كۆمپانیای ئێچ تی سی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌خستبووه بازاڕه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه كۆمپانیاكه هه‌ستا به دروستكردنی و بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌هێزترین مۆبایلی خۆی كه ركابه‌ریی كۆمپانیاكانی تری پێ ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئه‌مرۆ كۆمپانیای ئێچ تی سی نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه وەک خۆی ئاماژەی پێ کردووە، مۆبایلەکەمان خاوه‌نی دیزاینێکی ناوازەیە و هێزێكی یه‌كجار زۆری هەیە كه ده‌توانێت ركابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كان بكات له ڕووی خێراییه‌وه و سیستمی پرۆسێسەرەوە.
ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.21 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی 720 بە 1560 پیکسڵ
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.21 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی 720 بە 1560 پیکسڵ ئه‌مه‌یش ڕه‌ونه‌قێكی زۆر جوانی به‌خشیووه به شاشه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌یش له‌ڕووی هێز و خێرایییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی باش دروست كراوه چونكه ڕامی چوار گێگابایتە و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی میدیا تێک هێلۆوی P22ەوە، ئه‌مه‌یش وای كردووه له بازاڕه‌كاندا به 250 دۆلار بفرۆشرێت.
ئێچ تی سی یان HTC یه‌كێكه له كۆمپانیایه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی خاوه‌ن كواڵێتی به‌رز و به‌هێز، HTC كۆمپانیایه‌كی چینییه له 15 ئایاری ساڵی 1997 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چار وانگ چۆ"، ئۆفیسی سه‌ره‌كییان له شاری "نیو تایپی"ه له تایوان كه ئێسته HTC یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی خاوه‌ن داهاتێكی خه‌یاڵییه.