گۆڤاری فۆرێن پۆلسی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و چین بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه ستراتیجیه‌ی په‌كین و تاران بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ واژووی ده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر شكستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می حوكمی دۆناڵد تره‌مپدا و هێمایش بۆ ئه‌وه ده‌كرێ، كه دوور نییه ئه‌م ڕێككه‌وتنه خه‌ونی كۆمارییه‌كان و تره‌مپ له بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێ بهێنیت
له بابه‌ته‌كه‌ی گۆڤاری
فۆرێن پۆلسی هاتووه، به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دزه‌یان پێكراوه، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی په‌كین و تاران خه‌ریكی دانوستاندنن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی ستراتیجی له نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی بازرگانی و سیاسی و كولتووری و ته‌ناهی، كه بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، هاریكاری و ڕێككه‌وتنی له‌مجۆره له نێوان چین و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شتێكی نوێ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی تاران و په‌كینی جیاواز كردووه ئه‌وه‌یه كه هه‌ریه‌ك له چین و ئێران خواست و خه‌ونی فرهوانخوازییان له ناوچه‌كه هه‌یه و هه‌ردوولایش دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان و له ململانێیه‌كی سه‌ختدان له‌گه‌ڵ واشنتن.
ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك جێی نیگه‌رانتره سێكته‌ری هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ته‌ناهییه له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه، كه بۆ ئه‌مه‌ریكا شكستێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه، چونكه هه‌ردوو ده‌ست ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌ش جیا له‌وه‌ی ڕووسیایش له‌و مانۆڕانه به‌شدار ده‌بێ، كه له كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای هیندی و كه‌نداو ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هێزێكی زۆری ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه بوونی هه‌یه.
ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه و گه‌مارۆكانی واشنتن له‌سه‌ر ئێران و چین ده‌شكێنێت
پێگه و هه‌ژموونی چین به‌سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووی له زیادبوونه و له به‌رانبه‌ریش دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و بلۆكی ڕۆژئاوا به گشتی ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات، پێشتر چین به ته‌واوی به ڕووی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستایه‌وه، چونكه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و جه‌نگه بازرگانیانه‌ی تره‌مپ دژی په‌كین ئه‌نجامی دا، به‌ڵام چین نه‌هاته ژێر باری داواكانی ئه‌مه‌ریكا، بگره واشنتن خۆی داوای دانوستاندنی كردووه، ئێسته‌یش به به‌هێزبوونی پشتیوانی ئێران و واژووكردنی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چین، سه‌رجه‌م ئه‌و سزا و گه‌مارۆیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی سه‌پاندووه بێ كاریگه‌ر و مایه‌پووچ ده‌بن.
چونكه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی باسی لێوه ده‌كرێ، ته‌نیا له ناوخۆی هه‌ردوو وڵات پێره‌و ناكرێت، به‌ڵكو جیا له‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات پێش ده‌خات و گه‌شه به ئارامی و پێشڤه‌چوونی زیاتری ناوخۆی هه‌ردوو وڵاته‌كه ده‌دات، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌ردوولا هاوئاهه‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست ده‌بن له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی جیهان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاران له هه‌ر دانوستاندنێكی تری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌توانێ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین وه‌ك كارتێكی فشار دژ به ڕۆژئاوا به‌كاربهێنێت و ڕێ نه‌دات هه‌موو مه‌رجه‌كانی خۆیانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشڤه‌چوونه نییه، شاره‌زایانیش له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌مه یه‌كێك ده‌بێ له‌و دۆسیانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كه كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ، به دیاریكراویش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێته خاڵێكی نه‌رێنی گه‌وره له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان به گشتی و دۆناڵد تره‌مپی كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی. چونكه سیاسه‌تی سه‌پاندنی توندترین سزا تا دواسنوور، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ته‌واوی شكستی هێناوه، تره‌مپ هانی ئێران و ته‌نانه‌ت ڕووسیایشی دا به ته‌واوی بچنه پاڵ چینه‌وه و پشت له ڕۆژئاوا بكه‌ن.
به گه‌وره‌ترین شكستی تره‌مپ داده‌نرێ و به ته‌واوی پلان و بڕیاره‌كانی دژ به تاران و په‌كین مایه‌پووچ ده‌كات
ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ئێران واته‌ی پشتیوانی یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و زلهێزترین ئابووری جیهان له ئه‌زموونه‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش هانی ده‌دا هه‌م له ڕووی سیاسی و هه‌م له ڕووی ئابوورییه‌وه، سه‌رجه‌م كۆتوبه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا بپچڕێنێت و به‌رده‌وام بێ له سیاسه‌تی فره‌وانخوازییه‌كانی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سووده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش بۆ چین به پله‌ی یه‌كه‌م، بریتییه له ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی ئاسایشی وزه‌ی وڵاته‌كه، چونكه ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وته و له ڕێی ئێرانه‌وه‌یش په‌كین ده‌توانێ ده‌ستی زیاتر بگاته وڵاتانی كه‌نداو و كاریگه‌ری و هه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر بكات، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له دوورمه‌ودادا ئه‌و ڕێككه‌وتنه سوودی زۆری بۆ پرۆژه‌ی ڕێی نوێی ئاوریشمی ده‌بێ، كه په‌كینی ده‌ستی داوه‌تی و به سه‌دان ملیار دۆلاری لێ خه‌رج ده‌كات.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش ئه‌مه په‌یامێكی زۆر ڕوونه له په‌كینه‌وه بۆ واشنتن، كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ له جه‌نگی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته، ئه‌وا په‌كینیش كارتی به‌هێزی له‌به‌رده‌سته و ده‌بێته هۆكارێك بۆ شكستهێنانی ته‌واوی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تایبه‌ت له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاروباری تایوان و هۆنگ كۆنگ كه به ته‌واوی حكوومه‌تی په‌كینی نیگه‌ران كردووه.