سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م گولـلهیهكی هاوه‌ن له نزیك باره‌گه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه‌وته خواره‌وه و دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، كه هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، هاوكات دوو گولـله هاوه‌نی تریش ئاراسته‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناوی عه‌ره‌سات كران.
ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م گولـلهیهكی هاوه‌ن له نزیك باره‌گه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له شه‌قامی 52ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه‌وته خواره‌وه، له ئه‌نجامدا ته‌نیا كه‌مێك زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه.
هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، گولـله هاوهنهكه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هه‌ڵدراوه و به‌ر دیواری لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا كه‌وتووه. تا ئێسته‌یش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌م كرده‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش گولـله هاوه‌نه‌كان له سه‌ربازگه‌ی ڕه‌شیده‌وه بۆ ئه‌و ئامانجانه هه‌ڵدراون.
هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و گولـله هاوه‌نه له نزیك باره‌گه‌ی لقی پارتی له به‌غدا، دوو هاوه‌نی تریش له به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، كه یه‌كێكیان باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدا كردووه‌ته ئامانج و ئه‌وه‌ی تریش له ناوچه‌ی عه‌ره‌سات كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.