه و نه‌فرۆشتنه‌وه‌ی له بازاڕ، هه‌روه‌ها ده‌بێت گرنگی نرخیش بدات و نرخه‌كه‌ش باش بێت.
روونیشی كرده‌وه كه "ئه‌مه هاندانێكی زۆر باشه بۆ جووتیاران، وا ده‌كات بازرگانه‌كانیش چیتر نه‌توانن قۆستنه‌وه‌ی فرسه‌تی نه‌كڕینی گه‌نم بكه‌ن"
بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه، بڕی 200 هه‌زار تۆن گه‌نم له سلێمانی و 150 هه‌زار له هه‌ولێر و 150 هه‌زار تۆن له دهۆك گه‌نم وه‌ربگیرێت، نرخه‌كانیش وا داده‌نرێت جووتیاران سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بن و له رێگه‌ی سێ كۆمپانیای دروستكردنی دانه‌وێڵه ئه‌نجام ده‌درێن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی